TG Telegram Group Link
Channel: ڕە‌سووڵ‌کە‌ریمی ‌‌( سووتاو)
Back to Bottom
بێ یاری هاوزمانێ،لەو زێدە مــــن غەریبم
پێم خۆشە من غەریبی، لەو زیدە دانەمێنم

ئەی دڵ ئەوینە زێدم دەمرم بە بێ ئەوینم
من نامەوێ لە بەندی زیندانی لەش بمێنم

#سووتاو
Forwarded from ژوانـــی تەنیایــی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چــاوە کانت

ئیمڕۆکه منـــــم کــــه رێگه ده‌بڕم بۆ لات
من دێـم وده‌بم به خۆڵه‌کەی به‌ر ده‌رگات
وه‌ک ســـورمه‌یه خــــــۆڵی سه‌ر پێڵاوت
سۆمایی دوو چاوی منه هه‌ر سات وکات

#سووتاو
دیزاین و ڕێکخستن:غەمگیـن
Forwarded from Mo Sa
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیدن این فیلم برای هرکردی واجبه به خصوص خانمها و دختران کرد👍👍درود بر شرف مجری برنامه👏لطفا به منظور حفظ زبان کردی پخش کنید✌️✌️✌️

@hilanayhavdeli
٤.دشتي
شیعر: "ئەوین"
شاعیر: سووتاو
خوێندنەوە: سارا تەڵایی
2020
@talaeiiiiiiiii
Forwarded from اتچ بات
بناری هه رمان:
ئاسمان ئیمشۆ وه کو ڕووپه ڕی دڵ
جوانه، ساماڵه، گه شه،مانگه شه وه
گه لـــێ بێزاره له خـــــه وچــاوانم
گوڵه‌کــە‌م‌یادی تۆ خۆشتر له خه‌وە

من‌بەشه یدایی‌دە‌کە‌م سه یری‌هە‌یڤ
ده‌چمه‌ناوپووشه نی بێده نگ وسڕم
بـــۆ ئه وه ی شێعری بنووسم بۆ تۆ،
یادی تۆ پڕ به دڵــــی خــۆم ئه چڕم

یادی تۆ ورته یی جـــادوویه که دێ
وه ردی خـــــه رمانی خه یاڵی پێیه
تامــــه، چێـــژه، وزه یه، پــــڕ هێزه
تیــــن ‌وتاوە ‌کـــە‌شـــە‌ماڵی ‌پێیـــه

ئای...ده ڵێـــی ماڵــــی دڵــــم ئاوایه
دێته وه بۆ له شــــی پیــــرم لاوی!
ژین‌دە‌بە‌خشێ‌وە‌کوو‌خوێن‌وایە‌شنە
پێم ده‌ڵێ هێزی ئه وین: هه رماوی

یـــادی دوولێــــوی ئه تـــــۆ لێوانم
قاڵ‌دە‌کا،مه ستی ده کا ناخـــی دڵم
ده دره‌وشـێ‌‌وە‌کوخۆر وایه له شت
پڕ چرۆ وغونچه ده کا باغی گــوڵم

ئاشنای به نـــــدی دڵـــم ئیمــــڕۆکه
ده چـــــریکێنی هه وای حــه یرانێ
به یتی دڵداری لـــە سه رلێـــــوانی
بۆته ئۆخـــــژنی هه موو هه رمانێ

ئای..بڵێی یادی ئه تـۆ بێ که وه ها؟
دڵـــی بێماری، غه مین چـــاره ده کا
ئه وه‌دوو‌چــــاوی‌ئه‌تۆن یانه خودان
که ئه وین بۆ دڵـــه که م مـاره ده کا

ده ستی پڕ هێزی ئــــه تۆ ئاڵاکه م
ده شه کێنێ له بناری هـــــــه رمان
تۆ که بۆم بوویه خــــــودای ئازادی
تێک ده ڕوخێنی بناغـــه ی زیندان

هه ربه یادی‌ تۆ‌وە‌دی ‌دێ‌خــــە‌ونم
نێو کڵی یادی ئه تو هــــــــه رمانه،
تۆ مـده وێ پڕ به دڵی "سووتاو"م
گه رچــــــی‌ ڕۆژ دیله ‌لە‌ناو زیندانه

سووتاو
HONRAWA: RASOOI KARIMI
DANG: SARA TALAEI
ئەوینداری:
هۆنراوە: ڕەسوڵ کەریمی" سووتاو"
دەنگ: سارا تەڵایی

@talaeiiiiiiiii
Forwarded from ژوانـــی تەنیایــی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چــاوە کانت

ئیمڕۆکه منـــــم کــــه رێگه ده‌بڕم بۆ لات
من دێـم وده‌بم به خۆڵه‌کەی به‌ر ده‌رگات
وه‌ک ســـورمه‌یه خــــــۆڵی سه‌ر پێڵاوت
سۆمایی دوو چاوی منه هه‌ر سات وکات

#سووتاو
دیزاین و ڕێکخستن:غەمگیـن
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ پائیز
ئە‌وینە‌کە‌م....ئە‌وینە‌کە‌م
لە‌مێژە‌ نێو‌ دڵی پڒم
لە‌ مێژە سینگی پڒ گڒم
تەژی لە داغی بێ سنوور
لە‌شاری‌ شین لە شاری سوور
بە‌ئە‌وپە‌ڒی پە‌ژارە وە
بە‌کۆسپی بێ‌ژو‌ماروە
چاوە‌ڕوانی بزە‌ی نیگان
هە‌ربە هیوان هە‌ربە ‌هیوان
ئە‌وینە‌کە‌م ‌ئە‌وینە‌کە‌م
لە‌دەریایی بێ بناری غەم
لە‌پائیزی‌ پڒ تە‌م‌وغە‌م
لە‌دووری‌ تۆ هانی جەستە‌م
چۆن‌دڵت هات وبمبینی
من‌ قاڵ ببم بە چە شنی شە م؟
دیوانە بم بە چە شنی مە‌م؟
ئە‌ی زینە کە‌م: چۆن دڵت هات
پائیزی رە‌نگا‌ورە‌نگی‌من
بە‌ زریانی سە‌فە‌رێکی
وا‌پڒ ئێش ودەرد وئازار
بکە‌یتە‌ زستانی لاسار
بارستایی‌ تە‌واوی کێوی‌ کوردستان
کڒێوە‌ی‌ غەم بە‌سە‌رمدا ببارێنی
ئە‌ی‌زینە‌کەم چۆن دڵت هات؟
ئە‌ودڵە‌ی‌بە تە‌نیا، ئە‌تۆ ،هە‌توانی‌بووی‌
مانای‌ڒپە ولێدانی‌‌بووی
بە‌م‌ جۆرە‌تە‌نیا‌ بهێڵی
لەنێو‌ پێلی پڒ لە سامی
کوێرە‌وە‌ری
بە‌جێ‌بێڵی......بە‌جێ بێڵی.......
#سووتاو
گوڵی‌ڕعنا

ئە‌ی‌ کیژۆڵە‌ی‌ کە‌ چاوی‌ تۆ،
دە‌ریــــــــــای‌ ڕاز و نیازمن
ئە‌ی‌ کیژۆڵە‌ی‌ بسکێ خاوت،
تاری‌ ئاواز‌ و،ســـــــــــازمن

ئە‌ی‌ کیژۆڵە‌ی‌ خـە‌یاڵی‌ من‌،
کە‌ شای‌ ژنانی‌ مێـــژوومی
ئە‌ی‌ پە‌پوولە‌‌ ڕەنگینــەکەم،
کە‌پڕبە‌دڵی‌خۆم‌ویستوومی

ئە‌و ڕۆژە‌ی‌ کە‌ چــاوی‌ کزم،
چاوی‌ لە‌ چــــــــاوانت‌ بڕی
بە‌دیدارت‌ ڕوپە‌ڒی‌ غــــە‌م،
سینگی ڕەشی‌خۆی‌ هە‌ڵدڕی

کە‌ ڕوانیمــە‌ هە‌نێی‌ گە‌شت،
کە‌ ڕووناکتر لــــــــــە ژالە‌یە
زانیم‌ ئە‌وە‌ی‌ خـۆشم‌ دە‌وێ،‌
گوڵی‌ ڕە‌عنــــــــــئایه‌ لالەیە

دیتم‌ ئە‌تۆ‌ مــــــانگە‌ شە‌وی
پڕی لــــــــــــە‌ڕازی‌ دڵداری
نانا ئە‌تــــــــــۆ بوویە‌ پە‌ری
کە‌ پە‌یدا‌ بووی‌ لە‌ نێو‌شاری

ئە‌ی‌سۆماکە‌ی‌ دوو‌چاوی‌ من
وەرە‌ هـــــانام‌ گـــــــرفتارم
سە‌ودا‌سە‌رم‌(سووتاو)ی‌تۆم،
مــــــە‌نعم‌ مە‌کە‌ ئە‌ویندارم

#سووتاو
Forwarded from اتچ بات
گوڵی‌ڒە‌عنا

ئە‌ی ‌کیژۆڵە‌ی‌ کە ‌چــاوی‌ تۆ،
دە‌ریـــــــــــای ‌راز و نیــازمن
ئە‌ی ‌کیژۆڵە‌ی ‌بسکی ‌خاوت،
تاری ‌ئاواز ‌و ســـــــــــاز مـن

ئە‌ی ‌کیژۆڵە‌ی ‌خــــە‌یاڵی ‌من‌،
کە ‌شای ‌ژنانی ‌مێــــــژوومی
ئە‌ی ‌پە‌پوولە‌‌ ڒە‌نگینـــەکەم،
کە‌پڒ بە‌دڵی‌خۆم‌ ویستوومی

ئە‌و ڕۆژە‌ی‌ کــە ‌چـــاوی ‌کزم،
چـــاوی ‌لە‌ چـــــــــاوانت ‌بڒی
بە‌ دیدارت ‌ڒوپە‌ڒی‌ غــــــە‌م،
سینگی ‌ڒەشی ‌خۆی ‌هە‌ڵدری

کە‌ ڒوانیمە‌ هە‌نێی‌ گــە‌شت،
کە‌ ڒووناکتر لــــــــــە ژالە‌یە
زانیم‌ ئە‌وە‌ی ‌خـۆشم ‌دە‌وێ،‌
گوڵـــی‌ ڒە‌عنـــــــایه‌ لالە یە

دیتم‌ ئە‌تۆ‌ مانگــــــە ‌شە‌وی،
پڒی ‌لــــــــە ‌ڒازی‌ دڵـــــداری
نانا ئــــــــە‌تۆ بــوویە ‌پە‌ری،
کە‌ پە‌یدا ‌بووی ‌لە‌نێو‌ شاری

ئە‌ی ‌سۆماکە‌ی ‌دوو‌ چاوی‌من،
وەرە ‌هـــــانام‌ گـــــــــــرفتارم
سە‌ودا‌سە‌رم‌ (سووتاو)ی‌تۆم،
مـــە‌نعم‌ مـــــــە‌کە ‌ئە‌ویندارم

سووتاو

@kavehmoulani
Forwarded from غەمگیـن🍃
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نازەنین ســــروە‌ی بەیانانم ئەتۆی
تینی ژین وهێزەکەی‌ گیانم ئەتۆی

کاتێ تۆم دی، لادرا دەرد وکەسەر
تۆ ئەوینی ،یاری هــەرمانم ئەتۆی

#سـووتاو
دیزاین و ڕێکخستن:غەمگیـن
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
١۴٠١٫٠۴٫۰۸
🎥وتووێژی هاژە//

🔴 سووتاوی نیشتمان، پێناوداری ئه‌ده‌بیی کورد

🆔 @HajeNews
🆔 @HajeMedia
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
١۴٠١٫٠۴٫۰٩
🎥وتووێژی هاژە//

🔴 سووتاوی نیشتمان، پێناوداری ئه‌ده‌بیی کورد

بەشی دوو و کۆتایی

🆔 @HajeNews
🆔 @HajeMedia
Forwarded from اتچ بات
بایەخی ئەوین ومەستی
وتم:
ئەی پیری ئەوینداری ومەی
دوو سێ پێوانە بکە میوانم
گەلێ حەوجێی مەستیم
دڵەکەم پڕخوێنە
تۆ وەرە بۆدڵی بێماری ئەوین
دەسەنەی کە نەفەسێ
وای وەڵام داوە قوتب:
زۆرگرانە ویستت
بۆ دووسێ پێوانە
لەشەڕابی بێخەوش
کەئەتۆ تاکوو شەوێ سەرخۆش کا
چی ئەدەی پێم؟
بەدرەیەک زێڕم دا
پێرە کەم دایەوە پێم ئاڵتوونم
وای فەرموو‌‌:
لێرەشەیدایی و ئەوین ومەستی
قەت بە‌زێڕ نافرۆشن
بەهەزاران بەدرەش.... !
گەر ئەوینت گەرەکە
وعاشقی دونیای مەستی
دڵ دەبێ پێشکەش کەی
بیقەڵێشە سینەت
دڵەکەت دەربێنە
نرخی مەیخانە دڵە
سینگی خۆم دادڕی و
دڵێ پڕخوێن وڕپەم
بۆئەوینداری شەوێ
من بە پیرم
بەخشی.....
وەرگێڕ:#سووتاو ۴۰۰/۱۰/۱٨
Forwarded from ژوانـــی تەنیایــی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کەی جەشنە؟

جە‌شن‌کاتێکە‌کە‌کورد‌سە‌رکە‌وێ
لە‌مێژە‌بە‌دڵ‌ئە‌و‌جە‌شنە‌م‌دە‌وێ

کورد‌لە‌مە‌ینە‌تی‌رزگاربێ،‌جە‌شنە
سە‌رشۆڒی‌مافی‌نە‌یاربێ‌جە‌شنە

مامۆستا سووتاو
دیزاین و ڕێکخستن:غەمگیـن
Forwarded from ژوانـــی تەنیایــی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
به‌یانی پێمــــــــدەڵێ خێرا بە هەستە
شنەی نەرمی بەهارە وگوڵ بەدەستە

بە چاو بڕکێ دەڵێ پێم ،دەفـری بادە
دە هەستە مــەی بنۆشە، ڕامەوەستە

#سووتاو
دیزایـن و ڕێکخستن: غەمگیـن
گۆرانی :هادی باوان
Forwarded from Deleted Account
فدای دست نوازشگــــــــــــر نسیم شوم
که خوش به جام شرابم شکوفه میریزد

تو هـــم مرا به نگاهی شکوفه باران کن
در این چمن، که گل از عاشقی نپرهیزد

#فریدون_مشیری

من فیدای دەستی سروەی بلاوێن
غونچە دەخاتە نێـــو جامی بادەم

بە نیگات بمکە تۆ غونچــــە باران
من ئەوینی‌گـــوڵ ساتێ تێکنادەم

وەرگێڕ:#سووتاو
Forwarded from اتچ بات
پرسیار؟؟

تایفه‌ی"‌مــووسایه‌" ئە‌مـــڒۆ‌ قە‌ومی‌ کورد؟
ئە‌و وەکازە ‌و چـــــۆمە‌کە‌ی ‌نیلت ‌لە ‌کوێن؟

"ئەبرە‌هە" ‌گە‌ر ژینــــی ‌کــــوردی ‌کردە ‌ژان
ئـــە‌ی‌ خـــودا‌" تە‌یڒە‌ن ‌ئە‌بابیلت"‌ لە کۆێن؟
‌‌‌‌‌‌
#سووتاو
HTML Embed Code:
2024/04/19 20:47:36
Back to Top