TG Telegram Group Link
Channel: تاپوی نووسراوە
Back to Bottom
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ۱٥ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

لە چەند و چوونی دنیادا
بە زایع چوونی عومرم چەند
خودایا بەس بە زایع چم،
بە حەققی زاتی بێچوونت!
#مەحوی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
"پیاسه‌ به‌ کۆتاییدا"

 زرمـه‌زرم؛ تێپه‌ڕیــن به‌و سه‌ره‌تایه‌دا...
که‌ شێعره‌
تا کۆتایــی بــێ لـووره‌ی ڕوونی با
کـه‌ مێگه‌لێک له‌ خه‌فه‌تی دا
           کاوێــژی ته‌نیایی...

ترپه‌ترپ؛ ڕابردن به‌ وشه‌یه‌کدا...که‌ خـوێنــه‌
تا بنووسرێته‌وه‌ بوێری به‌ زاراوه‌ی شاخ

که‌ مێژوویه‌ک به‌ شانییه‌وه‌
هێشوو هێشوو نه‌وه‌ستان و
ڕاوێژی سوور و بێخه‌وش
گـرمه‌گـرم؛ کاول ده‌بێته‌وه‌ له‌ پاساری باخ و
             به‌تاڵ ده‌نووسرێته‌وه‌

هێلانه‌
                                  له‌ باڵ.
له‌ بۆشایی لووره‌یه‌که‌وه‌ تێپه‌ڕیم
که‌ هێشووی ڕوونی خه‌فه‌تم
        مه‌ستی وشه.‌
   به‌و کۆتاییه‌دا ڕابردم که‌ ڕه‌سه‌نه‌ و
        شاخم هێلانه‌ی هه‌ڵفڕین.
            که‌ باڵنــدانــه‌
                 کڕ ده‌بم
             له‌سه‌ر مێژوویه‌ک ئه‌فسانه‌...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#یونس_ڕەزایی
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

خراپترین نەخوێندەوار، نەخوێنەواری سیاسییە!

ئەو کوێر و کەڕە و هیچ تێگەیشتنێکی سەبارەت بە ڕامیاری نییە و نازانێ هۆرتەوبەرەکانی ژیان وەکوو نرخی ماڵ، دەرمان و دەوا هەموویان بە تەما سیاسییەکانەوە گرێ دراون.
ئەو تەنانەت شانازی بە گەمژەیی سیاسی خۆی دەکات و دەبێژێ:
"ڕقی لە سیاسەتە."
کەسێکی ئاوەها هش سڤک تێناگات سەرنج نەدانی سیاسەتە، ژنانی سۆزانی و منداڵانی سەرشەقام چێ دەکات، قەتڵ و تاڵان زۆرتر دەکات و لە هەمووی گەنتر ئەوەیکە گەندەڵی دەسەڵاتداران زێدەتر دەکات...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #بێرتۆلت_برێشت
و. #وڵاتی_بێناو
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
من کووچە و کۆڵانی شارێکم،
کە ئاسەواری نەماوە
شرۆڤەی قورسی کتێبێکم نەنووسراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرناندۆ_پێسوا
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
دیوانێکی تازەم ھەیە
بەدەم ڕێوە
بۆڵە وشەی شیرینی ئەکەم بە دەمتا
حەرفی زەرد و سوور سەوزی
ئەدەم لە قژ و بەرۆکت
ڕستەی شینت ئەکەمە مل.
ــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
تاوێ غەم
ID☞ @Tapuynusrawe
🎵 #دیکلەمە: "تاوێ غەم"
✍🏻 شیعر: #پەرتەو_کرماشانی
🎼 خوێندنەوەی: #پەرتەو_کرماشانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ژەنەراڵ مۆنکادا لە جێگای خۆی هەستا، هەتا شووشەی ئەستووری چاویلکەکەی بە داوێنی کراسەکەی خاوێن کاتەوە، وتی: "ڕەنگە، بەڵام ئەوەی من نیگەران دەکا ئەوە نییە کە تۆ من گوللـەباران بکەی یان نا. چونکە تیرەباران بۆ من وەک مەرگی سروشتی وایە."

چاویلکەی لەسەر تەخت دانا و ساعەت و زنجیرەکەی کردەوە و درێژەی دایە: "نیگەرانیی من لەوەدایە کە دەبینم تۆ بەو هەموو بێزارییەی کە لە نیزامیانت هەبوو و ئەو هەموو خەباتەی دژی ئەوان و ئەو هەموو فکرە لەبارەی ئەوان، خۆت سەرەنجام وەک ئەوانت لێهات. هیچ ئامانجێک لە ژیاندا نرخی ئەو هەموو سەرشۆڕی و نزمییەی نییە."
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📕 #سەد_ساڵ_تەنیایی /ل. ۱۷۳
✍🏼 #گابرێل_گارسیا_مارکێز
و. حەسەن ڕەستگار
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە
☀️ ۱٦ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

هەر مانگێ نۆ بۆ حاڵم پەشێوەن
چوون هیلال شێوەی ئەبرووی تۆش پێوەن!
#مەولەوی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

له‌ پێناو تۆدا
بێداری به‌ ته‌نافی چاومه‌وه‌ هه‌ڵده‌خه‌م
تكا له‌ مانگ ئه‌كه‌م بێته‌ دیده‌نیت
شه‌و زووتر داوه‌تی شار ئه‌كه‌م
له‌ پێناو ئه‌ودا
سه‌حه‌ر به‌ شه‌كری شیعر هه‌ڵده‌ستێنم
داوا له‌ خۆر ئه‌كه‌م ژووره‌كه‌ى بكا به‌ باخی یاقووت
ڕۆژ له‌ ڕۆژژمێردا ئه‌وه‌ستێنم

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#ئاری_عەبدولەتیف
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

لە شەوی بچووکی مندا، مەخابن با لەگەڵ گەڵای دارەکان ژوانی هەیە
لە شەوی بچووکی من دا دڵەڕاوکێی خاپور بوون هەیە

گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
من غەریبانە چاو لەو بەختەوەریە دەکەم
من بە نائومێدی خۆم گیرۆدە بووم

گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
هەنووکە لە شەودا شتێک تێپەڕ دەبێت
مانگ سوور و شڵەژاوە و
لەسەر ئەم بانە کە هەر سات ترسی داڕمانی لێیە
هەورەکان، هاوشێوەی شین گێڕەکان گوایێ چاوەڕوانی ساتی بارینن

ساتێک و لە دوای ئەوە، هیچ
لەو دیوی ئەم پەنجەرەیە هەنووکە شەو دەلەرزێت و
زەوی خەریکە
دەوەستێتەوە
لە پشتەوەی ئەم پەنجەرە شتێکی نادیار
نیگەرانی من و تۆیە

ئەی سەر تا پێت کەسک
دەستەکانت وەکوو بیرەوەریەکی سووتێنەر، لە نێو دەستانی ئەوینداری من بنێ و لێوەکانت وەکوو هەستێکی گەرم لە بوون
بە لاواندنەوەی لێوی ئەڤینداری من بسپێرە
با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات
با ئێمە لە گەڵ خۆی دەبات...!

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #فروغ_فەڕوخزاد
و. #پەخشان
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️ ۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

دەستم که به سەد وەعده
له سەد جێگه شکاوه
جەبری نییه ئەم کەسره
هەتا نەیخەیه ئەستۆ!
#نالی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرە نێو دڵم ئەمشەو...
وێنەی دەمار!
وێنەی خوێن!
وێنەی هێز!
وێنەی نەبز لەنێو لەشمدا بجووڵێ
ئەمشەو!

وەرە با دەستەویەخە بین
دەس لە گەردن
شەڕی ماچەکانمان ئەمشەو ‌

وەرە ئەمشەو
لەشم ماچباران کە
پرچەکانت سەما پێ کە
لێوت خە سەر لێوم
وەکوو زەریا بە ئەمشەو

وەرە ئەمشەو مەتەرێزم لێگرتووی
بۆ بۆنی خۆشی پرچەکانت
بۆ ساتە گەرمەکانی نێو ئامێزت
نازانی...
چەن پێویستم پێتە ئەمشەو

وەرە لەگەڵ خۆتم بەرە
تاکوو نم نمە بارانی پاییز
ئای چەن خۆشە!
خۆش...!
ماچی لێوانت لەژێری
لێزمە!!!
لێزمەی باران
ئای چەن تامەزرۆی تۆم!!!
ئەمشەو...

وەرە ئەمشەو
وجوودم بە لەگەڵ خۆت
کە بێ تۆ ئەمرم ئەمشەو

ــــــــــــــــــــــــــــــ
#عوسمان_شێرزاد
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

               "ئاوەز و ئەوین"

ئەگەر ئاوەز بەتەنیایی ببێتە فەرمانڕەواتان، بۆتان دەبێتە زەنجیر و بەندیخانە. ئەر ئەوینیش بێ چاودێریی ئاوەز، زاڵ بێ بەسەرتانا، دەبێتە بڵێسەیەکی بەتەوژم و ئاور لە ئێوە بەردەدا و بۆ خۆشی دەبێتە مشکی٭.

دە بێڵن با گیانتان سواری پشتی کەحێلی ئاوەز بێ و بڕوا و بڕوا تا دەگاتە دوندی ئەوین. ئەوسا لەوێ بە سۆزەوە بنبزێوی٭ شادی بچڕێ. بهێڵن با ئاوەز چرا و ڕێشاندەری ئەوینتان بێ. با بشزانن، ئەوین هەموو ڕۆژێ پەسڵانێکی٭ هەیە و وەکوو قەقنەس بەیانان خۆی دەسووتێنێ و ئەوسا لەنێو بووڵەکەیا دەژیتەوە و دیسان دەدا لە شەقەی باڵ.
- -- - -- - -- - -- - -- - --

٭ مشکی: خۆڵەمێش، بووڵەکەوە
٭ بنبزێو: گۆرانیی کورت و خۆش کە گوێگر بێنێتە سەما و بیخاتە جووڵە.
٭ پەسڵان: سەڵا، قیامەت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📕 #ڕاسپاردە/ ل. ۴۸
#جوبران_خەلیل_جوبران
و. #موحەممەد_هادی_مورادی
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وتەی_ناوداران

لە ئەرەستوویان پرسی دژوارترین ئەرک چییه؟
گوتی: خۆناسین.
پرسیان ئەی ئاسانترین؟
گوتی: ئامۆژگاریی خەڵک.
ــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
دیتنەوەت چ سەختە
تەنانەت ئەو دەمەی پێکەوەین.
ونبوونت چ دژوار،
تەنانەت ئەو دەمەی لێک دوورین.

#مارف_ئاغایی
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔸
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "گلەیی"
🎼بە دەنگی:
#لەیلا_فەریقی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

(گلەییم هەیە لێت
ئەم دڵەم چەند ئەژێت
گوناهێکی هەیەبێ لەوەی
دایم بۆت ئەسووتێت)۲

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

گلەییم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ ژێت
ئەترسم ئاهی من بتگرێت

گلەییم هەیە لێت
گەر نازم بکێشی
چی ئەبێ چی؟!
ئەزانی چاوم
تەنها تۆ ئەبینێت

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚
💿: Echoes of the past
📆 2017


@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_کتێب

📚 کورتەیەک لە کتێب
ــــــــــــــــــــــــــــــ

بە باوەڕی کامۆ، بینینی دونیا وەک خۆی، بێ مکیاژی دین و ئایدۆلۆژیا و ئەخلاقی باڵادەست، مرۆڤ تووشی نائومێدییەکی گەورە دەکات، چونکە ئەم بینینە هەستکردنی مرۆڤ بە ناماقووڵی و دونیا بەهێزتر و قووڵتر دەکاتەوە،

مرۆڤیش ڕووبەڕووی پووچگەرایییەکی قووڵ و فراوان دەکاتەوە و دەزانێت لە دونیایەکدا دەژی، کە تێکەڵێکی گەورە لە پووچگەرایی و ناماقووڵییە، ئەمانەش شتگەلێکن، مرۆڤ نایەوێت ڕووبەڕوویان بێتەوە، نایەوێت بیانبینێت و ببن بە بەشێک لە ژیانی. بۆیە بەرهەمهێنانی وەهم، پیشەسازییەکی بەبرەوە و جۆرێکیشە لە ناچاری دەروونی و ڕۆحی، میکانیزمێکە بۆ هەڵاتن لە ڕووبەڕووبونەوەی ژیان لە ڕووتێتیی خۆیدا، ژیان بە هەموو ماقووڵ و ناماقووڵەکان و بە هەموو برین و نابرینەکانییەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە کتێبی: #دڵڕەقی_و_بێمانایی
نووسەر: #مەریوان_وریا_قانع
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

بەبێ تۆ؛
ناوم مغدیدە
تەمەن پەنجا و چوار ساڵە
سێزدە ساڵە ئاوارەی کەرکووکم
مامۆستای ماتماتیکم لە گوندی (قۆڕیتان)ی نزیک هەولێر
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە
دوو هەفتە جارێک ڕیشم دەتاشم
ڕقی دنیام لە عەترە.

لەگەڵ تۆ؛
ناوم دەبێتە (کامەران)
تەمەنم دەبێتە نۆزدە ساڵ
حەزدەکەم بچمە لای سەهۆڵەکە چاوەڕێی تۆ بکەم تێبپەڕیت
لە ڕێکخراوی NDP کاردەکەم و مانگانە پانزە گەڵا وەردەگرم

بەهاری داهاتوو بەتەمای گواستنەوەی تۆم و
بۆ مانگی هەنگووینی دەچینە ئەستەنبۆڵ
هەموو ڕۆژێک کە دەچمە دەرەوە
ڕیشم پاک پاک دەتراشم و
عەتری (سکۆخیپۆن) نەبێ لە خۆمی نادەم.

لەگەڵ تۆ: خەونەکانم دەبنە ڕاستەقینەیەک
لەگەڵ تۆ: پڕ دەبم لە شۆڕ و شەوق و شادی
لەگەڵ تۆ بەناوەڕاستی زەوق و چێژ و بەختەوەری و گۆرانییەکاندا تێپەڕ دەبم
لەگەڵ تۆ: عاشقترین عاشقم، کامەرانترین گەنجی دنیام

لەگەڵ تۆ ناویشم دەبێتە (کامەران)
بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەنم پەنجا و چوار ساڵە
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#فەرهاد_پیرباڵ
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەژیم!
تەنانەت ئەگەر باشترینەکانم لە دەست بدەم؛
چونکە ئەوە ژینە
کە باشترینەکانمان بۆ دروست دەکات.
بهێڵە هەر شتێک لە دەست دەڕوات بڕوات،
من ئەو شتەم دەوێت کە بە سکاڵا و پاڕانەوە پیس نەبووبێت.
تەنانەت ژیانیش!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چێگڤارا
وەرگێڕ: #سامرەند
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بوێرن ڕاست و حەقیقی بن،
بوێرن ناحەز بن،
خۆتان هەر بەو شێوازەی کە هەن پیشان بدەن
ئەم سووراوە قیزەونەی دووڕوویی‌یە لە ڕوومەتی ڕۆحتان  بسڕنەوە و
بە ئاوێکی زۆر بیشۆن

#ڕۆمەن_ڕۆلان📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
HTML Embed Code:
2024/06/10 03:48:58
Back to Top