هەر کات دڵت تەنگ بوو
کاتێک زۆر بێ چارە بوویت
و کەسێک نەبوو باوەڕت پێ بکات یان گوێ بۆ قسە و دەردە دڵەکانت بگرێت
بڕۆ بەردەم پەنجەرەکە
پەنجەرەکە بکەرەوە
سەیرێکی ئاسمان بکە
جیاوازی نییە ڕۆژ بێت یان شەو
خۆرەتاو بێت یان باران
تەنها سەیری بکە
بە بێ ئاگا هەستی ئارامی تەواوی بونت داگیر دەکات
ڕۆحت دەفڕێت و ئاسودە دەبیت
بۆ ساتێک چاوەکانت دابخە
ئارام ئارام هەوای تازە هەڵمژە
کاتێک ئارام بویتەوە تێدەگەیت
ئەوەندەش تەنها نیت
خودایەک هەیە
کە هەموو کات لەگەڵتە
>>Click here to continue<<