تەلی پساو
بیژەنە دەی تاڵەکانم، بیژەنە دەی ڕووحەکەم!
بمدەیە قوڵپێ لە لێوت، تێکە بۆم مەی ڕووحەکەم!
ئەم هەموو مەودایە چی بوو کەوتە مابەینی مەوە؟
دوورترین دووری بوو دووریت، دووری تا کەی ڕووحەکەم؟
کۆچ دەکەم بەڵکوو کە یادت دەس لە دڵ بەردا دەمێ
ئەی بە قوربانی حزوورت لێرەش هەر هەی ڕووحەکەم!
ڕووحمت دەرکرد لە لەش، یا کوو لەشت دەرکرد لە ڕووح؟
وەی بڵێم بۆ کامەیان؟ بێوەی بی بێوەی ڕووحەکەم!
جەرگی پێنووسی ڕەشم تەبیینی دووری تۆی نەکرد
تووڕ دەدەم ئەمجارە دەفتەر"بشنو از نی" ڕووحەکەم!
وەحیی مونزەل بوو وتەت یا موعجیزەی سەردەم دەمت؟
خێری ئیمانت ئەرێ بۆ هوویە ناکەی، ڕووحەکەم؟
کاپی قاوەی تاڵی ژینم هەڵقوڕاند، چی دەرکەوت؟
عەکسی چەند تاڵێ لە ژێریا، بیژەنە دەی ڕووحەکەم!
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
خاکەلێوەی ۲۷۲٤ی کوردی
https://hottg.com/lawlaw1400
>>Click here to continue<<