TG Telegram Group Link
Channel: قــەڵای موسڵــمان
Back to Bottom
خێر و پلەو پایەی زیکرکردن

 خودای گەورە فەرموویەتی: {فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ﴿١٥٢﴾} ألبقرة
واتە: (دەی کەواتە) ئەی ئیمانداران ئەگەر یادی من بکەن، منیش یادی ئێوە دەکەم و سوپاسگوزاری من بن و کوفرانەو سپڵەییم بەرانبەر مەکەن.

وە دەفەرمووێ: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا ﴿٤١﴾} ألأحزاب
واتە: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە زۆر زیکرو یادی خوای گەورە بکەن.


وە دەفەرمووێ: {وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ﴿٣٥﴾} ألأحزاب
واتە: ئەو پیاوو ئافرەتانەی کە زۆر یادی خوا دەکەن، بەخشین و لێ بووردەیی و پاداشتی زۆر مەزن و بێ سنووریان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئامادەکراوە.


وە دەفەرمووێ: {وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُن مِّنَ الْغَافِلِينَ ﴿٢٠٥﴾} ألأعراف

واتە: یادی پەروەردگارت لە دڵ و دەروونی خۆتدا بە لاڵانەوەو ترسەوە بکەو، بێ دەنگ بەرزکردنەوە ( لە نیوان چپەو ئاشکرادا )، لە بەیانیان و دەمەو ئێواران، لە بێئاگایان مەبە ( ئەوانەی دڵیان غافڵە ).

پێغەمبەری پێشەوامان (ﷺ) دەفەرمووێ: ((مَثَلُ الَّذِي يَذْكُرُ رَبَّهُ وَالَّذِي لاَ يَذْكُرُ رَبّهُ، مَثَلُ الحَيِّ وَالمَيِّتِ )). (١)

واتە: نمونەی ئەو کەسەی کە زیکرو یادی خوای خۆی دەکاو نمونەی ئەو کەسەی کە زیکرو یادی خوای خۆی ناکا، وەک نمونەی کەسێکی زیندوو و مردوون، بێگومان ئەو کەسەی کە زیندووە گیان و هۆشی لەبەرەو ئەو کەسەش کە مردووە بێ گیان و هۆشە.

هەروەها دەفەرمووێ (ﷺ): ((أَلا أُنَبِّئْكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ وَأَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُمْ وَأَرْفَعِهَا فِي دَرَجَاتِكُمْ وَخَيْرٌ مِنْ إِنْفَاقِ الذَّهَبِ وَالْوَرَقِ وَأَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أَعْنَاقَهُمْ وَيَضْرِبُوا أَعْنَاقَكُمْ ؟ قَالُوا: بَلَى. قَالَ: ذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَى)). (٢)

واتە: ئایا هەواڵتان پێ بدەم دەربارەی چاکترین و پاک ترینی کردەوەکانتان، لەلای خوای گەورەتان و بەرزترینیان لە پلەتانداو چاکتر لە پەخشینی پارەو پوڵ و زێڕو زیو. وە چاکتر لەوەی کە بگەن بە دوژمنەکانتان و بدەن لە گەردنیان و بدەن لە گەردنتان؟ گوتیان بەڵێ، ئەویش فەرمووی: زیکرو یادی خوای گەورە.

وە دەفەرمووێت (ﷺ): (( يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي وَأَنَا مَعَهُ إِذَا ذَكَرَنِي فَإِنْ ذَكَرَنِي فِي نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ فِي نَفْسِي وَإِنْ ذَكَرَنِي فِي مَلَإٍ ذَكَرْتُهُ فِي مَلَإٍ خَيْرٍ مِنْهُمْ وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ بِشِبْرٍ تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ ذِرَاعًا وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ ذِرَاعًا تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ بَاعًا وَإِنْ أَتَانِي يَمْشِي أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً )). (٣)

واتە: خوای گەورە دەفەرمووێت: من لە گەڵ گومانی بەندەی خۆمم، من لە گەڵیدام کاتێک یادم دەکات، ئەگەر لە دەروون و نەفسی خۆیدا یادم بکات، ئەوا منیش لە دەروون و نەفسی خۆمدا یادی دەکەم، ئەگەر لە ناو کۆڕو کۆمەلدا یادم بکات، ئەوا منیش یادی دەکەم لە ناو کۆڕو کۆمەڵێکدا لەوەی خۆی چاکتربن، ئەگەر یەک بست لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من یەک باڵ لێی نزیک دەبمەوە، ئەگەر یەک باڵ لە من نزیک ببێتەوە ئەوا یەک گەز لێی نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ئاسایی بێت بۆلام، ئەوا من بەڕاکردن بەرەو ڕووی دەچم.

(( وَعَنْ عَبْدِاللَّهِ بْنِ بُسْرٍ (ﷺ) أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ شَرَائِعَ الْإِسْلَامِ قَدْ كَثُرَتْ عَلَيَّ فَأَخْبِرْنِي بِشَئٍ أَتَشَبَّثُ بِهِ. قالَ: لَايَزَالُ لِسَانُكَ رَطْباً مِنْ ذِكْرِ اللهِ )). (٤)

واتە: لە عبدالله ی کوری بوسر (ﷺ) دەگێڕنەوە، پیاوێک بە پێغەمبەر (ﷺ) ی گوت: ئەی پێغەمبەری خوا ئەرک و واجباتەکانی ئیسلام لە سەر من قورسن و زۆرن، جا شتێکم پێ بڵێ دەستی پێوەبگرم ( بۆ ئەوە لەدوا ڕۆژدا بەسم بێ و ڕزگارم بکات ). ئەویش لە وەڵامیدا فەرمووی: با هەمیشە زمانت بە زیکر و یادی خوا تەڕو پاراو بێت.

وە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (( مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ ﴿الم﴾ حَرْفٌ وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ )). (٥)

واتە: هەر کەسێکی ئیماندار تەنها یەک پیت لە پەرتووکی خوای گەورە بخوێنێ کە قورئانی پیرۆزە، ئەوا بەهۆی ئەوەوە چاکەیەکی بۆ دەنوسرێ کە ئەو چاکەیەش بەقەد دە چاکەی وەکو خۆیەتی، ناڵێم وشەی ﴿الم﴾ لە قورئاندا تەنها یەک پیتە، بەڵکو ئەلیف بەتەنها پیتێکەو لامیش پیتێکەو میمیش پیتێکە (واتە تەنها ئەم وشەیە سی خێرو چاکە دەکات).
(( وَعَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ (ﷺ) قَالَ خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) وَنَحْنُ فِي الصُّفَّةِ فَقَالَ أَيُّكُمْ يُحِبُّ أَنْ يَغْدُوَ كُلَّ يَوْمٍ إِلَى بُطْحَانَ أَوْ إِلَى الْعَقِيقِ فَيَأْتِيَ مِنْهُ بِنَاقَتَيْنِ كَوْمَاوَيْنِ فِي غَيْرِ إِثْمٍ وَلَا قَطْعِ رَحِمٍ فَقُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ نُحِبُّ ذَلِكَ قَالَ أَفَلَا يَغْدُو أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَسْجِدِ فَيَعْلَمُ أَوْ يَقْرَأُ آيَتَيْنِ مِنْ كِتَابِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ خَيْرٌ لَهُ مِنْ نَاقَتَيْنِ وَثَلَاثٌ خَيْرٌ لَهُ مِنْ ثَلَاثٍ وَأَرْبَعٌ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَرْبَعٍ وَمِنْ أَعْدَادِهِنَّ مِنْ الْإِبِلِ )). (٦)

واتە: لە عوقبەی کوڕی عامرەوە (ﷺ) دەگێڕنەوە، گوتی: ئێمە لە ( صوففە ) بووین کاتێ کە پێغەمبەر (ﷺ) دەرچوو، فەرمووی: کێ لە ئێوە حەز دەکا هەموو ڕۆژێک بچێتە ( بوطحان ) یا بچێتە ( عەقیق ) لەوێ بەبێ تاوان و دابڕان لە کەس و کاری دوو وشتری کۆپارە بەرزی چاک بێنێتەوە، گوتمان: ئەی پێغەمبەری خوا ئێما ئەوەمان پێ خۆشە، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی: دەی کەواتە هەر یەکێک لە ئێوە بچێت بۆ مزگەفت بۆ ئەوەی شتێک فێرببێ یان دوو ئایەت لە پەرتووکی خوای گەورە بخوێنێ، ئەوە لە دوو وشترەکە بۆ ئەو باشترە، وە خوێندنی سێ ئایەت بۆ لە سێ وشتر باشترە، هی چوار ئایەتی بۆ لە چوار وشتر باشترە، بەڵکو بۆی لە چەندان وشتر باشترە.

وە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (( مَنْ قَعَدَ مَقْعَدًا لَمْ يَذْكُرِ اللَّهَ فِيهِ، كَانَتْ عَلَيْهِ مِنَ اللَّهِ تِرَةٌ، وَمَنْ قَامَ مُقَامًا لَمْ يَذْكُرِ اللَّهَ فِيهِ، كَانَ عَلَيْهِ مِنَ اللَّهِ تِرَةٌ، وَمَنِ اضْطَجَعَ مَضْجَعًا لَمْ يَذْكُرِ اللَّهَ فِيهِ، كَانَتْ عَلَيْهِ مِنَ اللَّهِ تِرَةٌ )). (٧)

واتە: هەر کەسێک لەهەر جێگەیەک دابنیشێ و تێیدا زیکرو یادی خوا لەوێ نەکا، ئەوا لەلایەن خوای گەورە تاوان و بارگرانیەکی لەسەرە، هەرکەسێک لەهەر جێگەیەک پاڵبداتەوەو زیکرو یادی خوای گەورەی تێدا نەکا، ئەوا لەلایەن خوای گەورە لەسەری دەبێتە تاوان و بارگرانی.

هەروەها پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێ: (( مَا جَلَسَ قَوْمٌ مَجْلِسًا لَمْ يَذْكُرُوا اللَّهَ فِيهِ وَلَمْ يُصَلُّوا عَلَى نَبِيِّهِمْ إِلا كَانَ عَلَيْهِمْ تِرَةً فَإِنْ شَاءَ عَذَّبَهُمْ وَإِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُمْ )). (٨)

واتە: هەر کۆمەڵێک لە مەجلیسێکدا دابنیشێ کە زیکری خوای تێدا نەکەن و صڵاواتیان تێدا نەدابێ لەسەر پێغەمبەرەکەیان (ﷺ) ئەوا لەلایەن خوای گەورە تاوان و بارگرانیەکیان لەسەر دەبێت، ئەگەر خوای گەورە ویستی بێت سزایان دەدات و ئەگەر ویستی بوو لێیان خۆش دەبێ.

هەروەها دەفەرمووێ (ﷺ): (( مَا مِنْ قَوْمٍ يَقُومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ فِيهِ إِلَّا قَامُوا عَنْ مِثْلِ جِيفَةِ حِمَارٍ وَكَانَ لَهُمْ حَسْرَةً )). (٩)
واتە: هەر کۆمەڵیک لە مەجلیسێک هەستن و یادی خوایان نەکردبێ تێیدا، ئەوا وەکو ئەوە وایە کە لەسەر لاکی گوێ درێژێک هەستن و لە ڕۆژی دواییدا دەبێتە پەشیمانی بۆیان.
HTML Embed Code:
2024/03/29 15:43:56
Back to Top