TG Telegram Group Link
Channel: Kurdish Book House
Back to Bottom
📘کتێبی «نیتشە» بەرهەمی مارتن هایدیگەر بڵاو کرایەوە

▫️نوێترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی دوکتۆر #محەمەد_کەمال بە ناونیشانی«نیتشە» لە نووسینی «#مارتن_هایدیگەر» لە ١٧٠٠ لاپەڕە و چوار بەرگدا، لە لایەن «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم» بڵاو کرایەوە.

▫️دوکتۆر محەمەد کەماڵ لەسەرباسی کتێبەکەدا دەڵێت: «لەبەر پێشەکییەکەی #دەیڤید_فارێڵ_کرێل بۆ ئەم زنجیرەوانانەی #مارتن_هایدیگەر لەم چوار بەرگانەدا، من بە پێویستم نەزانی پێشەکی بنووسم؛ بەڵام دەمەوێت ئاماژە بۆ دوو خاڵ سەبارەت بەم بەرهەمەی هایدیگەر بکەم. یەکەم، پێویستە لێکدانەوەی فەیلەسووفێک بۆ بیرکردنەوەی فەیلەسووفێکی دیکە بە هەند وەربگیرێت. ئەم زنجیرەوانانەش لێکدانەوەی هایدیگەرن بۆ بیرکردنەوەی فەلسەفی نیتشە و جێگەیەکی گرنگی لە تێگەیشتنێکی نوێ بۆ نیتشە دیاری کردووە. دووەم، لەم وانانەدا هایدیگەر هەوڵی داوە فەلسەفەی نیتشە لە ڕاڤەکردنی ئایدیۆلۆجییانەی نازییەکان ڕزگار بکات، کە دەیانویست فەلسەفەی نیتشە بخزێننە نێو قاڵبی تەسکی بۆچوونی سیاسییانەوە و بە فەیلەسووفی خۆیان ناوزەدی بکەن.

▫️ هەڵبەتە نازییەکان زوو بەم پرۆژە فەلسەفییەی هایدیگەریان زانی، بۆیە وانەکانیان پێ ڕاگرت. #هایدیگەر لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ گۆڤاری #شپیگل، باس لەوە دەکات چۆن دەسەڵات یەکێک لە خوێندکارەکانی بە ناوی هانکە بەسەر هایدیگەرەوە کردووه‌ بە سیخوڕ و لە وانەکانیدا لەسەر نیتشە، بۆ سیخوڕی دانیشتووە. هەروەها، هایدیگەر لە هەمان چاوپێکەوتندا دەڵێت: کۆڕەکەی لە ساڵی ١٩٤٤دا سەبارەت بە "شیعر، نووسین و بیرکردنەوە"، درێژەپێدانی ئەو بیرۆکەیە بووە کە لە زنجیرەوانەکانیدا لەسەر نیتشە و دژی بیرکردنەوەی نازی خستوویەته‌ گەڕ. شایەنی باسە هایدیگەر ئەم وانانەی لە ساڵی ١٩٣٦ بۆ ١٩٤٠ نووسیوە و پێشکەشی کردوون. منیش لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی وەرم گێڕاون.»

▫️«مارتن هایدیگەر» نووسەری بەرهەمەکە لە پێشەکییەکی کە بۆ هەموو بەرگەکان نووسیویەتی دەڵێت: «ئەم نووسراوە لەو وانانە پێک‌دێت كه‌ لە ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٤٠ لە زانکۆی فرایبۆرگ – برایسگاو پێشکەش کراون. لەگەڵ ئەماندا، نامیلکەکانی ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٦ دانراون. نامیلکەکان ئەو ڕێگه‌یە درێژدەکەنەوە کە وانەکان گرتوویانەتە بەر و ئاسانکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەکە دەکەن.

▫️وانەکان بەگوێرەی ناوەڕۆکیان جیا کراونەتەوە، نەک کاتی پێشکەشکردنیان. لەگەڵ ئەمەشدا، شێوازی وانەگوتنەوەکانیان تێک نەچووە. ئەمە بە پێویست بەرفراوانیی پشکەشکردنەکە و بە ڕادەیەکیش دووبارەکردنەوە دەهێڵێتەوە. بە مەبەستیشەوە دەقێکی نووسراوی نیتشە لە جارێک زۆرتر باس کراوە؛ بەڵام هەر جارە ناوکۆیەکی جیاوازی بۆ دانراوە. هەندێک بابەتیش، کە ئامادە کراون، خوێنەر لەگەڵیاندا ئاشنا نییە. دووبارەبوونەوەکان بۆ ئەو مەبەستەیە ڕێگەیەک بۆ نێو بیرکردنەوە و شێوازێکی نوێ بدۆزێتەوە.

▫️هەڵبەتە بۆ هەر مەبەستێک و بە چ ڕیزکردنێک بێت، ئەو بیرۆکانەی شایستەی بیرکردنەوەن، لێیانەوە ڕوون دەبنەوە و لە نێو بەرەنگاربوونەوەکەدا بڕیاریان لەسەر دەدرێت. لە نێو دەقی وانەکاندا هەموو وشە و ڕستە ناپێویستەکان لابراون، ڕستە ئاڵۆزەکان ئاسان کراون و بەشە تەمومژاوییەکانیان ڕوون کراونەتەوە و هەڵەکان چاک کراون. لەگەڵ ئەمانەشدا، دەقی نووسراو و لەچاپدراو خەسڵەتی پێشکەشکردنی زارەکیی نییە.

▫️ئەم نووسراوە بە گشتی هەوڵ دەدات ڕێگەی ئەو بیرکردنەوەیە بگرێتە بەر کە من لە ساڵی ١٩٣٠ـەوە تا "نامەیەک سەبارەت بە مرۆڤایەتی" (١٩٤٧) پێیدا ڕۆیشتووم. دوو وانەی کورتیش پێش "نامەیەک" بڵاو کرانەوە، وەک "ڕاڕەوی ڕاستی لای ئەفلاتوون" (١٩٤٣) و "ناوەڕۆکی ڕاستی" (١٩٤٣) كه‌ بۆ ساڵانی ١٩٣٠–١٩٣١ دەگەڕێنەوە. پەرتووکەکەم "پێداهەڵدانەکانی شیعری هۆڵدەرلین" (١٩٥١)، کە نووسراوێک و چەند وانەی ساڵانی ١٩٣٦ تا ١٩٤٣ لە خۆ دەگرێت، تەنها ناڕاستەوخۆ ڕۆشنایی دەخەنە سەر ئەم ڕێگەیە. ئەو شوێنەی "بابەتی نیتشە"ی تێدا دێت و دەڕوات، کاتێک بۆ خوێنەر دەردەکەوێت کە خۆی بۆ ئەو ڕێگەیە ئامادە بکات كه‌ ئەم دەقانە شوێنی کەوتوون.»

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1001/

🗂بابەتی پێوەندیدار:

📚«هایدیگەر، نیتشە، نازیزم»/ فەیلەسووفی ئەمریکی «دەیڤید فارێڵ کرێڵ»


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫مدیر مسئول خانه کتاب کُردی برگزیده بیستمین «جشنواره کتاب و رسانه» شد

▫️آئین اختتامیه بیستمین جشنواره کتاب و رسانه عصر دوشنبه ۱۰ بهمن‌ماه در محل خانه هنرمندان ایران در شهر تهران برگزار شد و بهنام دورویی برای اثر «رمان نسل فاضلاب‌ها روانه بازار نشر شد» منتشر شده در وبسایت «خانه کتاب کُردی» به عنوان برگزیده بخش خبر انتخاب و تجلیل شد.

▫️مراسم اختتامیه بیستمین جشنواره کتاب و رسانه عصر دوشنبه ۱۰ بهمن‌ماه، با حضور یاسر احمدوند، معاون امور فرهنگی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی؛ علی رمضانی، مدیرعامل خانه کتاب و ادبیات ایران؛ سیاوش صلواتیان، دبیر بیستمین جشنواره کتاب و رسانه؛ مدیران و مسئولان حوزه فرهنگ و رسانه و همچنین جمعی از استادان و اصحاب رسانه در خانه هنرمندان ایران برگزار شد.

▫️در این مراسم از برگزیدگان در محورهای سه‌گانه «مطبوعات و خبرگزاری‌ها»، «رسانه‌های دیداری و شنیداری» و «رسانه‌های اجتماعی» و جوایز ویژه «ناشر فعال در استفاده از رسانه‌ها»، «شخصیت فعال رسانه‌ای کتاب»، «انتخاب مردمی» و «رسانه حامی کتاب» در آیین پایانی این رویداد معرفی و تجلیل شدند، که پایگاه خبری تحلیلی خانه کتاب کُردی در زمره برگزیدگان محور مطبوعات و خبرگزاری‌های این دوره از جشنواره بود.

▫️گفتنی است، جشنواره کتاب و رسانه قدیمی‌ترین رویداد عرصه کتاب در کشور است که نقش مهمی در توسعه کنش‌گری رسانه‌ها در عرصه کتاب داشته است. در بخش مسابقه بیستمین جشنواره کتاب و رسانه بیش از ۹۰۰ اثر دریافت شد. در نهایت داوری آثار پالایش شده توسط ۳۷ نفر از کارشناسان رسانه انجام شد. از میان آثار ۱۶ اثر برگزیده در ۱۵ محور در بیستمین دوره جشنواره کتاب و رسانه انتخاب شدند.


🔽 اسامی برگزیدگان این جشنواره به شرح زیر است:


🔻برگزیدگان بخش مطبوعات و خبرگزاری‌ها:

 ▫️برگزیده بخش تیتر: یاسر نوروزی برای اثر «ناشران پخته خوار، ترجمه‌های کپی» منتشر شده در روزنامه هفت صبح و شهروند

▫️برگزیده بخش خبر: بهنام دورویی برای اثر «رمان نسل فاضلاب‌ها روانه بازار نشر شد» منتشر شده در وبسایت «خانه کتاب کُردی»

▫️برگزیده بخش گزارش خبری: زهرا جعفری برای اثر «کپی کتاب با مترجم‌های خیالی» منتشر شده در روزنامه فرهیختگان

▫️برگزیده بخش مقاله و نقد تخصصی: علی الله سلیمی برای اثر «نشان ملی کتاب» منتشر شده در روزنامه ایران

برگزیده بخش گفت‌و‌گو: مطهره میرشکاری برای اثر «سی سال کار فرهنگی روی موتور» منتشر شده در خبرگزاری ایکنا

برگزیده بخش یادداشت: زهرا سادات ریحانی برای اثر «سفر کوآنتومی وال تنها» منتشر شده در  پایگاه خبری کتابداری و اطلاع رسانی ایران (لیزنا)

🔻محور رسانه‌های دیداری و شنیداری:

▫️برگزیده بخش داستانی و نمایشی: محمد دیماسی برای اثر «تنها گریه کن» منتشر شده در شبکه های سیمای جمهوری اسلامی

▫️برگزیده بخش مستند: فاطمه محمدیان‌فر برای اثر «صحاف»  منتشر شده در رادیو فرهنگ

▫️برگزیده بخش مواد تبلیغی: زهرا بلدی برای اثر «زنگ‌ها برای که به صدا درمی‌آید» منتشر شده در ایران صدا

برگزیده بخش گفت‌وگو و میزگرد: فرهاد دهنوی برای اثر «یار مهربان» منتشر شده در رادیو گفت‌و‌گو

▫️برگزیده بخش برنامه ترکیبی: فریده گودرزی برای اثر «کتاب بان» منتشر شده در رادیو فرهنگ
برگزیده بخش گزارش خبری: انسیه بحری برای اثر «بچه‌های قالیباف» منتشر شده در خبرگزاری صداوسیما

🔻محور رسانه‌های اجتماعی:

▫️برگزیده بخش چندرسانه‌ای: جایزه این بخش به صورت مشترک برای، منا شکری برای اثر «آنونس معرفی پایگاه کتاب» منتشر شده در اپلیکیشن ایران صدا و مصطفی اعلمی برای اثر «کتابخانه مادربزرگ» منتشر شده در  صفحه مجازی رادیو زیارت

▫️برگزیده بخش عکس و گرافیک: میثم علی‌زاده برای اثر «پوستر تشویق به کتابخوانی و معرفی کتاب خوب» منتشر شده در صفحه مجازی رادیونمای مرکز ایلام

▫️برگزیده بخش متن: پروانه حیدری برای اثر «خونابه‌ای پیچیده در پر قو» منتشر شده در مجله الکترونیکی واو

▫️جایزه ویژه «ناشر فعال در استفاده از رسانه‌ها» به انتشارات به نشر، جایزه ویژه «شخصیت فعال رسانه‌ای کتاب» به اسماعیل آذری نژاد، جایزه ویژه «انتخاب مردمی» به محمدرضا نیازمند و جایزه ویژه «رسانه حامی کتاب» به رادیو گفت‌وگو  تعلق گرفت.

▫️همچنین رضا سربخش، شهاب دارابیان و مریم کشاورز مسعودیان منتخبان بخش «رویداد ایده‌پردازی تولید محتوای رسانه‌ای» بودند که در آیین اختتامیه «بیستمین جشنواره کتاب و رسانه» تندیس جشنواره را دریافت کردند.


🔻ادامه مطلب...

▪️بخش فارسی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1004/

▪️بخش کُردی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1005/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتێبی «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد» چاپ و بڵاوکرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد»، #کریس_کۆچرا، وەرگێڕ: #سومەییە_خالیدی، چاپەمەنیی ڕێگا، بانە ۱۴۰۱


چاپەمەنیی #ڕێگا

▫️زۆرن ئەو گەڕیدە و ڕۆژنامەنووسانەی هاتوونە کوردستان و بابەت و کتێبیان بەپێی تێگەیشتن، یان ویستێکی ئامانجدار لەسەر کوردستان و نەتەوەی کورد نووسیوە و بڵاویان کردۆتەوە؛ کە دەکرێت بەشێکیان لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتناسی و بەشیکێان لە چوارچێوەی بە کلۆنیکردن و بەشیکیان لە چوارچێوەی ویست و حەزی تاکەکەسی و... دابەش بکەین.

▫️#کریس_کۆچرای ڕۆژنامەنووسی فەڕانسەوی یەکێکە لەو کەسانە چەند کتێبێکی لەسەر نەتەوە جۆراوجۆرەکان و وڵاتەکانیان نووسیوە، وەکوو: بیافرا (۱۹۶۹)، دوورگەی فارس (۱۹۷۸-۱۹۷۰)، سوودان (۱۹۷۱)، کوردەکان (۱۹۷۵-۱۹۷۱)، شیلی (۱۹۷۶) و فەلەستینیەکان (۱۹۷۸-۱۹۷۶).

 ▫️کریس کۆچرا ساڵی ۱۹۳۸ لە دایک بووە. لەگەڵ هاوسەرە وێنەگرەکەی لە ڕۆژنامەکانی فەڕانسە و دەرەوەی ئەو وڵاتە‌دا ڕاپۆرتی سیاسیی بڵاو کردۆتەوە و وەکوو ڕۆژنامە نووسێک سەردانی کوردستانی کردووە و چەندین کتێب و وتاری لەسەر کورد نووسیوە. یەکێک لە کتێبە بەناوبانگەکانی «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد»ـە کە ساڵی ۱۹۷۹ لە پاریس بۆ یەکەم جار چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

▫️بەو پێیەی کریس کۆچرا ماوەیەکی زۆر لە کوردستان دەمێنێتەوە و چاوی بە زۆربەی کەسایەتییەکانی کوردستان دەکەوێت و هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکات و لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی ناوخۆی کوردستان دەبێت، کتێبەکەی هەر زوو دەبێتە جێگای باس و لێکۆڵینەوە و سەرنجی زۆربەی خەڵک ڕادەکێشێت، بە زۆربەی زمانەکانی دنیا وەردەگێڕدرێتەوە و لە ئێرانیش لە لایەن #ئیبڕاهیم_یۆنسی لە ژێر ناوی (#جنبش_ملی_کرد) دەکرێت بە فارسی و هەر بەدوای ئەودا لە لایەن #محەمەد_ڕیانی بەناوی (کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستدا)دەکرێت بە کوردی.

▫️هەردوو وەرگێڕانی کتێبەکە لە زمانی ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی و فارسی و بە وردبوونەوە لێیان، بۆمان دەردەکەوێت لە وەرگێڕانە فارسییەکەدا چەند ڕستە و پاژ بە هەر هۆکارێک بێت، دەرهاویشتراون و جیا لەم قرتاندنانە بەهۆی هەڵەکانی چاپی، بەشێکی زۆر لە ژمارەی ساڵەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە؛ بۆ وێنە ۱۹۴۳ کراوەتە ۱۹۳۴ و ۱۹۲۴ کراوەتە ۱۹۴۲ کە دواتریش چەند کەسێک هەر ئەو وەرگێڕانانەیان کردووە بە کوردی و بێ‌ئەوەی ئاگاداری ئەو کەم‌وکوڕییانە بن، چاپیان کردوون.


▫️بە ئاگاداربوون لە ناوەرۆکی کتێبەکە، بۆمان دەردەکەوێت بۆ ئاشنابوون بە ڕەوتی بزووتنەوەکانی نەتەوەیی کورد ئەو بەرهەمە بایەخێکی زۆری هەیە، بەتایبەت بۆ خوێنەرانی کورد یەکێکە لە هەرە کتێبە باشەکان و دەتوانێت زۆر یارمەتیدەریان بێت. چاپەمەنیی ڕێگا، بە ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر و شارەزا لە بواری مێژوودا، کتێبی (بزووتنەوی نەتەوەیی کورد) لە زمانی فەڕانسەوییەوە لە لایەن خاتوو #سومەیە_خالیدی دەکرێتە کوردی و دوای  پێداچوونەوەی ورد بۆ زمانەکەی، لە لایەن هەر دوو بەڕێزان #خالق_تەوەکولی و سەید #ئەحمەد_تەوەکولی، چاپ و بڵاو کرایەوە.

▫️لە بەشێک لە کتێبەکەدا هاتووە: «ئەبوو #ئیسحاق_ئەلفارسی جوگرافیدان، لە سەدەی دەی زایینیدا ئەمەی نووسیوە: "کوردەکان کەسانێک بوون کە لە وڵاتی ئێمەدا ژیاون، بەڵام لە خوو و ڕەوشتی مرۆڤایەتی دوور بوون؛ ئێمە‌ هەموو پارچەکانی جیهانمان کۆ کردەوە و ئەوکات کوردمان پێکهێنا."

▫️میژوونوسێکی دیکەی عەرەب بە ناوی مەسعوودی لە پەرتووکی "#مروج_الذهب" (واتە چیمەنە زێڕینەکان)دا بەم جۆرە باس لە کورد دەکات: "کوردەکان لە کۆیلەکانی سوڵتان سولەیمان و شەیتانن کە لە کێوەکاندا بڵاو بوونەتەوە و ژنە بێ‌وەفا و بێ‌خواکانیان، خۆیان دەسپارد بە شەیتان و منداڵیان لێی دەبوو و ئەوکات ئەوانیش گەورە دەبوون و هاوسەرگیرییان دەکرد و بەم جۆرە گەلی کوردیان پێکهێنا!"»

▫️تێبینی: چاپەمەنیی #ڕێگا ساڵی ۲۰۲۲ بە شێوەی فەرمی لە شاری بانە دامەزراوە. چاپەمەنیی ڕێگا لە بوارەکانی ئەدبیات، ئەدەبی منداڵان و تازەلاوان، لێکۆڵینەوەی کوردی و زانستە مرۆییەکان بەرهەم چاپ دەکات.

💐 لە لایەن (ماڵی کتێبی کوردیی) ـەوە پیرۆزبایی بە وەرگێڕ و وەشانی ڕێگا دەڵێین و هیوای مانەوە و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

▫️website: www.regapub.com

▫️Telegram: https://hottg.com/regapub



🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1006/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘چەمکی ئەوی تر لە ڕوانگەی لێڤیناسەوە و ڕەنگدانەوەی لە ڕۆمانی "بەردینە"دا

#سارا_خه‌نشا

▫️دوای شەڕی جیهانیی دووەم، چەمکی "مرۆڤی تر" شوێنێکی نوێی لە فەلسەفەی ڕوژاوادا بە خۆیەوە بینی. پرسی بەرەوڕووبوونەوەی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤێکی تر، گەڵاڵەی تیۆریی "ئەوی تر"ی لێ کەوتەوە کە ئەنجامەکەی بە بابەتەکی ئەخلاقی و ئاکاری دەگات. لە ئاراستەی ئەم گۆڕانکارییە ئاکارییانەدا #لێڤیناس ڕاستیی بوونی ئەوی تر دێنێتە ئاراوە، کە بوون و شوێنی لە ژیان و شوناس و هەستەکانماندا لەچارنەهاتووە.

▫️بە پێی ئەو پۆلێنەی کە د. #ڕەهبەر_مەحموودزادە لە (ئافاقی شیعری نالیدا) لە باسی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوی تردا بەگشتی دەکرێ بیر لە چوار ستراتێژیی جیاواز بکەینەوە، کە بریتین لە:

ئـ) سڕینەوەی ئەوی تر
ب) ئاسیمیلەکردن و تواندنەوەی شوناسی ئەوی تر لەنێو شوناسی خۆدا
ج) داخستنی دەرگای پێوەندی لەگەڵ ئەوی تر
د) سازکردنی پێوەندی لەگەڵ ئەوی تر

▫️لە ستراتێژیی یەکەمدا سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی و قڕکردن بەکار دەهێنرێ. لە ستراتێژیی دووەمدا ئەوی تر بە شێوەیەکی فیزیکی ناسڕێتەوە بەڵام هەوڵ دەدرێ شوناس و هەوێتییەکەی لەنێو شوناسێکی دیکەدا بتوێندرێتەوە. لە ستراتێژیی سێیەمدا ئەوی تر پاکتاو ناکرێ و نە هەوڵ بۆ توانەوەی شوناسەکەی دەدرێ. بەڵام دەرگای پێوەندیشی بەسەردا دادەخرێت. سیاسەتی دەرگاداخستن بەسەر ئەوی دیدا درەنگ یان زوو دەگات بە سیاسەتی سڕینەوەی شوناسی ئەوی دی یان سڕینەوەی خودی ئەوی دی.

▫️یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی ڕۆمانی "بەردینە" ئەوی ترە. لە ڕاستیدا نووسەر بە نووسینی ئەم ڕۆمانە دەیهەوێت  تیشک بخاتە سەر ئەم ڕاستییە کە لەبەرچاونەگرتنی "ئەوی تر" و دابەزاندنی بە "خۆ" یان "هەر ئەو"، چۆن دەتوانێت بوارەکانی دابەزینی ئەخلاقی و ئاکاری تاکەکان بەدی بێنێت.

▫️بە وتەی (د. مەحموودزادە): " "زمانی لەهجەدار" هێمایەکە بۆ ئەو دۆخە. من ئەگەر قەرارە بە زمانی تۆ بخوێنم و بە زمانی تۆ بنووسم دوو مەرج نابێ پشت‌گوێ بخرێن: مەرجی یەکەم ئەوەیە من بتوانم بە زمانی خۆشم بخوێنم و زمانی تۆ من کپ نەکا. مەرجی دووەم ئەوەیە کاتێک من زمانی تۆ دەخوێنم، قەرار نییە"من" ببم بە "تۆ". من ئەگەر زمانی تۆش بەکار بێنم بە لەهجەی خۆمەوە دێمە ناو زمانی تۆوە. بە لەهجەی خۆمەوە واتە بە شوناسی خۆمەوە."

▫️#هیدایەتی زمان و ئەوی تر و گرینگیی ئەم بابەتە و چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی کڵاوسووران لەگەڵ زمانی ئەوی تر بەم شێوەیە وێنا دەکات و لە لاپەڕەی (٦٨-٦٩)دا دەگێڕێتەوە: "هێندێک لە حەرفانی قورئان وەک حاء و قاف و عەین و غەین، منداڵانی مەکتەب، نەیاندەتوانی بیڵێن، ئەمن بەڕەوانی دەمگوتن." زۆر جاران لە مەتکەب یانە دەرین‌ماڵی خۆ شتێکم دەگۆت منداڵان بە قسەی من قاقا دەخەنین و ئەمن بەقین دەبووم و دەمگۆت باشە ئەوانە بۆ گاڵتەم پێ دەکەن؟" "دوای ئەو جارە، دایکم وەک پێشوو لە دەروون‌ماڵی خۆ تەنێ بە زمانی حەجەمی دەدوا و قسانی دەکرد، ئەمن سەیر دەمام." "گۆتم: "دایە بۆچی وەک پێشوو لە دەروون‌ماڵی خۆمان قسە ناکەی؟" گۆتی: "بتمرم لە بەری، دا وەک منداڵانی دی زمانت ڕەوان بێ و چ کەس چیدی نەتوانن تیز و گەپت باوێنێ." "بەقین بووم و مانم گرت؛ گۆتم: "تەقا بە حەجەمی قسان بکەی وسکت دەکەم و چ ناڵیم." هەر وەک لە دێڕانەدا دەبینین ئەم بەرەوڕووبوونەوەیە لەگەڵ زمانی ئەوی تر نەتەنیا هیچ یەک لە مەرجەکانی ئەخلاق ناگرێتەوە بەڵکوو لەوپەڕێ بێئەخلاقییەوە ڕووی دەدات. تەنانەت کاتێک گودروون وەک ئەوی تر  بۆ پێکهێنانی پێوەندیی لەنێوان خۆی و سەیدا و هاوپۆلییەکانی ئامادەیە بە شێوەیەی ئەوان قورئان بخوێنێتەوە و بدوێت، سەیدا ڕێگەی پێ نادات و نەتەنیا وەک سووژەیەک ڕێز لە لەسەرتریی ئەوی تر و بوونی ناگرێت بەڵکوو بەوپەڕی بێڕێزی و سووکوچرووکردنی گودروون  و هەڵسوکەوتێکی نامرۆڤانە تەنانەت وەک مرۆڤێکی ئاساییش هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکات؛ هەر وەک لە لاپەڕەی (٧٣)دا بۆمان دەگێڕێتەوە: "هەر گۆتم بیسمیلاهی ڕەهمانە ڕەهیم، سەیدا بە شووڵم وەرگەڕایە و سەروچاوی چ نەهێشتم، گۆتی" "نا نا، دین‌ترۆزی! حەقی ئەوەت نییە! وەک ئێمەی نەخوونی شەیتان! وەک شەیتان و جندییانی وەخینە." تەنانەت هاوپۆلییەکانیشی بە ناوی خۆی بانگیان نەدەکرد و هەر وەک لە لاپەڕەکانی (٧٠، ٧٢ و ٧٦) ئاماژەی پێ کردووە بە بێچووەمار و بێچووەجند ناویان دەهێنا. لە لاپەڕەی (٧٦)وە لە زمانی گودروونەوە بۆمان دەگێڕێتەوە: "زارۆیان بە هۆیت هۆیت و بێچووەجند و بێچووەمار وەدوام دەکەوتن."


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1009/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫 چوار بڵاوکراوەی نوێی خانی

📚 چاپەمەنیی خانی لە بەرەبەری نەورۆز و ساڵی نوێ‌دا چوار کتێبی چاپ و بڵاو کردەوە


📘 ئارابخوێن، ڕۆمان، #مەحموود_نەجمەدین، ۳۳۰ لاپەڕە.

▫️مەحموود نەجمەدین یەکێک لە قەڵەمە جیددی و نوێ‌خوازەکانی باشووری کوردستانە کە تا ئێستا چەندین ڕۆمان و کۆمەڵەچیرۆکی بڵاو کردۆتەوە.
ڕۆمانی ئارابخوێن، بەسەرهاتی نەوت و خوێن و دووکەڵ و نەهامەتییەکانی شاری کەرکووکە. بۆ گێڕانەوەی زام و برین و بەسەرهاتەکانی کەرکووک کێ لە مەحموود نەجمەدین باشتر کە خۆی مناڵی کەرکووک بووە.

کەرکووک لەو ڕۆمانەدا لە زمان و ڕوانگەی عاشقێكی تێكشكاوەوە دەگێڕدرێتەوە. ئاسۆ کەسایەتی سەرەکی ڕۆمانەکە لە بالكۆنی ماڵەكەیەوە چیرۆكی خۆشەویستیی خۆی و جیلان و شارێكی وێران دەگێڕێتەوە.


📙 مان و نەمان، ڕۆمان، #کامران_حامیدی، ۴۵۰ لاپەڕە.

▫️کامران حامیدی یەکێکە لە قەڵەمە بە ئەزموون و بە بەرهەمەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە تا ئێستا چوار ڕۆمان و سێ کۆمەڵەچیرۆکی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.
مان و نەمان، ڕۆمانێکی مێژووییە بە زمانێکی پاراو و ڕەوان و بە بڕشت.

▫️ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی  محەمەدعەلی شا و دواتر ئەحمەدشای قاجار. لە شەڕی یەکەمی جیهانی‌دا ڕووسەکان کوردستان، داگیر دەکەن. لە ماوەی ئەو پەلامار و داگیرکارییەدا، بە تایبەت ساڵی 1916 لە مەهاباد خەڵکێکی زۆر دەکوژرێن، کە بە کوشتاری ڕووس بەنێوبانگە.  مان و نەمان باس و بەسەرهاتی ئەو ڕۆژە ڕەش و نەهامەتییانەیە.


📗 گیا لە عەرز شین دەبێ، کۆمەڵەچیرۆک، #جەلیل_ڕەحیمی، ۲۵۲ لاپەڕە.

▫️جەلیل ڕەحیمی یەکێکە لە دەنگە نوێیەکانی چیرۆکی کوردی کە تا ئێستا سێ کۆمەڵەچیرۆکی بڵاو کردۆتەوە.

▫️ئەو کۆمەڵەچیرۆکە نۆ چیرۆکی لەخۆ گرتووە.
زمانێکی داستانی، گێڕانەوەیەکی سەرنج‌ڕاکێش و خۆش،  ڕوانگەیەکی تەنزاوی، کەڵک وەرگرتن لە سووژە نزیک و ئاساییەکان،  تایبەتمەندیی ئەو کۆمەڵەچیرۆکەن. ئەو تایبەتمەندییانە وایان کردووە چیرۆکەکانی کاک جەلیل ڕەحیمی خوێنەرگر بن.


📕 حاجی ڕەحماناغا موهتەدی کەسایەتییەکی جیاواز، #ناسر_عەلی‌یار، ۱۲۰ لاپەڕە.

▫️#ناسر_عەلی‌یار، مێژووزان و توێژەری ئایینییە و تا ئێستا چەندین کتێب و نامیلکەی بە زمانی فارسی و کوردی لە بواری مێژوو و دین و بە تایبەت کەسایەتییەکانی ناوچەی موکریان چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

▫️حاجی #ڕەحماناغا_موهتەدی لە چەند بواری سیاسی کۆمەڵایەتی، دینی و ئەدەبییەوە، لە مێژووی موکریان و کوردستان‌دا کەسایەتییەکی شوێن‌دانەری بووە. لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە لە کۆمەڵەی (ژ.ک) بەشدار بووە و دواتر بۆتە وەزیری کۆمار. لە باری دینییەوە شارەزا بووە و بۆتەی مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی تاران. لەباری ئەدەبییەوە لەسەر ڕەوتی زمان و ئەدەبی کوردی، تەنانەت بزاوی شێعری نوێ کارتێکەری هەبووە. بێ‌گومان خوێندنەوەی ژیان و بەسەرهاتی وەها کەسێک، پێویستە و پڕە لە زانیاری و بابەتی گرینگ.


🔻هەروەها چاپەمەنیی #خانی بەو زووانە ئەو کتێبانەی خوارەوە دیسان چاپ دەکاتەوە:

▫️#گابۆڕ، چاپی شەشەم

▫️#پێکەنینی_گەدا، چاپی دووهەم


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1010/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتێبی «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

📚 ناسنامەی کتێب:  «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە»، #شەهریار_مەندەنیپوور،  لە فارسییەوە:#هیوا_عەزیزی، سەردەم، سلێمانی ٢٠٢٣.

▫️شەهریار مەندەنیپوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٥، نووسەری نەوەی سێهەمی دونیای چیرۆک و چیرۆکنووسیی ئێرانە کە بە کۆمەڵە چیرۆکەکانی "هەموو سێبەری ئەشکەوت"(١٣٦٨)، هەشتەم ڕۆژی زەوی (١٣٧١)، وەک یەکێک لە دیارترین چیرۆکنووسان دێتە دونیای کۆمەڵگەی ئەدەبیی ئێرانەوە. هەر یەک لە کۆمەڵە چیرۆکەکانی "مۆمیا و هەنگوین" و "مانگی نیوەڕۆ"ی لە ساڵی ١٣٧٧ بڵاوکردەوە.

▫️#مەندەنیپوور هەر لە یەکەم چیرۆکەکانیەوە ئاشکرای دەکات کە خاوەنی بیرێکە و هەوڵ ئەدات بۆ تەعبیرکردن لەو بیرەی خۆی، ستراکتوور و دەنگێکی گونجاو بدۆزێتەوە». ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە لە نۆ چیرۆک پێکدێت کە بابەتی چیرۆکەکان کێشەی کۆمەڵایەتی و پرسی خۆشەویستییە. ئەم بەرهەمە سەرجەم شازدە جار و بە زیاد لە ١٩ هەزار نوسخە، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی مەرکەزەوە چاپکراوە. «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە» یەکێک لە بەرهەمە باشەکانی مەندەنیپوور لەقەڵەمدەدرێت.

▫️ئەم کتێبە چەندین گێڕانەوەی بە گۆشەنیگای جیاوازەوە هەیە کە لە پرسی خۆشەوسیتی و خیانەت و دابڕان دەدوێن. بەدەر لەوەی حیکایەتخوان کێیە، گێڕانەوە بە چەشنێک ئەنجام دەدرێت کە هەم چاوێک بە واقیعی بەرهەستدا دەگێڕێت، هەمیش ڕوانینێکی لەسەر مێژوو هەیە. ئەمە جگەلەوەی ڕۆدەچێتە قووڵایی بیر و مێشک و ختورە و خەیاڵی کاراکتەرەکانەوە.

▫️لە تایبەتمەندییەکانی دیکەش کە مەندەنیپوور خۆی لە چاوپێکەوتنەکانیدا ئاماژەی پێدەدات، شێوازی بەکارهێنانی زمانە لە بەرهەمەکانیدا. هەرچەند خۆی دەڵێت پێی خۆش نییە بەرهەمەکانی بخرێنە چوارچێوەی ستایلێکی تایبەتی نووسینەوە، بەڵام پرسی فۆرم و زمان بایەخێکی زۆریان لەلای ئەم نووسەرە هەیە: «بەڕای من ئەو نووسەرەی هەموو چیرۆکێکی خۆی بە تاکە یەک زمان بنووسێت، نووسەرێکی فاشیل، یان هیچ نەبێت نووسەرێکی یەکلایەنە و تاکڕەهەندە. زمان ئامانجی نووسینە، کەواتە ئامرازێک بۆ نووسینی چیرۆک نییە و نووسەر دەبێت بتوانێت شەبەنگێک لە کۆمەڵێک زمانی جیاواز بەکاربهێنێت.»

▫️#مەندەنیپوور لە چاوپێکەوتنێکدا لەمەڕ چۆنیەتی تێکەڵکردنی فۆرم و ناوەڕۆک لە بەرهەمەکانیدا دەڵێت:
«فۆرم هەموو شتێکە لە نووسینی چیرۆکدا. بۆ پتر و پتر لە هەزاران جار، ئەمەندە و ئەمەندە چیرۆک و چیرۆکی گوێ ئاگردان لەم جیهانەدا نووسراون و گێڕدراونەتەوە. بەڵام ئێمە ئەمانەوێت چی بگێڕینەوە؟ کامە چیرۆک ماوە نەگوتراوبێت و نەگێڕدرابێتەوە، بۆیەش دەبێت هەوڵ بدەین لە فۆرمێکی نوێدا بیگێڕینەوە.»

▫️#شەهریار_مەندەنیپور ساڵی ۱۹۵۶ لە شاری #شیراز لە دایک بووە. ساڵی ۱۹۸۹ یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی، لە ژێر ناوی «هەموو سێبەری ئەشکەوت»دا بڵاو دەکاتەوە. بۆ چەند ساڵێک سەرنووسەری حەوتەنامەی «ئێوارەی پێنجشەمە» بووە، کە دواتر داخرا. ئێستاش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژی.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1011/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتێبی «جوانیناسیی گێڕانەوە لە ئەدەبی کوردیدا» بڵاوکرایەوە

#بوشرا_کەسنەزانی

▫️گێڕانەوەناسی وەك زانستێكی نوێ، ڕێگەیەكی ڕێكخراوە بۆ لێكۆڵینەوەی بونیادی گێڕانەوە. بە وردبوونەوە لە شێوەی بەرهەمی ئەدەبی، هەوڵ دەدات بگات بە پەیڕەوێكی واتایی سەروو دەق و گوتاری گێڕانەوەیی دەقەكە وا لێ بكات قابیلی تێگەیشتن بێت. بە واتایەكی تر: ئەم زانستە بە هۆی كۆمەڵێك دەستوور و یاسای هەڵهێنجراو لە خودی گێڕانەوەوە، حوكمی خۆی بەسەر دەقدا دەكات و هاوكات وا دەكات توانای تێگەیشتن و دركی زیاترمان لە گێڕانەوە، هەبێت. دەقەكە چ بە شێوەی پەخشان یان شیعر بێت، بە هۆی ئەو بنەمایانەوەی كە بوونەتە هۆی پێكهێنانی گێڕانەوە و جەوهەری گێڕانەوەن، دەبێتە جێی لێكۆڵینەوە. بە سەرنجدان لە بەش و یەكەكانی دەقەكە، كۆی دەقەكە دەخرێتە بەر باس و دواجار ڕەخنەگر وەك بەشێكی گشتگیر، حوكمی خۆی لە بارەی دەقەكەوە دەخاتە ڕوو. لێرەوە بە پشتبەستن بەم زانستە و تێڕامان لە دەقی گێڕانەوەیی ئەدەبی كوردی؛ بڕیاری لێكۆڵینەوەمان لە بارەی گۆشەیەكی گێڕانەوەناسییەوە دا، ئەویش گۆشەی جوانیناسییە. بۆیە ناونیشانی باسەكەمان كردووە بە: "جوانیناسی گێڕانەوە لە ئەدەبی كوردی"دا، كە هەوڵێکە بۆ کەشفکردن و ناسینی كاری گێڕانەوەی ناو ئەدەبی کوردی. شرۆڤە و شیکردنەوە و دواجار خستنەڕووی کۆی ئەو وردەکاری و هونەرسازییەیە کە لە ئەدەبیاتی گێڕانەوەی کوردیدا هەیە. ناونیشانی ڕوونكردنەوەیی "لێكڵۆلینەوەیەكی بونیادگەرییە" وەك بەشێكی چەسپیو لە پڕۆپۆزەڵی ئامادەكراو، مەبەست لە زانستی گێڕانەوەناسییە كە لە هەناوی بونیادگەرییەوە هەڵدەقوڵێت.

▫️پلانی كاركردنمان لەسەر ئەم بابەتە وەها داڕشتووە، كە باسەكە بۆ سێ بەشی سەرەكی دابەش ببێت، هەر بەشەیشی لەناو خۆیدا لە چەند پار و پارچەیەك پێك دێت. بەشی یەكەممان بە ناونیشانی ئێستاتیکا و گێڕانەوەناسی، سیما و خەسڵەتەكانی لە ئەدەبیاتی كوردیدا، بە ڕێژەیەكی زۆر تیۆرییە و بۆ وردبوونەوە لە چەمك و زاراوە و ناساندنی هەردوو چەمكی گێڕانەوەناسی و جوانیناسی تەرخانمان كردووە. لەوێدا وێڕای ئەوەی سەرەتایەكی مێژوویی هەردوو زانستەكەمان باس كردووە، لە بارەی چییەتی و چۆنێتیی كاركردنی ئەم چەمكانە لەناو دەقدا دواوین، لە كوێدا بە پێوستمان زانیبێت بۆ بەپێزیی بۆچوونەكانمان نموونەمان هێناوەتەوە. بەشی دووەم لە بارەی جوانیناسیی گێڕانەوەی پەخشانییەوە دواوین، كە هەریەك لە ژانرەكانی "هەقایەت، چیرۆك، ڕۆمان، ژیاننامە و سەفەرنامە" دەگرێتەوە، بە وردی لە بارەی جوانیناسی و ئەو هۆكارانەی وا دەكەن دەقەكە بە دەقێكی ئێستاتیكی دابنرێت، دواوین. هەرچی بەشی كۆتاییە، ئەوەی بووەتە بنەوانی لێكۆڵینەوەكە، گێڕانەوەیە بە ژانری شیعر كە لە ئەدەبی فۆلكلۆرەوە "بەیت و بالۆرە" تا "داستان" و ئەدەبی كلاسیكی "قەسیدە و غەزەل" دەگرێتەوە، دواجار لە بارەی لیریکەوە وەك شیعری نوێ كۆڵاوینەتەوە، چیرۆكەشیعر و دەقی واڵامان بە وردی لە ڕوانگەی جوانیناسییەوە خستووەتە بەر باس. لە كۆتاییدا ئەنجامی بەدەستهاتوومان خستووەتە ڕوو.

▫️بێگومان بۆ هەڵبژاردنی هەر بابەتێك چەندان هۆكار هەن كە بوونەتە پاڵنەری توێژەر، یەكێك لەو هۆكارانە گرنگیی گێڕانەوەناسییە، ئێمە دەتوانن وەك زانستێك لە ڕێگەیەوە كار لەسەر دەقی گێڕانەوەییمان بكەین، كە هێندەی ئێمە سەرنجمان دابێت، كەم كەم خەریكە لە گۆشەنیگا و ڕەهەندە جیاكانەوە كاری لەسەر دەكرێت، ئەگەر ئاماژە بە چەند كارێك بدەین یەكێك لەوانە نامەی ماستەری توێژەرە بە ناوی "پڵۆت لە چیرۆكی كوردیدا"، كە تێیدا لە چوارچیوەی زانستی گێڕانەوەناسیدا لە پڵۆتی چیرۆكی نوێمان لە چوارچێوەی قوتابخانەی بونیادگەریدا كۆڵیوەتەوە، لە پاش ئەوە سیمۆلۆژیای گێڕانەوە- #حەمەمەنتك و گێڕانەوەناسیی #هاشم_ئەحمەدزادە جێی باسن.

▫️بە شێوەیەكی گشتی لە باسەكەدا پابەند بووین بە ڕێبازی وەسفی و شیكارییەوە، بەڵام لە هەر شوێنێكدا دەقێك پێوستی بە شیكردنەوەی زیاتر بووبێت، پشتمان بە ڕێبازی تر بەستووە و بە بونیادگەری كراوە كارمان كردووە. 
ئەم كارە لە بنەڕەتدا پەسەندكردنی پڕۆپۆزەڵی پڕۆفیسۆر دكتۆر #محەمەد_كەساس بوو، بە ناونیشانی "ئێستاتیكای گێڕانەوە لە ئەدەبی كوردیدا"، نیوەی كارەكەم بە سەرپەرشتیی ئەو نووسی، بەڵام داخەكەم لە نیوەی كارەكەدا سەفەری ڕۆحیی خۆی كرد و جێی هێشتین، كارەكە قەرزاری هەوڵەكانی ئەوە و یادی هەمیشە لە دڵماندایە. پاشتر پڕۆفیسۆر دكتۆر #محەمەد_دلێر_ئەمین، ڕەزامەند بوو سەرپەرشتیی نامەكەم بگرێتە ئەستۆ، بە تێبینی و سەرنجەكانی نامەكە بەپێز بكات. زانایی و خاكەڕایی و میهرەبانییەكانی جێی ستایشن.


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1012/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘ڕۆمانی «ئۆتاوا ۲۰۴۱» نوێترین بەرهەمی د. یادگار لەتیف شارەزووری بڵاوکرایەوە

▫️ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ هۆشیارییه‌كی گێڕانه‌وه‌ناسییه‌وه‌ ‌ ‌ Narratology نووسراوه‌، له‌ چه‌ند ئاستێكی هونه‌ریدا كاری له‌سه‌ر شوێن و كات و كاراكته‌ر و گێڕه‌ڕه‌وه‌ و بۆ گێڕه‌ڕه‌وه‌ و ڕوانگه‌ و ده‌نگی گێڕانه‌وه‌یی و ئاڵۆگۆڕپێكردنی ئه‌ركی ڕه‌گه‌زه‌ واقیعی و ئه‌نده‌نێشه‌ییه‌كان كردووه‌.

▫️له‌ ڕووی پانتایی و ڕووداوه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه‌وه‌؛ له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست ده‌ست پێده‌كات، به‌ شێوازی فه‌نتازی تێهه‌ڵكێش به‌ واقیع درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌م، به‌ وردی بۆ ساڵی ۲۰۴۱. له‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ به‌غداد و به‌یروت و له‌نده‌ن و ڤییه‌ننا و ئه‌سته‌نبووڵ و وان هه‌ندێكی له‌ شاره‌كانی باكور و ڕۆژئاوا گوزه‌رده‌كات، تا ده‌گاته‌ تاران و له‌ ئۆتاوای كه‌نه‌دی شه‌پۆلی ڕووداوه‌كان وچانێك ده‌ده‌ن. له‌ چه‌ند ڕوانگه‌یه‌كی گێڕانه‌وه‌سازییه‌وه‌، ڕۆمانه‌كه‌ تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌شێكی مێژووی نوێی كورد و ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه هه‌تا كۆتاییه‌كانی هه‌مان سه‌ده‌‌ له‌ كوردستانی باشوور ڕوویانداوه‌.

▫️ئه‌م ڕۆمانه‌ كه‌ له‌ (۱۶) به‌ش پێكهاتووه‌؛ له‌ دوو ئاستدا زه‌مه‌ن تێده‌په‌ڕێنێت، له‌ ئاستی یه‌كه‌مدا ڕابردوو ده‌هێنێته‌وه‌ گۆ، به‌ شوێن و كاراكته‌ره‌كانییه‌وه‌ كه‌ كۆچی پێچه‌وانه‌ به‌ره‌و نیشتیمان ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ ئاستی دووه‌مدا به‌ ئامرازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر گه‌شت بۆ داهاتوو ده‌كات. گۆشه‌یه‌كی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ ڕووداو شوێنه‌ جیاوازه‌كانییه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌. له‌م نێوه‌نده‌شدا ئێستای ژیاو به‌ خۆی و شوێن و كاراكته‌ر و ڕووداوه‌ زۆره‌كانییه‌وه‌، هه‌ندێك جار به‌ لێلێ و هه‌ندێك جار به‌ ڕوونی به‌ پێی ڕوانگه‌ هونه‌رییه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، تیایدا نیشتیمان توانای له‌ خۆگرتنی ڕۆڵه‌كانی نامێنێت، هه‌ندێكیان بڕیار ده‌ده‌ن كۆچ بكه‌ن، كۆچی بێگه‌ڕانه‌وه‌.

▫️پ. د. #یادگار_لەتیف_شارەزووری قۆناغەکانی خوێندنی ناوەندی و دوا ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە بڕوانامە بە کالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە. بڕۆانامەی ماستەری لە بواری رەخنەی نوێ لە هەمان کۆلێژ و زانکۆ لە ساڵی ۲۰۰۰ دا وەرگرتووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕەخنەی نوێ و گێڕانەوەناسی «السردیات Narratology » لە زانکۆی موسڵ لە ساڵی ۲۰۰۸ دا بە پلەی نایاب وەرگرتووە. نازناوی پرۆفیسۆریی لە ساڵی ۲۰۱٦ دا وەرگرتووە.  ئێستا مامۆستایە لە  بەشی زمانی عەرەبیی لە کۆلیژی زمانی زانکۆ سەڵاحەدین ــ  هەولێر.
خاوەنی (۱۴) کتێبە، لەوانە:  (تیۆرییەکانی وەرگرتن لە ئێساتیکی وەرگرتنەوە بۆ ڕەخنەی هاتە وەڵامی خوێنەر) و (دیاردەگەرایی و ڕەخنەی ئەدەبی ــ بنچینە مەعریفییەکانی میتۆدە ڕەخنەییەکان).

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1015/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتاب «تاریخ گریه» راهی بازار نشر شد

▫️کتاب «تاریخ گریە؛ پژوهشی در باب شیون و زاری» نوشته‌ی «صلاح حسن‌ پهلوان» ـ نویسنده و پژوهشگر کُرد ـ و یکی از آثار مهم پژوهشی تاریخ ادبیات معاصر کردستان، به قلم رضا کریم‌مجاور به فارسی ترجمه و به همت نشر آگه منتشر شده است.

▫️«تاریخ گریه» اثری ادبی، فلسفی، روان‌شناختی و تاریخی است که نگارش آن سه سال به طول انجامیده است. نویسنده برای غنای اثر خود از منابع مختلفی به زبان‌های انگلیسی، هلندی، عربی، فارسی و کُردی بهره گرفته است. «#صلاح_حسن‌_پهلوان» که در تیرماه سال جاری به ایران سفر کرد، در دیداری که با #رضا_کریم‌_مجاور داشت، در پاسخ به این پرسش مترجمِ «تاریخ گریه» که چگونه به فکر نگارش چنین اثر ارزشمندی افتاده است، گفت: «پس از سپری‌کردن عصری از درد و رنج و تراژدی‌های بی‌شمار روزگار در زمانِ پیش از نگارش «تاریخ گریه»، ما مردم کردستان عراق، خود در نوعی از زخم و تراژدی زندگی می‌کردیم و از دست مشکلات روحی و روانی و اجتماعی و سیاسی در رنج و پریشانی به سر می‌بردیم. این‌ها همه دست به دست هم داد و فکر نگارش کتاب تاریخ گریه را در درون من برانگیخت... گریه‌هایی که هر روز در اثر دورشدن و مرگ عزیزان و به‌زیرخاک‌رفتن خاطرات و ازدست‌دادن خانه و کاشانه و زادگاه شکل می‌گرفت... گریه برای همه‌ی زخم‌هایی که زندگی ما را ویران کرده بود. این فرایندی بود که ماه‌ها و سال‌ها به طول انجامید تا از ذهن و زبان من گذر کرد و جامه‌ی کتاب به خود پوشید.»

▫️این نویسنده‌ی پنجاه‌وهشت‌ساله که متولد ۱۹۶۴ در شهر کرکوک کردستان عراق است و بیش از بیست سال است که در کشور هلند زندگی می‌کند، علاوه بر این دو اثر مهم تألیفی، حدود سی عنوان کتاب ترجمه و ده‌ها مقاله در کارنامه‌ی ادبی خود دارد. کتاب «تاریخ گریه» نخستین اثری است که از این نویسنده به فارسی ترجمه می‌شود. 
نویسنده همچنین درباره‌ی احساس درونی خود نسبت به ترجمه‌ی اثرش به زبان فارسی اظهار داشت: «مایه‌ی بسی خرسندی است که «تاریخ گریه» به زبان فارسی ترجمه شده و زندگی نوین خود را به این زبان زیبا آغاز خواهد کرد و در دسترس مخاطبان فارسی‌زبان قرار خواهد گرفت. من زبان و ادبیات فارسی را دوست دارم و گرچه تسلط کاملی بر ظرافت‌های این زبان ندارم، اما براساس علاقه‌ای که به آن دارم سال‌هاست که کتاب‌های فارسی را مطالعه می‌کنم و در نوشته‌های مختلف خودم هم کمابیش از منابع فارسی‌زبان سود می‌برم.» 

▫️«تاریخ گریه» مشتمل بر یک مقدمه و ۳۴ فصل متفاوت است که نویسنده در هر فصلی، از زاویه‌ای به بررسی مسأله‌ی گریه و سوگ و شیون می‌پردازد. عناوین برخی از فصل‌ها عبارتند از: «چه هنگام به فکر گریه افتادم»، «چرا گریه می‌کنیم»، «زمان اشک‌ها و نوشته‌ها»، «فلسفه‌ی گریه»، «گریه و دین»، «گریه و خنده‌ی پس از مسیح»، «سوگواری و اسلام»، «صوفیسم و گریه‌ی روح»، «آرمان‌شهر گریه»، «اشک‌های ایشتار» و... 

▫️رضا کریم‌ مجاور مترجم توانمند و نام‌آشنای ادبیات کُرد است که نزدیک به چهل اثر ترجمه و هفت اثر تألیفی در کارنامه‌ی ادبی خود دارد. همچنین رمان «آخرین روزهای زندگی هلاله» نوشته‌ی #عطا_نهایی با ترجمه‌ی #رضا_کریم‌_مجاور در سال ۱۳۹۹ موفق به دریافت جایزه‌ی #مهرگان_ادب در بخش زبان مادری شد. 

▫️در بخشی از کتاب می‌خوانیم: «در اکثریت قریب‌به‌اتفاق نظام‌های دموکراتیک نیز، احساس و عاطفه و هم‌دردی، نوعی فریب‌کاری است... نوعی اهمیت‌دادن به مسائل مهم خود نظام آن‌هاست. احساس و عاطفه یا از راه قانون سازمان‌دهی شده است و یا از طریق منافع نظام. سران دموکراتیک هم گریه می‌کنند، هم‌چنان‌که «بیل کلینتون» و «جورج بوش» و «آنگلا مرکل» و «تونی بلر» برای رویدادهای ساده گریه کردند؛ اما آیا آن‌ها برای رخدادهای مهم زندگی ملت‌ها و برای مشکلات بزرگ بشریت اشک می‌ریزند؟ برای ویرانی محیط زیست و نابودی اقتصاد جهان و یتیم‌کردن هزاران کودک و بی‌خانمان‌کردن هزاران خانواده گریه می‌کنند؟ شاید هم گریه کنند، ولی چقدر می‌توان حقیقت این گریه‌ها را باور کرد؟!»  

▫️«تاریخ گریه» در ۲۶۸ صفحه و شمارگان ۵۰۰ نسخه و با بهای ۱۳۵۰۰۰ تومان از سوی نشر #آگه راهی بازار نشر شده است.

🔻ادامه مطلب...

▪️بخش فارسی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1017/

▪️بخش کُردی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1016/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘پڕفرۆشترین کتێبەکانی پازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر

▫️پازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر، بە بەشداریی زیاتر لە ۳۵۰ ناوەندی بڵاوکردنەوەی سەر بە ۱٨ وڵات و خستنە بەر دەستی زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان کتێب بە حەوت زمان، دوای تێپەڕاندنی خولی ۱۰ ڕۆژەی پێشانگا، ڕۆژی شەممە ۱۹ی ۳ی ۲۰۲۳/ ۲٨ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱ ھ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

▫️ماڵی کتێبی کوردی بەم بۆنەوە لیستی پڕفرۆشترین بەرهەمەکانی ناوەند و دەزگا چاپەمەنی و پەخشە کوردییەکانی بەشداربووی پازدەیەمین پێشانگای کتێبی هەولێر بڵاو دەکاتەوە.

📇
#ئاڤێستا

1️⃣ ئۆلیس، جێمس جۆیس، وەرگێر: کاوە نەمەر
2️⃣ مەم و زین، احمد خانی، کۆکردنەوەی جان دۆست
3️⃣ کورد، مینۆرسکی، وەرگێڕ:  تۆسنێ ڕەشید
4️⃣ دەسپێکێکی نوێ، ئاسۆ حاجی


📇 #فام

1️⃣ ژیانی مەلا سەعیدی کوردی، عەبدولڕەحمان نەوورسی، وەرگێڕانی محەمەد عزەدین
2️⃣ مەکتووب بۆ ئاتاتۆرک، جەلادەت عەلی بەدرخان، لە تورکی محەمەد عزەدین
3️⃣ بیرەوەری و ڕوانینەکانی مەلای گەورە، کۆکردنەوەی هێمن عومەر خۆشناو
4️⃣ برینا ڕەش، مووسا عەنتەر، وەرگێڕ محەمەد عزەدین

📇 #ڕەهەند

1️⃣ ڕۆمانی «بەندەر فەیلی»، بەختیار عەلی
2️⃣ میوانێک لە سەرزەمینێکی دوورەوە (شانۆنامە)، بەختیار عەلی
3️⃣ ڕۆمانی «شازادەکەی ئورفا»، نەبەز گۆران
4️⃣ ڕۆمانی «ژیانی نوێ»، ئۆرهان پاموک، سامان کەریم


📇 #خانی

1️⃣ ڕۆمانی «ئارابخوێن»، مەحموود نەجمەدین
2️⃣ ڕۆمانی «بەردینە»، سەید قادر هیدایەتی
3️⃣کۆمەڵەچیرۆکی «گیا لە عەرز شین دەبێ»، جەلیل ڕەحیمی
4️⃣ ڕۆمانی «مان و نەمان»، کامران حامیدی


📇 #بنکەی_ژین

1️⃣ شەرەفنامە، شەرەفخانی بدلیسی، وەرگێرانی سەلاحەددین ئاشتی
2️⃣ خوڵاسەی تاریخی کورد و کوردستان، ئەمین زەکی بەگ
3️⃣ سەدەیک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا، ئەمیر حەسەنپوور
4️⃣ چیم دی، ئەحمەد خواجە


📇 #غەزەلنووس

1️⃣ گۆشتەکەی بۆ ئێوە ئێسقانەکانی بۆ مردن، نووسینی شێرزاد حەسەن
2️⃣ حەسار و سەگەکانی باوکم، شێرزاد حەسەن
3️⃣ سنوورە ژێر پێ خراوەکان، نووسینی عەلی کەریمی
4️⃣ کتێبە نەفرەتلێکراوەکان، نووسینی عەلی حسێن و وەرگێرانی ئازاد  بەرزنجی


📇 #سەردەم

1️⃣ من و مەولانا، ولیەم چیتیک، وەرگێڕانی ئاوات ئەحمەد سوڵتان
2️⃣ زانستی جوانی، دوکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
3️⃣ یادەوەرییەكانی ژێرزەوی، فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی، وەرگێڕانی ڕەووف بێگەرد
4️⃣ مامۆستا و مارگەریتا، میخاییڵ بۆڵگاکەف، لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەمەد

📇 #جەمال_عیرفان

1️⃣ مرۆڤی ژیر، یووڤال نووح هەراری
2️⃣ مێژووی کورد، ئامادەکردنی حەمید بۆزئەرسەلان، چەنگیز گوینەش، وەلی یادرگی
3️⃣ سەرجەمی بەرهەمی ڕەفیق چالاک
4️⃣ فەرهەنگی ئێتیمۆلۆژی کوردی، شاسوار هەرشەمی

📇 #ئایدیا

1️⃣ کۆبەرهەمی ڤلادمیر لینین، ۱۰ بەرگ، وەرگێڕانی کۆمەڵێک وەرگێڕ
2️⃣ کوشتنی سیاسیەکان، ئەحمەد منیاوی
3️⃣ پێگەی ژن لە قورئاندا، ضیاء الشکرجی، وەرگێڕانی موعتەسەم محەمەد
4️⃣ تۆڵەی جیۆگرافیا، ڕۆبەرت دی کاپڵان، وەرگێرانی ڕەزوان حەسەن


📇 #مەم_و_زین

1️⃣ کۆڵان کۆڵان گێڕانەوە، کەریم کاکە
2️⃣ ژنە بەدرخانیەکان، بوخاری وشیار
3️⃣ ڤانکوخ، حەمە  هاشم
4️⃣ مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد، سۆران حەمە ڕەش


📇 #ماڵی_وەفایی

1️⃣چۆن دەنووسن، کوردۆ شابان
2️⃣ توانەوە لە زەریای عیشقی خودا، حەمە سەعید حەسەن
3️⃣ ڕۆمانی باران، پەشێو حەمە ئەمین
4️⃣ ڕاستنووسی، کوردۆ شابان


📇 #نووسیار

1️⃣ ڕۆمانی «ئەو هاوارەی نەبیسترا»، ئارام محەمەد
2️⃣ ڕۆمانی «ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم»، ئارام محەمەد
3️⃣ ڕۆمانی «زمان پایسکلێکی شکاو لێدەخوڕێت»، ڕێبین خدر
4️⃣ ڕۆمان «گۆڕستانی سەگەکان»، کارۆ حسێن


📇 #ئاراس

1️⃣ ئەنتۆنی و کلیۆپاترە، ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕانی د. سەلاح بابان
2️⃣ سیماکان، زەینەب خفنی، سەباح ئیسماعیل
3️⃣ بیرەوەرییەکانی مونیرە، دوکتۆر سەلاح بابان
4️⃣ ئێران و تورکیە، ماریانا خاراداکی، وەرگێڕانی گۆران سەباح


📇 #مانگ

1️⃣ کەرکووک؛ نەفرەتی نەوت و ستەمی دیمۆگرافیا، جەبار قادر
2️⃣ کۆبەرهەمەکانی شێرزاد حەسەن
3️⃣ کۆبەرهەمەکانی فەرهاد پیرباڵ
4️⃣ کۆبەرهەکانی مەسعوود محەمەد


📇 #کوردستان

1️⃣ ته‌فسیری نامی، مەلا عەبدولکەریم مودەریس
2️⃣ رووناکی رب العالمین، ئیمام نەواوی، عەبدولعەزیز هەرتەلی
3️⃣ دیوانی مەحوی
4️⃣ ڕشتەی مرواری، عەلائەدین سەجادی


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1018/

❗️تێبینی: لیستی کتێبەکان لە لایەن بەرپرسانی دەزگا چاپەمەنییەکانەوە بە ماڵی کتێبی کوردی ڕاگەیندراون و جێی ئاماژەیە کە ڕیزی ناوی ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەش بە پێی پیتی #ئەلفبێی ڕیزکراون.


#فهرست_کتاب‌های_پرفروش_پانزدهمین_نمایشگاه_بین‌المللی_کتاب_اربیل

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ بە کانال "خانە کتاب كُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُرد
📘وەرگێڕانی دەقی زانستی یان سەقەتکردن و لە خشتەبردنیی

▫️ڕەخنە لە وتاری ” گێڕانەوە ئایینییەکانی نەتەوەی کورد لە ماوەی دوادوایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا“ لە کتێبی ”مێژووی کورد“ی زانکۆی کامبریج

#حیسامەدین_خاکپوور

▫️ئەم کورتەنوسراوە ھەوڵدەدات بە زمانێکی سادە ھەندێک لەو ھەڵە کوشەندانەی وەرگێڕی بەڕێز ”محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق“ لە وەرگێڕانی وتاری « Nation during the Late Nineteenth and Early Twentieth Centuries Religious Narrations of the Kurdish» لە کتێبی ”مێژووی کورد“( the cambridge history of the kurds) کە لەلایەن دەزگای #جەمال_عیرفانەوە بڵاو بووتەوە، بخاتە بەرباس و لێکۆڵینەوە. لەئاکامدا بە ھێنانەوەی نموونەگەلێکی یەکجار زۆر لە دەقی ئەو وتارە بەو ئەنجامە بگات کە وەرگێڕ لەو وتارەدا نە ئەندێشە و چەمکاندن و بواری فیکری ئەو باسە دەزانێت کە پێویستیی سەرەکییە بۆ کاری وەرگێڕانی پڕۆڤیشناڵ، نە زمانی ئەو کارە دەزانێت نە وەرگێڕانێکی پوخت و ڕەوانیشی خستووتە بەر دەستی خوێنەران. بە کورتی و بە کوردی ئەو دەقەی لەخشتە بردووە و وەھای سەقەت کردووە کە خودی وەرگێڕیش لە خۆی حاڵی نابێت کە چی وتووە و چی کردووە!.
 
▫️لەم ڕۆژانەدا کتێبی « The Cambridge History of The kurds»  کە کۆمەڵەوتارێکی زانستی و ئاکادمیکە لە بوارگەلی جواراوجۆر لەسەر پرسی کورد و کوردستان، لە لایەن دەزگای جەمال عیرفان و بە قەڵەمی #محەمەد_حەمە_ساڵح_تۆفیق (بەرگی یەکەم) و #محەمەد_مستەفا_قەرەداغی (بەرگی دووھەم) چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئەمە بووە ھۆی دڵخۆشیمان و بۆ ساتێکی کورتیش بووبێت لەم تاریکستانەدا بزەی خۆشی خستە سەرلێومان. بەڵام بە داخەوە ئەم بزە زۆری نەخایاند و کاتێ دەستم دایە کتێبەکە و ھەندێک بەراوەردی ئینگلیسی بە کوردییەکەی محەمەد حەمە ساڵح تۆفیقم کرد، ئەو بزە کاتییەیش سڕیایەوە و ڕووبەڕووی شتێک بوومەوە، وێڕای ئەوەی کە زۆر خۆم نادەم لەم باسانە و ڕەعایەتی حاڵوئەحواڵی زەحمەتەکانی مرۆڤی کورد دەکەم و لەگەڵ ڕێزم بۆ زەحمەتی ئەو بەڕێزانە، چارم نەما ئەم نووسراوەی لەسەر بڵاو بکەمەوە و ئەو ھەڵە کوشەندە و وێرانکەرانەی کە بەس تەنیا لەو وتارەدا کردوویەیەتی، بیخەمە بەرچاوی خوێنەران. ئەمە بە مانای ”ئیستیقرای ناتەواو و گشتاندنی ناڕەوا“ نییە گوایە کە تەنیا بەو وتارە داوەری گشتی کتێبەکە بکەم، چونک خوێنەر گەر ئەم ڕەخنە بخوێنتەوە دەزاێنت چی کراوە و دەقەکە چی بەسەر ھاتووە!. ھەڵبەت پێش لە ھەموو شتێک ئەوە بوەترێت کە پێشبینیی ئەوە دەکرا کە ئەم کتێبە گەورە، وا بەپەلە لە ماوەی دوو سێ ساڵدا کاری وەرگێڕانی تەواو بووبێت، ھەڵەکاری زۆری تێدا ھەبێت چونک کۆمەڵەوتارێکی فرەڕەھەند و فرەپسپۆڕیی لەم جۆرە، چەندین وەرگێڕی بە زانستی جۆراوجۆری ئەو بوارانەوە گەرەکە نەک ئەوەی دوو کەس ئەویش ئاوا بەپەلە دەس بدەنە ئەو کارە زەبەلاحە فرەڕەھەندە فرەپسپۆڕییە. دیارە شتێک لەمە باشتری لێ دەرنایەت کە لە کارەکەی محەمەد حەمە ساڵحدا دەیبینین. ئەمە نموونەی ئەو شتەیە کە لە مەسەلی کوردیدا دەڵێن « زۆر بێ و بۆر بێ» کە #ڤالتێر_بنیامین لە کۆدەقی مارکسیستیدا باش دەپەرژێتە سەر ئەو جۆرە لە ئیبتزال و ئاستنزمییە. لەم کورتە باسەدا لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووی زەحمەتەکانی وەرگێڕ و بە پیشاندنی چەندین نموونە لە وەرگێڕانەکەی، بە جەخت لەسەر ئەو وتارەی ئاماژەی پێدرا، دەتوانم بڵێم: « وەرگێڕ نە بواری زانستی ئەو باسە دەزانێت، نە زمان دەزانێت نە بە گشتی وەرگێڕانەکەی بە کاری ئەوە دێت کە بخوێنرێتەوە».

▫️خوێنەری وردبین و زانستی خۆی بە خوێندنەوەی زیاتری کتێبی ”مێژووی کورد“ بە تایبەتی بەرگی یەکەم کە من سەرنجم داوە و جەختم لەسەر ئەو وتارە کردووە، دەزانێت وەھا وەرگێڕانێک ھیچ ئیعتبارێکی زانستی نییە و بەڵکوو وێرانکاری دەقی فیکرییە لەسەر مەسەلەی کورد.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1019/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتێبی «بیرەوەری و ڕوانینەکانی مەلای گەورە» بڵاوکرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: «بیرەوەری و ڕوانینەکانی مەلای گەورە»، کۆکردنەوەی و رێکخستن و پەراوێزی #هێمن_عومەر_خۆشناو، دەزگای #فام، هەولێر ۲۰۲۳.

▫️ئەم کتێبە زیاتر لە هەزار و سەد دەنکە مێوژی نێو خۆشاوی قەڵەمی یەکێک لە زانا و کەسایەتییە دیارەکانی نێو مێژووی رۆشنبیری و زانستی و کۆمەڵایەتیی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمە لە کوردستان. شەربەتی، بیرەوەریی کورت، سەربردە، یادەوەریی، ڕووداوی مێژوویی، قسەی خۆشی بەر ئاگردان و ڕوانینی تایبەتی #مەلا_محەمەدی_جلیلزادە «مەلای گەورەی کۆیی»ن. وێڕای تام و چێژی گێڕانەوە و ڕاشکاوی و ئازایەتییەکەی، بۆخچەی نەکراوەی ژیانی تایبەتیی خۆی و بنەماڵەکەی و چەندین کەسایەتیی بە ڕووی ئێمەدا دەکاتەوە و بە کامێرای قەڵەمەکەی وێنەی ڕاستەقینەی ژیانی ئەوسای کۆمەڵی کوردەواری و جیهانی ئیسلامیمان بۆ دەگرێت و بە شقارتەی ڕوانینە تایبەتی و پڕ لە ئازایەتییەکەیەوە ئاگر لە پووشوپەڵاشی سەر ڕێی پێشکەوتنی وڵاتی کوردەواری بەر دەدات و دەست بۆ هەندێ لەو پشکۆیانە دەبات کە بە درێژایی چەندین سەدە دەستی کۆمەڵگەیان تەقەلۆ هێنابوو و مرۆڤایەتی لە سایەیان دەتلایەوە.

▫️#مەلا_محەمەدی_جەلیزادە (مەلای گەورەی كۆیی ۱۸۷۶-۱۹۴۳) بە یەكێك لە دیارترین زانا و كەسایەتییە كوردەكانی نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەم دادەنرێت و چ بە نووسین و چ بە ڕۆڵی هەمەجۆری لە ژیانی كوردەواریدا، ئەسپی خۆی تاوداوە و خاوەنی دونیابینییەكی تایبەت و ناوازە بووە لە سەردەمەكەی خۆیدا و وەك چاكسازیخوازێكی ئایینی تەفسیری تایبەتی بۆ تێگەیشتنی #قورئانی_پیرۆز و زانستەكانی دیكەی ئایینی هەبووە و لەو سۆنگەشەوە بەرهەمی تەفسیرەكەی قورئانی پیرۆزی لەچاو هەموو تەفسیرەكانی دیكەی كوردی بەتایبەت ئەوانەی لەدوای ئەو نووسراون، جیاوازە. تەنانەت لە زۆربەی تەفسیرە عەرەبییەكانیش جیا دەكرێتەوە، ئەگەرچی بە هەندێكیان سەرسامە بەڵام لە هه‌ر شوێنێ قەناعەتی تەواوی بە شتێك نەبووبێ ئازایانە ڕەخنەی خۆی دەربڕیوە و فیقهی واقیعی میللەتی خۆی خوێندبۆوە و لەو ڕوانگەوەش دەیەویست بەو تێگەیشتنە تایبەتییانەی دەرمانێك دروست بكات و دەرد و نەخۆشییەكانی كۆمەڵگەی پێ كەم كاتەوە و یان بنبڕیان بكات.

▫️#هێمن_عومەر_خۆشناو لە پێشەکی کتێبەدا دەڵێت: «لەم كتێبەدا نزیك بە دوو سەد ژمارەی پەراوێز هەن، ئەمانەش بۆ چەند مەبەستێك داندراون، لەوانە:
هەندێك جار لە باسی مژارێكی دیاریكراودا، سەرچاوەی ترمان دەستكەوتوون كە هەندێك نهێنی ژیانی مەلای گەورەیان ڕوونكردۆتەوە، ئێمە بۆ ئەوەی بابەتەكە دەوڵەمەندتر بكەین و لە ژیاننامەی خودییەوە بۆ ژیاننامەی بابەتی هەنگاو بنێین، جار جار سەرچاوەی دیكەمان بەكارهێناوە و ڕوانینی كەسانی ترمان گواستۆتەوە ناو پەراوێزەكە، بەتایبەتی مامۆستا #مەسعوود_محەممەدی كوڕی مەلای گەورە، لەوەشدا لەبەر زێدەبوونی قەبارەی كتێبەكە، دەستمان پێوەگرتووە و بۆ هەموو بابەتێك پشتمان بە سەرچاوەی تر نەبەستووە، مەگەر بابەتەكە پێویست بووبێ و زیاتر نزیك بووبێ لە ژیانی تایبەتی مەلای گەورە. 

▫️هیوادارم ئەم كتێبە كەلێنێك لە ڕێكخستنی ئەدەبیاتی بیرەوەری و ژیاننامەنووسینی كوردی پڕبكاتەوە و بەشێك لە مێژوو و سەربردەی كۆمەڵی كوردەواری بە هەموو چین و توێژەكانییەوە بە نەوەی نوێ بناسێنێت و چەند لایەنێكی نادیاری ژیانی مەلای گەورەی كۆییش نیشان بدات و كەمۆكەكیش بێت بڕی خوێنەران بشكێنێت.»

▫️جێگای ئاماژەیە کتێبی «بیرەوەری و ڕوانینەکانی مەلای گەورە» یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی دەزگای #فام لە پازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی #هەولێر بووە.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1020/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘گێژاو: زاڵیی گوتن و تارمایی نیشاندان

دوکتۆر
#هاشم_ئەحمەدزادە

▫️گێژاو، نوێترین ڕۆمانی #فەڕۆخ_نێعمەتپوورە کە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ناوەندی ٤٩ کتێبەوە لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو بووەتەوە. ڕۆمانەکە بە پلەی یەکەم گێڕانەوەی بەسەرهاتی کوڕێکە بە ناوی بێزار کە لە زمانی خۆیەوە سەربووردەی خۆی بە نەفەسێکی دوورودرێژ و بە وردەکارییەکی زۆرەوە بۆ نووسەرێک دەگێڕێتەوە کە لە پشت پەنجەرەی ماڵەکەی خۆی دادەنیشێت و جگەرە دەکێشێت و سەیری دەرەوە دەکات. بێزار لە بەشی یەکەم لە ٢٢ بەشەکەی ڕۆمانەکەدا باس لەمە دەکات کە چۆن دەچێتە لای نووسەرەکە و لە سێ دانیشتنی بەیانی تا ئێوارەدا سەربووردەی خۆی بۆ کابرای نووسەر دەگێڕێتەوە و پێی وایە ئەم بەسەرهاتە دواجار لە لایەن نووسەرەوە گۆڕانکاریی بەسەر دادێت و هەر بۆیەشە بەدڵناییەوە دەڵێت کە ''ئەم چیرۆکە وا ئێوە دەیخوێننەوە قەت ڕووینەداوە!''  هەر لە سەرەتای ڕۆمانەکەوە باسێکی ئاڵۆز لەسەر پێوەندیی بێزاری وەگێڕ و نووسەرێکی نادیار ئاراستە دەکرێت، هەڵبەت لە زمانی بێزارەوە، کە وێڕای سەرنجڕاکێشبوونی، زۆریش ئابستراکتە. پرسیار ئەوەیە ڕەوتی ڕووداوەکان و لێکگرێدانەوەیان چەندە لە وێناکردنی واقعییانەی چیرۆکەدا سەرکەوتووە؟ لە ڕاستیدا، وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێتە هەموو ئەو دیاردەیەی بە ڕەخنەی ئەدەبی، نێوبانگی دەرکردووە.

▫️ئەم نووسینە هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی تێکنیکی گێڕانەوە و ئاراستەکردنی چەند سەرنجێک لەسەر ناوەڕۆک یان تێمای ڕۆمانی گێژاو.

▫️لەو کاتەوە کە گێڕانەوە پێی نایە سەدەی نۆزدەهەمەوە و ڕێئالیزم بوو بە شێوازی باوی گێڕانەوە، ڕەنگدانەوەی وردەکارییەکان بوو بە دیاردەیەکی زەقی گێڕانەوەکان. ئەمە لە #دیکێنزی ئینگلیسی، #فلەوبەری فەڕەنسی، #تۆلستۆی ڕووسی، تواینی ئەمریکی و هتد بەڕوونی خۆی دەردەخات کە نووسەر/وەگێڕ چەندە پابەندی گێڕانەوەی ڕێئالیستییانەی وردەکارییەکانی ژیانی کەسایەتی و کۆمەڵگەکانی نێو گێڕانەوەکەیەتی. ئەم شێوازە لە گێڕانەوە هیچ کات نەبووە هۆی ئەوەی تەکنیکی داڕشتنی پێکهاتەی (structure) گێڕانەوەیی ڕۆمانەکان پلە و پایەی بەرزی خۆی لە تەلاری هونەری و ئەدەبیدا لەدەست بدات.

▫️ڕۆمانی #گێژاو وەک گێڕانەوەیەکی ڕێئالیستیی پشت بە ئافراندنی تەکنیکێکی گێڕانەوە دەبەستێت کە هەر لە سەرتاوە دڵی خوێنەر خۆش دەکات کە لەگەڵ گێڕانەوەیەکی هێڵییانە و ڕاستەوخۆی یەکتوێیی ڕووبەڕوو نییە. ئەوە ڕاستە کە ئێمە دواجار خوێنەری بەسەرهاتی کاراکتەری سەرەکیی (protagonist) ڕۆمانەکە، واتە بێزارین، بەڵام بۆ کاراکردنی گێڕانەوەکە نووسەر پەنای بۆ دەکارهێنانی تەکنیکێک بردووە کە بەسەرهاتەکەی بێزار دەباتە نێو کاناڵ و فیلتەری نووسەرێک کە تیفتیفەی گێڕانەوە خاوەکەی بێزار بدات و بیگەیەنێتە بەر چاوی ئێمەی خوێنەر. بەم جۆرە ئێمە نووسەرێکمان هەیە کە ناوەکەی، فەڕۆخی نێعمەتپوور، لەسەر بەرگی کتێبەکە نووسراوە. لە دونیای خودی گێڕانەوەکەشدا کەسێکمان هەیە ناوی بێزارە و بەسەرهاتی خۆی بۆ نووسەرێکی خەیاڵی، دەگێڕێتەوە و ئەویش چیرۆکەکە دەنووسێتەوە و ئاراستەی ئێمەی دەکات. ئەم نووسەرە بێناوە و بێزار لە ڕاستیدا ئافرێندراوی نووسەری کتێبەکە، فەڕۆخ نێعمەتپوورن. کاتی خۆی #ڕۆلان_بارت لە لێکدانەوەی سارازینی بالزاکدا پێوەندیی نووسەر و وەگێڕ و دەنگی کاراکتەرەکانی ڕۆمانەکە تاوتوێ دەکات و بۆ بەرسیڤی پرسی ''نووسەر کێیە؟'' دێتە سەر ئەو باوەڕە کە ئاڵۆزیی بواری ئەوەی کێ لە پشت قسە و دەربڕینەکانە، دەمانهێنێتە سەر ئەو باوەڕە کە نووسەر مردووە و ئەوە دواجار خوێنەرە کە بە خوێندنەوەی دەق مانا دەئافرێنێت.  گێژاو نموونەیەکی سەرکەوتووە بۆ سڕینەوەی ئامادەیی ڕاستەوخۆی نووسەر، فەڕۆخ نێعمەتپوور، لە ڕەوتی گێڕانەوەکەدا.

▫️گێژاو بە ڕەخساندنی دەرفەتی ئاخافتن بۆ بێزاری پەراوێزخراو دەروازەی چوونە نێو دونیایەکی ئاڵۆز بۆ خوێنەر دەکاتەوە و لە زمانی ئەوەوە شارێکی بچووکی سنووری دێنێتە گۆ. گێژاو بە کوژرانی پرشنگ و دایکی، بە مەرگی سەیدی ئاسنگەر و هاوژینەکەی، بە بڕینەوەی قاچێکی بێزاد، بە هاواری ماجوومفرۆشیی عەبە و بێزار، بە خانووە گەورە و ئوتۆمبێلە کەشخەکەی بەکری زێڕنگەر، بە جوامێرییەکەی حاجی وەستای ئاسنەگەر، بە چەقۆکانی دەستی فەقێ ئەحمەد و بێزار و بە جەستەی شەڵاڵی خوێنی پرشنگ و دایکی، بە کۆڵانە تۆزاوی و قاوەخانە بچووکەکانی بانە، ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی شارێکمان لە حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا بۆ وێنا دەکات و بەشێک لە نیشتمانی کوردانمان پێ دەناسێنێت. گێژاو هەنگاوێکی بەکەڵکە بۆ بە مێژووییکردنی جۆغرافیایەک کە سەردەمانێکە دەنگی دانیشتوانەکەی کپ کراوە. گێژاو هەنگاوێکە لە ڕاستەڕێی پێداویستیی دۆزینەوەی شێوازی گێڕانەوەیەکی هارمۆنیک و فرەڕەنگ و فرەدەنگ.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1024/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتێبی «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان» بەرهەمی دوکتۆر عادڵ محەمەدی بڵاوکرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان»، دوکتۆر #عادڵ_محەمەدی، دەزگای چاپەمەنی «49books»، #سوید، ۲۰۲۳.

▫️لەم ساڵانەی دواییدا، لەگەڵ پەرەسەندنی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بیر و بۆچوونە نازانستییەکان سەبارەت بە زمان و زمان‌ناسی لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانەوە چڕتر بووەتەوە. بێ‌گومان ئەمە بەو واتایە نییە کە لە ڕابردوودا ئەم بیر و بۆچوونە نازانستییانە نەبووە؛ بەڵام ئەمڕۆ پێداویستییەکانی چاپەمەنی بۆ هەمووان لە لایەک و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەکی ترەوە، دەست‌ڕاگەیشتن بە بابەتی هەڵە و زانیارییە ناڕاستەکان سەبارەت بە زمان ئاسانتر دەکەنەوە. هەر بۆیە کاتێک ئەم بیرۆکە هەڵە و بۆچوونە نازانستییانەم سەبارەت بە زمان دەبیست و دەخوێندەوە، بەپێویستم زانی لە کتێبێکدا بە ئارگیومێنت و بەڵگاندنێکی زانستییەوە وەڵامی ئەم بیر و بۆچوونانە بدەمەوە و بە شێوەیەکی داتاتەوەرانە بابەتەکان شرۆڤە و شیکاری بکەمەوە.

▫️بەگشتی، ئەم بەرهەمە بە پێی تیۆرییەکانی زمان‌ناسی و هەروەها لە ڕێگەی وت‌ووێژ لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی زانستە مرۆییەکان، بیرۆکە هەڵەکان سەبارەت بە زمان و تێگەیشتنی هەڵە لە زمان تاوتوێ دەکاتەوە. بەشی یەکەمی کتێبەکە زمان‌ناسی و لقەکانی زمان‌ناسی پێناسە دەکات، هەروەها کار و ئەرکی سەرەکیی زمان‌ناس دەخاتە ڕوو. بەشی دووهەم، پێناسەی زمان، زار، شێوەزار، شێوازی وتن و جۆرەزمانەکان لە ڕوانگەیەکی نوێوە شی دەکاتەوە و سەرچاوە و سەرەتای سەرهەڵدانی زمان لەگەڵ گریمانەکانی، دەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. باسێکی تر دیرۆک و چیرۆکی زمانی بەرز و نزمە و چەمکەکانی زمانی دایکییە کە له ڕوانگەیەکی نوێوە لێک دەدرێتەوە. بەشی سێهەم دەپەرژێتە سەر «ڕێنووسی هەڵە و ڕێنووسی ناهەڵە» و دواتر خەسارناسیی گۆڕانی ڕێنووس شرۆڤە دەکاتەوە. بەشی چوارەم لەسەر سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا زمانییەکان باس دەکات کە ڕەخنە لە بیرۆکەی «یەک زمان‌ـ‌یەک نەتەوە» دەگرێت. هەەروەها ناسنامەسازیی زمانی و جۆراوجۆریی زمانی، تەوەری سەرەکیی ئەم بەشەیە. لە بەشی پێنجەمدا، باس لەو مێتافۆرانە دەکرێت کە سەبارەت بە پرسی زمان لە زەین و مێشکی خەڵکدا جێیان گرتووە.

▫️جێگای ئاماژەیە ئەم پەرتووکە هاوکات بە سێ زمانی ئینگلیزی و کوردی و فارسی بڵاوکراوەتەوە.

▫️شایانی باسە لە پێشەکی ئەم کتێبەدا سپاسی پێداچوونەوە و پێشنیارەکانی «ماڵی کتێبی کوردی» و بەڕێوبەرەکەی بێهنام دورویی کراوە.

💐 بە ناوی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی "ماڵی کتێبی کوردی‌"، پیرۆزبایی دەرچوونی ئەم داهێنانە زانستییە لە نووسەری هێژا دوکتۆر #عادڵ_محەمەدی دەکەین.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1025/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتاب «تاریخ ادبیات کُردی؛ ازجنگ اول جهانی تا سال ۱۹۷۰» منتشر شد

📚شناسنامه کتاب: «تاریخ ادبیات کُردی؛ از جنگ اول جهانی تا سال ۱۹۷۰»، دکتر #جمال_احمدی، نشر #گوتار، سقز ۱۴۰۲.

▫️این اثر در چهار فصل تدوین شده است. در فصل اوّل به وضع سیاسی و اجتماعی کردستان پس از جنگ اوّل جهانی پرداخته شده است. سعی شده تصویری مختصر از وقایع سیاسی و اجتماعی کردها در این دوران نگاشته شود. به همین منظور از #احمد_خانی و اندیشه‌های او شروع شد و با بدرخانها و مبارزات آنها ادامه پیدا می‌کند تا به بارزانیها و سایر جنبشهای ملی- مذهبی کردی می‌رسد. فصل دوم نیز به ادامۀ شعر کلاسیک کردی پرداخته است. در این فصل مهمترین چهره‌های شاعران پیرو کلاسیسیسم کردی به همراه نقد و بررسی مختصر اشعار آنان آمده است. در فصل سوم نیز به نئوکلاسیکها پرداخته است. در این فصل نیز مهمترین چهره‌ها در این سبک بررسی شده‌اند. در فصل بعدی نیز به نوپردازان اشاره شده است و چهره‌ها را به همراه شعرشان کاویده است. 

▫️این مجلد از جنگ اوّل جهانی تا سال ۱۹۷۰م، را شامل می‌شود. واقعیت امر این است که جنگ اوّل تبعات و تأثیرات فراوانی، از نظر سیاسی و فرهنگی بر خاورمیانه گذاشت. ادب کردی نیز از شرایط تازه به وجود آمده بی‌تأثیر نبود؛ بنابراین جنگ اوّل جهانی مبنای خوبی برای این اثر تواند بود. همچنین، سال ۱۹۷۰ سالی بود که تعدادی از شاعران که «#شیرکو_بیکس» مهمترین آنها بود از تکرار سبک #گوران و پیروان او خسته شده بودند و معتقد بودند که باید تغییرات اساسی در شعر کردی ایجاد شود. همین اتفاق نیز افتاد. شاعران سبک «روانگه» (دیدگاه) توانستند شعر کردی را وارد مرحلۀ جدیدی کنند. از این رو نویسنده، مَطلَع و مَقطَعِ این پژوهش را جنگ اوّل جهانی و پدید آمدن «روانگه» (دیدگاه) در سال ۱۹۷۰م، تعریف کرد.

▫️در مقدمه کتاب آمده است: «مهمترین منبع نویسنده، کتاب هفت جلدی دکتر #مارف_خزندار است. با اینکه اثر او ایراداتی دارد و در مقدمۀ مجلّد اوّل هم بدان اشاراتی شده است، اما در حال حاضر اثری بهتر از آن در تاریخ ادبیات نداریم. از این روی به ناچار بسیاری از داده¬ها را از تاریخ ادبیات کردی، اثر دکتر خزندار استخراج کرده آن را به فارسی ترجمه و خلاصه کردم. به علاوه چون برخی از دیوانهای شاعران چاپ و منتشر نشده، شواهدِ آن شاعران را از کتاب دکتر خزندار به وام گرفتم؛ بنابراین هر جا که شعر را به دیوان ارجاع ندادم، به معنی آن است که از کتاب خزندار بهره گرفته شده است. البته ناگفته پیداست که در اين پژوهش، چهره‌هایی دیده می‌شوند که خزندار به آنها اشاره نکرده است. برای مثال خزندار به شعر نو کردی در کردستان ایران، #سواره_ایلخانی_زاده و همتایانش چون #علی_حسنیانی و #فاتح_شیخ_الاسلامی و تعدادی دیگر، نپرداخته است که نگارنده این نواقص را در این مجلّد مرتفع کرده است.»

▫️خوانندگان محترم ممکن است با خواندن این اثر متوجه بشوند که گاه در تقسیم بندی و طبقه‌بندی شاعران این دوران، در سه دستۀ مذکور، ایرادات و اشکالاتی دیده شود. فی‌المثل شاعری را ببینند که در مفهوم وطن و ملیّت، شعر یا اشعاری سروده باشد، اما در تقسیم بندی ما جزو شاعران پیرو کلاسیک آمده است. این به ظاهر نقیصه به این مطلب برمی‌گردد که نویسنده صرفاً به یک شعر و حتی چند شعر در همان مفهوم بسنده نکرده، بلکه آنچه مد نظر نگارنده بوده، اولاً بسامد اشعار است، ثانیاً دغدغۀ خود شاعر که تا چه حدی به بیداری و تجدّد در شعر کردی پایبند بوده است. برای نمونه هیچ وقت نمی‌توان شاعری چون #هژار و #هیمن و #سیف_القضات را از این لحاظ، با شاعری مثل #چروستانی و #امین و #فؤاد و #حمدی و #بیخود مقایسه کرد. با آنکه در شعر چروستانی و همراهانش مفاهیم وطن آمده، اما به نظر می‌رسد هیچ‌گاه به عنوان دغدغه‌ای که برای آن مبارزه کنند و بسیاری از موقعیتهای خود را فدای آن کنند، نبوده است.

▫️این اثر با حجم اندکی که نسبت به پهنه‌ی ادب کردی دارد. تا حدودی توانسته است جریان‌ها و چهره‌های مشهور ادبیات کردی را بررسی کند. آنچه که در این پژوهش برای نویسنده اهمیت داشته این بوده که تلاش کند تصویری کلی از ادبیات کردی را در قالب شخصیت‌های تاثیرگذار به نمایش بگذارد و بدیهی است که هدف استقرای نام چهره‌ها و شخصیت‌های ادبی نبوده است. از این رو نام برخی از شاعران و یا نویسندگان در این اثر ذکر نشده است.

🔻ادامه مطلب... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1026/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫خانه کتاب کُردی رتبه نخست پایگاه‌های خبری استان کردستان را کسب کرد

▫️به‌ گزارش روابط‌ عمومی معاونت امور مطبوعاتی و اطلاع‌رسانی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی، کمیته رتبه‌بندی پایگاه‌های خبری، روز سه‌شنبه ۵ اردیبهشت ۱٤۰۲، نتایج پنجمین دورە سراسری رتبه‌بندی پایگاه‌های خبری را اعلام کرد، کە مطابق فهرست منتشر شده پایگاه خبری تحلیلی خانە کتاب کُردی جایگاه نخست پایگاههای خبری استان کردستان را کسب کرد.

▫️ رتبه‌بندی پایگاه‌های خبری کە به‌منظور ایجاد رقابت سالم و حرفه‌ای و تشخیص جایگاه واقعی هر پایگاه خبری و با هدف ارتقای سطح کیفی رسانه‌های کشور انجام می‌شود، در دورە پنجم بر مبنای ارزیابی دقیق و راستی‌آزمایی پایگاههای خبری در دو کمیتە کارشناسی و داوری برای دامنه زمانی مهر ۱٤۰۰ تا پایان شهریور ۱٤۰۱ انجام شده است.

▫️در ترکیب کمیته داوری دورە پنجم رتبه‌بندی پایگاه‌های خبری آقایان بیژن مقدم، محمدصادق عرب، حبیب‌الله عباسی، محمد کریمی و محمد لسانی حضور داشته‌اند.

▫️خانە کتاب کُردی در رقابت‌های این دورە با کسب ۵۵.۵ امتیاز در میان ۴۳ پایگاە خبری استان کردستان، حائز‌ رتبه نخست استانی شد.

▫️گفتنی است :تعداد  ۱۷۸۳ پایگاه خبری در پنجمین دوره رتبه بندی پایگاه‌های خبری شرکت داشتند.

🔻لیست و امتیاز پایگاه‌های خبری استان کردستان:

۱- خانه کتاب کُردی ۵۵.۵
۲- واکاوی ۵۳
۳- بارانی خبر ۵۳
۴- آبیدر خبر(خلیج پرس) ۵۱.۱
۵- سقز رووداو ۴۸.۱
۶- مریوان آوا ۴۸
۷- سنور ۴۶.۶
۸-عدالت خبر ۴۶
۹-روژان پرس ۴۴.۶
۱۰- هاولاتی ۳۹.۵
۱۱- نوای آبیدر ۳۹.۲
۱۲-آفتاب دل ۳۹
۱۳- کورده‌واری آنلاین ۲۵
۱۴- صبح کردستان ۱۴.۵
۱۵-شار خبر ۹.۶
۱۶- کردستان سایبر ۶.۵
۱۷-گوران نیوز ۵.۵
۱۸- چالاک نیوز ۵.۱

💐 خانە کتاب کُردی این موفقیت را بە جامعه اهل قلم، اعضا و همراهان فرهیخته تبریک می‌گوید و امید دارد تا  در راستای رسالت حرفەای خویش گام‌های بلندتری در عرصه کتاب کُردی بر دارد.

🔻ادامه مطلب... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1029/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتێبی «ڕەچەڵەکناسیی ئەنفال» نوێترین بەرهەمی مەنسوور تەیفووری بڵاوکرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: «ڕەچەڵەکناسیی ئەنفال»،  #مەنسوور_تەیفووری، ناوەندی #غەزەلنووس، سلێمانی ۲۰۲۳.

▫️ئەم کتێبە، کورتکراوەی دوو بەشی نامەی دوکتۆرای «مەنسوور تەیفووری»یە کە مانگی یازدەی ۲۰۲۱ لە زانکۆی پاریس -ڤەن_سین بە ناونیشانی ڕەچەڵەکناسیی ئابووریی سیاسی لە ئیسلامدا: خەلافەت و ئاوارتەکەی، لە بەشی فەلسەفە و لۆژیکە هاوچەرخەکانی واتا پێشکەش کراوە. لە دڕێژەدا بۆ زانیاری زێدەتری خوێنەرانی هێژا لەسەر ناواخنی ئەو کتێبە، چەند پاژێک لە بەشی پێشەکی ئەو بەرهەمە بڵاودەکەینەوە.

▫️«ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بەشی یەکەمیدا بریتی دەبێت لە هەڵگرتنەوەی ڕەچەڵەکی مێژوویی تۆمارکرانی دنیایی وەک «خەڵات»ێکی خودایی لە ئیسلامدا. ئەم ڕەچەڵەکناسییە، لە ڕێگەی هەڵگرتنەوەی ڕەچەڵەکی ئەنفالەوە وەک یەکەم دەرکەوتەی زێدەبەها لە ئیسلامدا و تۆمارکرانی لە شەریعەتی دوایین ئایینی تاکخوداییدا، هەوڵێک دەبێت بۆ ڕەچەڵەکناسیی وشەی ئەنفال و چۆنێتیی بونیادڕێژیی مێژوویی حاکم پشتئەستوور بە تەشریعی ئەم چەمکە لە چرکەیەکی تایبەتی مێژووی ئیسلامدا. بەم جۆرە، لەدایکبوونی زێدەبەها و تەشریعەکەی و لەدایکبوونی تیۆرێک سەبارەت بە ئابووری سیاسی و حاکمییەت، بابەتی سەرەکیی بەشی یەکەمی ئەم لێکۆڵینەوەیەن.»

▫️«بەشی دووەمی ئەم لێکۆڵینەوەیە پرسیارە لەوەی ئاخۆ دەکرێ وێنای بونیادێکی قانوونی - سیاسی بکرێت کە ڕێگە بدات باسی جۆرێک بەردەوامی و پارادایمی سیاسی لە خەلافەت - ئیمامەتدا بکەین، بونیادێک کە ڕێگەمان پێ بدات بزانین چۆن حاکم دەتوانێ کۆی ژیان بباتە نێو قانوون/ شەریعەتەوە و ببێت بە خاوەنی کۆی شتەکان و گیانەکان. لەم بەشەدا و پشتئەستوور بە وێناکردنی وەها بونیادێک، باسەکە دێتە سەر ڕامانێکی دووبارە لە دەرکەوتنی وشەی ئەنفال لە ساڵی ۱۹۸۸دا و هەوڵێک دەبێت بۆ وەڵامدانەوە بەوەی کە ئاخۆ ئەو جینۆسایدەی کە ساڵی ۱۹۸۷ بۆ ۱۹۹۱ لە باشووری کوردستان ڕووی دا و ناوچە و ژیانێکی بە حەرام ڕاگەیاند «ئاوارتە»یە یان «ڕێسا» و بەشێکە لە بونیادی حاکم. هەوڵی ئەم بەشە لێکۆڵینەوە دەبێت لە ڕەچەڵەکی ئەو بونیادی تەشریعی- سیاسییەی کە وا دەکات لە ژیانی خۆی ژیانێک جوێ بکرێتەوە کە بێ مەرج و لێپرسینەوە قابیلی کوشتن بێت.»

▫️«نووسەرانی دیالێکتیکی ڕۆشنگەری، لە وتاری تێزەکانی جووبێزی‌دا «ئەنتی سامیزم» نووسیبوویان کە «ڕوانینی ئەوق لە کارەسات هەڵگری توخمێک لە دەستتێکەڵییە»، ئەم لێکۆڵینەوە بۆ خۆپاراستن لە بە «بابەت» کردنی کارەسات، ڕووبەڕوو سەیری ئەنفال ناکات و بە پشکنینی ڕەچەڵەکی چەمکەکە، لە ڕاستیدا بە جۆرێک بەشێک لەو شەرمە هەڵدەگرێتەوە کە بیرکردنەوە پاش هەر کارەساتێک پێویستییەتی، بۆ ئەوەی نەبێتە خیانەتێک لە قوربانیان.»

▫️«لەم کتێبەدا گەلێ چیرۆک و بەسەرھات بە وردەکاریی زۆرەوە گێڕراونەتەوە کە هەندێکیان بۆ خوێنەر ئاشنان، بەڵام گێرانەوەی دووبارە و وردیان نەک تەنیا بۆ گێڕانەوە، بەڵکو بۆ گەڕان بووە بۆ دۆزینەوەی چرکەی بنچینەیی و کەرەستەکانی تۆمارکردنی «دەستبۆنەبراو» لە نێو دەسەڵاتی حاکمدا و ناسینەوەی چۆنێتیی هەڵکۆڵرانی دەسەڵات لەسەر بونیادی سێکسواڵیتە و ئابووری؛ بۆ نیشاندانی ئەوەی کە چۆن وەرگێڕان و لێکدانەوەی وشەکان لە مێژوودا دەور دەبینن و شەڕەکان - فۆکۆ وتەنی -شەڕێکن لەسەر گوتار و دیاریکردنی سنوورەکانی ئاخافتن؛ چۆن میتافیزیک و سیاسەت لە ڕێزماندا چڕ و کریستاڵیزە دەبن؛ چۆن دەشێ بە گێڕانەوەی دووبارەی حەکایەتێک، هۆکارەکانی چنران و هەڵبەسترانی بناسرێنەوە و ئەو چیرۆکە پەرتەوازنەی کە بە ڕەواڵەت پێوەندییەکی ئەوتۆیان پێکەوە نییە، دەشێ لە چنینی دووبارەیاندا مانایەکی چەپێنراو و چۆنێتیی بونیادڕێژیی حاکم بە دەستەوە بدەن.»

▫️«کارێکی لێکۆڵینەوەیی کە بیەوێت چەمکە بنچینەییەکانی تەشریعێک بشکێنێت، بە ناچار بەشێک لە ڕیسکی تێکەڵ دەبێت، هەر بۆیە ئەم کارە تەنیا دەتوانێ هیوای ئەوە بخوازێت کرانەوەی پەنجەرەیەک بێت کە لێیەوە لە ئاسۆیەکی دیکەوە لە مێژووی دەسەڵات، شەریعەت و بونیادڕێژییە مێژووییەکەی بڕوانێت، پەنجەرەیەک تێیدا وێنەیەکی ڕزگاری لە شێوە و خوازەی جیاوازدا هەوڵ بۆ نەفەوتان دەدات، کردنەوەی وەها پەنجەرەیەک، هەر چەند ناسک و بچووک، هیوایەکە ئەم لێکۆڵینەوە بتوانێ بیخوازێت.»

💐 لە لایەن ماڵی کتێبی کوردییەوە پیرۆزبایی لە ڕێزدار مەنسوور تەیفووری و سەرجەم خوێنەرانی کورد دەکەین و هیوادارین ئەو هەوڵە بەنرخە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەڕووی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە و دەرخستنی نهێنییەکانی بێت. هیوادارین لە داهاتوودا ڕانان و خوێندنەوەی زانستی لەسەر ئەو بەرهەمە بەپێز و دەوڵەمەندە بنووسرێت و «ماڵی کتێبی کوردی»ش شانازی بڵاوکردنەوەی پێ‌ببەخشرێت.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1044/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫 گەمەی گرێدان و دۆزینەوە لە چیرۆكی"دیجلە بۆنی مەنسووری لێ دێت"

#عەلی_شێخ_عومەر

▫️بەزاندنی ڕایڵەكانی لەبیرچوونەوە، یەكێكە لە خەسڵەتە گرنگەكانی چیرۆك، لە هزر و یادەوەریدا گوتاری مانەوە جێگیر دەكات، لەپاش پڕۆسەی خوێندنەوە پرسیاری گونجاو فۆرمۆڵە دەكات، خوێنەر بە ئاڕاستەیەكدا دەبات، كە ئەوەی دەیخوێنێتەوە جیهانێكی ڕاستەقینەی ڕیالیستە، بێ لەكە و گومانە، بەڕاستی ڕوویداوە، بەشێوەیەك وەرگر لەگەڵ كارەكتەری نێو ڕووداوی چیرۆكەكەدا ئەكتیڤە، دەژیت، هەناسە دەدات، بەمەش دەرخەری دەستڕەنگینی، لێهاتووی چیرۆكنووس ئاشكرا دەكات، بێ زۆر لەخۆكردن،  پێداگری لە ڕێگای گەشە و نماكردنی ڕەوتی رووداوەكاندا، هارمۆنیەتی ڕەگەزەكانی چیرۆك، لەسەرخۆ چنینی سیحری گێرانەوە دەردەخات، لە ناوكۆی دەقدا، بە تەكنیكی گواستنەوە، ڕووماڵ كردنی داكەوتێكی خەیاڵ ئامێزی فانتازی، گەمەكردن بە ماناكانی زمان بەرجەستە دەكات، ئەویش لە پیادەكردنی ئەوەوە دێ، سیمای خەیاڵگەر لەنێو چوارچێوەیەكی تۆكمەدا، لەنێو خود و دەرەوەدا، دەتوانێ ڕیاڵ تێپەڕێنێ، پەیامەكەی بگەیەنێت، پارا دەق، یان ئەودیوی دەق فەراهەم بكات، تێگەیشتن لە زمانی دەق، وەك ئامرازی گەیاندنی مەبەست، لە بەرهەم هێنانەوە و بەكارهێنانی بەركەوتی جیاواز، دۆزینەوەی دەركەوت و چوونە نێو ناڕۆشنی، بەمەش تراجاندنی كەسایەتی ئەفسانەیی، ڕمۆك گەرایی، گرێدان و پارادۆكس لەسەر چەند ئاستێكی دەلالیدا كۆدەكاتەوە، بەم پێیەش جیهانێكی فانتازی لەسەر سەكۆی خەیاڵدا خۆی نمایش دەكات. چیرۆك دەیەوێت لە گرێدانی چەند ئاست و ئاڕاستەیەكەوە قەبارەی هەموو شتێكمان پێ بڵێت، سەرجەم ئامانجەكانیشی بهێنێتەدی، هەر لە گرێدانی باگڕاوندی سیاسەت و ئەوین، گوتاری ئاینی...

▫️چیرۆكەكە تێزی ڕووماڵكردنی ڕووداوەكان بە دوو قۆناغی جیاوازدا تێدەپەرێنێت، ناڕۆشنییەك دەدوورێتەوە، بەخێرایی دەتوانین بەم جۆرە چیرۆكەكە كورت بكەینەوە، قۆناغی یەكەم كارەكتەر چیرۆكنووس خودی خۆیەتی دوای پیرەمێردێكی نورانی دەكەوێت تا دەگەنە جێگای مەبەست، كە خانوویەكی كۆنە، لەوێ دوای ناسینێكی سەرپێی پیرەمێردەكە دەچێتەسەر باسی قۆناغی دووەمی چیرۆكەكە، باس لە حیكایەتی(عەشقێك لە دیجلەدا خنكێنرا) دەكات، لە ساڵی۱۹۶۳دا ڕوویداوە، واتا ساڵی هاتنی حەرەس قەومییەكانە، ئەم حیكایەتە، باس لە ئەوینی سوهەیلەی شیعە مەزهەب و مەنسووری سوونە مەزهەب دەكات، سوهەیلە قوتابی قۆناغی یەكی كۆلێژی كشتوكاڵە لە كاتی گەشتێكدا لە شارباژێر -کوردستان، لە هاوڕێكانی وندەبێت، بەمەرجی خواردنی قۆخێك، ژنێكی نامۆ هاوڕێكانی بۆ دەدۆزێتەوە، سیحری ژنەی نامۆ لە سوهەیلەدا بەدیوێكی ئاینیدا یەق دەداتەوە، مەنسور ئەفسەری باڵا لە سوپای عێراق، حەزی لێدەكات، تا ئەوەی مەنسور واز لە بەعسیەتی و سەربازی دەهێنێت، بەم هۆیەوە دەسەڵات مەنسوور تیرۆر دەكات، فڕێیدەدەنە نێو ڕووباری دیجلەوە، هەمان شەو دەچنە ماڵی سوهەیلە، ئەویش دەكوژن، بۆ سەر لە بەیانیش چەند هاوڕێیەكی سوهەیلە دەگرن، كە كوردن و بەكوشتنی سوهەیلە تاوانباركراون و لەسێدارەیان دەدەن.
دوای لێبوونەوەی بەسەرهاتەكە، پیرەمێردی نورانی دیار نامێنێ، كارەكتەر ناوی خۆی ئاشكرا دەكات، كە خودی چیرۆكنووس مەحموود نەجمەدین خۆیەتی، لەگەڵ ڕۆشتندا لەبەرخۆیەوە سوهەیلە سوهەیلەیەتی، چونكە دەڵین، سوهەیلە نیشتەجێی گەرەكێكە، لەشاری سلێمانی، ڕۆحی مەنسووریش، دیارنییە، نازانین لە كوێیە، لە كۆتاییدا لەتاو حەژمەت و واتە واتە، تەكسیەك دەگرێت، دەڵێت لێخوورە، شۆفێرەكە پێیدەڵێت بۆ كوێ؟ بۆ لای سوهەیلە، بەسەرهاتەكە كۆتایی دێت.

▫️لەدەرئەنجامی كشانی پلان لەسەر جەستەی چیرۆكەكەدا، لە چەند ئاستێكدا گەمەكردن لەگەڵ خوێنەر، چەكەرەی شێوازێك لە نادیارەكانی ئەو دیوی دەق ئاشكرا دەكات، بەم جۆرە لەتەك پۆلێنكردن و نمایشكردنی ئاستەكاندا، ڕاستەوانە دەكەوێتەوە.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1045/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘کتێبی«بووتیقای گێڕانەوە؛ گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی» بەرهەمی کاوان محەمەدپوور بڵاوکرایەوە

دوکتۆر
#محەمەد_ڕەحیم_ئەحمەدی

▫️کتێبی «بووتیقای گێڕانەوە» له چەندین بەش پێکهاتووه. هێندێک چەمکی بنەڕەتیی گێڕانەوە و ڕۆمان وەک کەسایەتی، ڕوانگه(ناوەندی کردن)، پێکهاته، وەگێڕ و زەمەن(کات) تێیدا خراونەته بەر باس. نووسەر هەوڵی داوه له زۆر شوێن‌دا، له لێکدانەوەی بیردۆزانەی چەمکەکان تێپەڕێ و لەسەر هێندێک دەقی کوردی تاقییان بکاتەوه. بەشی کۆتایی کتێبەکە تەرخان‌کراە به مێتافیکشن و ڕۆمانی پۆست‌مۆدێرن.

▫️یەکێک له خاڵه گرینگەکانی ئەم کتێبە ڕوانینی ڕەخنەگرانەی نووسەرە  بۆ چەمکەکان و هەروەها واتا و هاوتای ئەم چەمکانە لە زمانی کوردی‌دا. گەنگەشەکردن و باس و خواس لەسەر ئەم چەمکانە و دڕدۆنگی دەربڕین شتێکی ئاساییه، چون کاتێک زانستێک یان بوارێکی زانستیی نوێ دەچێته وڵاتێک، تێرمینۆلۆژی و زاراوەگەلی تایبەت بەخۆی دەگەڵه. له ڕاستی‌دا سەقامگیر بوون و وەرگیرانیان دەگەڕیتەوه سەر بەکارهێنان و خستنه بەر باسی ئەو کەرەسته و چەمکانه له لایەن پسپۆڕانی ئەو بوارەوە. 

▫️«وەگێڕ» و «کەسایەتی» وەک دوو سەرچاوەی بنەڕەتیی گێڕانەوه کار دەکەنه هەموو ئاستەکانی «دەنگ» (کێ دەیگێڕیتەوه) و «ڕوانگه» (چۆن و چەنده دەگێڕدرێتەوه). «ناوەندی‌کردن» (Focalisation /Focalization) زاراوەیەکه وا "ژێرار ژۆنێت" بەکاری دێنێت بۆ باس کردن له گەیاندنی زانیاری(وەک: هەواڵێک، هەستێک و... هتد) بە خوێنەر لەلایەن وەگێڕ یان کەسایەتییەوه. نووسەری «بووتیقای گێڕانەوە»، لەسەر ئەم دوو تەوەره به تەسەلی و وردبینانه دواوه و سنوورەکانی دەسەڵات و دەستێوەردانی هەر دووکیانی دیاری کردوون، هەر چەند به بڕوای من، لێک جیا کردنەوەی دەنگ و ڕوانگه زۆرجار کارێکی چەتوون و بگره ناموومکینه.

▫️کتێبی «بووتیقای گێڕانەوە» هەڵگری هەموو ئەو چەمکانەیه که بۆ لێکدانەوەی گێڕانەوه بەگشتی و ڕۆمان بەتایبەتی پێویستن. نووسەر جگە لەوەی کەرەستەی شیکردنەوه دەخاتە بەر دەستی خوێنەر، هەوڵ دەدا کاریگەریی ئەم کەرەستانە له باری کرداریییەوە، لەسەر هێندێک دەقی گێڕانەوەیی‌ نیشان بدا (ئەمە یەکێک له مەبەستە سەرەکییەکانی ئەو کتێبەیه و لە ژێرناوی دووهەم‌دا - «گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی»- ئاماژەی پێ‌کراوە). لە ڕاستی‌دا دۆزینەوەی کەرەسته یان کەرەستەگەلی لێکدانەوەی ڕۆمانی کوردی، که هەم تایبەتمەندییە گشتییەکانی ژانری ڕۆمان و هەمیش جیاوازییەکانی ڕۆمانەکان دەگەڵ یەک لەبەر چاو بگرێ، دەبێ مەبەستی هەر بیردۆزێکی گێڕانەوه لەمەڕ ڕۆمان و چیرۆکی کوردی بێت. 

▫️خۆماڵی‌کردنەوەی بووتیقای گێڕانەوه و بەکارهێنانی له هەڵسەنگاندنی بەشه پێکهێنەرەکانی ڕۆمانی کوردی‌دا یەکێکی‌تر له ئامانجەکانی نووسەرە. نووسەر بە لێهاتوویی زاراوەکان بەکار دێنێ و له زۆربەی سەرچاوه گرینگەکانی بووتیقا و گێڕانەوەناسی، به باشی کەڵکی گرتووە. 

▫️ڕەخنەی ئەدەبی له پرۆسەی گەشەکردنی وێژه له هەر وڵاتێک‌دا دەورێکی کارای هەبووه و هەیه و بۆ جیهانی‌بوونی ڕۆمانی کوردی، دەبێ گێڕانەوەناسیی چیرۆک بەگشتی و ڕۆمانی کوردی بەتایبەتی بەشێوەیەکی زانستی پەرەی پێبدرێ. کاری ڕەخنەگر، ڕەخنەگرتن، به مانای هێرش‌کردن و سەرکۆنەکردن و نواندنەوەی خاڵه لاوازەکان یان بەپێچەوانەوە پێ‌هەڵگوتن نییه، بەڵکوو بریتییه له: وەسفی ئاسەواری ئەدەبی، هەڵسەنگاندنی به‌پێی تیۆریی بووتیقایی و جوانیناسانەی باوەڕپێکراو و سەلمێنراوە. له کۆتاییدا، ڕەخنەگر به پشت‌بەستن به بەڵگەکان و نموونەکان دەتوانێ ڕای خۆی دەرببڕی. ڕەخنەگر بەو پێیه، هاوڕێی نووسەرە نەک نەیار و دژ بە ئەو، هەروەها ڕەخنەگر بەشداری دەکا له بڵاوبوونەوه و پەرەسەندنی بەرهەمەکە دا. 

▫️«بووتیقای گێڕانەوە»، کتێبێکی بەنرخ و بەکەڵکه و ئامێری کارا ئاراستەی خوێنەر دەکات بۆ باشتر فام‌کردنی پێکهاتەی ڕۆمان و بەشه جیاوازەکانی. هەروەها کەرەستەکانی لێکدانەوه و شیکردنەوەی ڕۆمان و گێڕانەوه دەداته دەست ڕەخنەگر. نووسەری ئەم پەڕتووکه، بەڕێز کاک «#کاوان_محەمەدپوور»، هەنگاوێکی زۆر زانستی و قایمی ناوەتە ناو ئەم چوارچێوەیەوە، هەوڵێکی وەها بەنرخ، جێگەی پێزانین و سپاسه.

🔻پێڕستی ئەم کتێبە بریتییە لە:

▫️پێش‌وتار 
▫️پێشه‌کی ‌
▫️دەسپێک 

1⃣ پێکهاتەی گێڕانەوە؛ وەگێڕ و ئاستەکانی گێڕانەوه 

2⃣ زەمــــەن؛ زەمەنی گێڕانەوەیی لە ڕۆمانی «سروودێک بۆ ئیبراهیم» دا 
3⃣ کـەسایەتی؛ داڕشتنی کەسایەتی لە ڕۆمانی «گۆمی بەردەلانکێ‌» دا 
4⃣ ناوەندی‌کردن؛ شێوەڕوانینەکان لە ڕۆمانی «گوڵی شۆڕان» ‌دا 
5⃣ نواندنەوەی گوتارەکان؛ شێوەگێڕانەوەی ڕۆمانی «تۆقی عەزازیل» 
6⃣ مێتافیکشن؛ سنوورەکانی پۆست‌مۆدێرن لە ڕۆمانی «باڵندەکانی دەم با» دا 

▫️دوایین وتە 


🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1046/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘ڕانانی فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی لە نووسینی دوکتۆر بەختیار سەجادی

#جەعفەر_قارەمانی 

▫️پوختە

▫️بەردەوام پێشکەوتنی زانست هۆی سەرهەڵدانی وشە و زاراوەی نوێیە، بۆیە پێشەنگەکانی هەر لقێکی زانستی سەرەتا بنەمای زاراوەکانی پسپۆڕانە دادەڕێژن، بۆ ئەوەی بتوانن ڕەوشی تێگەیشتن و تێگەیاندنی زانستەکان دیاری ‌بکەن. باشترین و خێراترین مێتۆد بۆ زانیاری لەسەر هاوتادۆزی زاراوەکان، خوێندنەوەی فەرهەنگی پسپۆڕانەیە.

▫️بابەتی ئەو وتارە ڕانانی فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی لە نووسینی بەختیار سەجادی-یە کە ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن ماڵی وەفایی بڵاوکراوەتەوە. تایبەتمەندیی سەرەکیی زاراوەکانی ئەو فەرهەنگە ئەوەیە بەپێی پێکهاتەی زمانی کوردی داڕێژراون، بۆیە کارتێکەرییان لەسەر پەرەسەندن و هەڵچوونی ڕەخنەی ئەدەبیی کوردیدا، بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە. دیارترین ئەنجامی نووسینی ئەو فەرهەنگە، سڕینەوەی زاراوەی زەوقی و کەم‌کردنەوەی سەرلێشێواویی توێژەرانی زمانی کوردی لە هەڵبژاردنی زاراوەی ڕەخنەییە.

▫️نووسینی فەرهەنگ، بەتایبەت فەرهەنگی زاراوەکان کارێکی درێژخایەنە و پێویستی بە هاریکاری پسپۆڕانی بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستی هەیە؛ بەڵام سەجادی بەهۆی کارامەیی و شارەزایی تەواو لەسەر زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، کوردی و فارسی بە شێوەی تاکەکەس شانی وەبەر توێژینەوەیەکی وەها دژوار داوە، ڕەنگە تەنیا هەر هەستی خۆشەویستیی زمانی کوردی هاندەری بووە، بۆ دانانی ئەو فەرهەنگە. سەجادی لەو ڕەخنەگرە هاوچەرخانەیە بەشدارییەکی بەرچاوی لە خۆماڵی‌کردنی ڕەخنەی ئەدەبیی کوردیدا بووە و خوێندنەوەی توێژینەوەکانی دەرخەری ئەو ڕاستییەیە. بێ‌گومان ئەو جۆرە هەوڵانە هۆی گەشبینی بە ڕەخنەی ئەدەبی و زاراوەسازی لە زمانی کوردیدایە.

▪️وشەگەلی سەرەکی: فەرهەنگ؛ زاراوەسازی؛ زاراوەی ڕەخنەیی؛ ڕەخنەی ئەدەبی.


🔻بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە لە کۆی ۱۸ لاپەڕە کرتە بکە سەر داگرتنی PDF.

📎داگرتنی PDF


▪️به‌شی کوردی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1056/
▪️به‌شی فارسی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1057/

▪️به‌شی ئینگلیزی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1058/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی


■ بە کانال "خانهٔ کتاب كُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
HTML Embed Code:
2024/04/25 00:59:39
Back to Top