TG Telegram Group Link
Channel: خاك┊Khaktv
Back to Bottom
چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەڕێوەبردنی برینی قۆڵۆن


هەوکردنی برینی قۆڵۆن (UC) حاڵەتێکی درێژخایەنە کە کۆئەندامی هەرس دەگرێتەوە. زۆرجار دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک: (سکچوونی بەردەوام و بەپەلە، پیسایی خوێناوی، ئازاری سک و گرژبوون، ئازاری کۆم، بەدخۆراکی، کێش دابەزاندن و شەکەتی)، هەندێک گیراوەی سروشتی و خۆراک یارمەتی کەمکردنەوە و ڕێکخستنی هەوکردنی برینی قۆڵۆن دەدەن، لەوانە:

لە بڵاوکراوەیەکی وێبسایتی هێڵس ڵاینی تەندروستییدا باس لەو خۆراکانە کراوە کە بۆ برینی قۆڵۆن بەسوودن:
- پرۆبایۆتیکەکان: بەکتریا تەندروستەکانی ڕیخۆڵە دەناسێنن بۆ گەڕاندنەوە و پاراستنی فلۆرایەکی میکرۆبی سروشتی لە ڕیخۆڵەدا، ئەمەش ڕەنگە وەڵامە زیانبەخشەکانی هەوکردن کەم بکاتەوە.
- برۆمێلین: برۆمیلین، ئەنزیمێکە کە لە ئەنەناسدا هەیە، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی UC و کەمکردنەوەی تووشبوون بە برینی قۆڵۆن.
- زەردەچەوە: ڕەنگە یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە تووشی UC بوون، بە تایبەتی ئەو کورکومینەی لە زەردەچەوە هەیە دژە ئۆکسانە و پێدەچێت هەوکردن کەم بکاتەوە لە هەمان کاتدا کاریگەری چارەسەری پزیشکی باشتر دەکات.
- ئەو خواردنانەی ڕیشاڵییان زۆرە یاریدەدەرێکی باشن بۆ ڕێکخستنی هەوکردنی برینی قۆڵۆن.
- ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین Cیان تێدا هەیە، وەک (بیبەر، پرتەقاڵ، سپیناخ و کەرەوز)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێلانەکەیان تێکدا… بینەری جوڵەی باڵندەکەبن لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا…!
ئەمشەو ڕاستەوخۆ بینەری بەرنامەی (هاوڕێیانە)بن
نەورەس و ڕۆژە و ڕۆزیتا و بابان پێشوازی لە مامۆستای زانکۆ و میدیاکار (شەهێن سابیر) دەکەن و گفتوگۆدەکەن دەربارەی تەوەرەی (بارودۆخی میدیا و سۆشیال میدیا و کاریگەرییەکانی).
بەرنامەی ئەمشەویش (6) خەڵاتی ناوازە لە خۆی دەگرێت لەڕێگەی سپۆنسەرەکانمانەوە.
هاوڕێیانە ڕاستەوخۆ لە پەیجی خاك تیڤی - سەعات (12:00)
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم ئیبراهیم ئەحمەد
پێبکەنە و تەندروستی دڵت بپارێزە
پێکەنین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە و دەروون هەیە و پرۆفیسۆرێک دەڵێت ئەو کەسانەی بە بەردەوامی پێدەکەنن دڵ و خوێنبەرەکانیان تەندروستترە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی، بە پێی چەند توێژینەوەیەک دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا زیاتر پێدەکەنن ئەگەری مردن و نەخۆشییەکانی دڵیان لە چاو ئەو کەسانە کەمترە کە کەمتر پێدەکەنن.
پرۆفیسۆری ڕوسی ئۆلگا تکاچۆڤا ئاماژە بەوە دەکات کە پێکەنین تەنها کاردانەوەیەکی سۆزداری نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پرۆسەی جۆراوجۆری مێشک هەیە لەوانە پرۆسێسی ئازار و سیستەمی بەرگری. پێکەنین هەندێک مادەی گواستەرە دەمارییەکان وەک سیرۆتۆنین، ئەندۆرفین، دۆپامین و ئۆکسیتۆسین دەردەدات، ئەمەش ئازار کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە باشی و ئارامی، هەروەها پێکەنین هاندەری گەشەی خانەکانی سیستەمی بەرگرییە کە دژەتەن بەرهەم دەهێنن، ئەمەش بەرکەوتن بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.
.
جگە لەوەش پێکەنین یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی توانای بیرهێنانەوەی زانیاری و توانای هەناسەدان بەرز دەکاتەوە و سوڕی خوێن لە هەموو بەشەکانی لەشدا باشتر دەکات، بەم شێوەیە پێکەنین سوودێکی زۆری تەندروستی بە مرۆڤ دەبەخشێت و لە خەم و قەلەقی دەتپارێزێت کە سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشییەکانن
بەرنامەی هاوڕێیانە - کۆتا شەوی ڕەمەزان تەواو جیاوازە
میوانداری چەند هونەرمەند و کەسایەتیەک دەکرێت، موزیک و گۆرانی و گفتوگۆی هاوڕێیانە لەگەل ستافی بەرنامە و پێشکەشکارانی خاكدا ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو - سێشەممە
ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەی خاك تیڤی و پەیجی فەیسبووکی خاك
خاک تیڤی لە جەژندا سەردانی چەند هونەرمەندێکی کرد، بەشێک لە کۆمێنتی بینەرانی خاك لەسەر پرۆگرامی جەژنانەی خاك بەم جۆرەبوو.
5 خووی هەڵە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ورگ
زیادبوونی کێش و دەرکەوتنی ورگ یەکێکە لە کێشە بێزارکەرەکان و دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و چەندین کێشەی دیکەی تەندروستی، پێویستە ئاگاداربن ٥ خووی هەڵە هەیە کە ئێمە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ورگ.


بەپێی ماڵپەڕی "India of times " 5 خووی هەڵە هەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی ورگ:
1- زۆر خواردن
زۆر خواردن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی دەرکەوتنی ورگ بەتایبەت زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کالۆری.
2- نەبوونی چالاکی
نەجوڵان و نەبوونی چالاکی و وەرزشنەکردن دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و زیادبوونی کێش، بۆیە وا باشترە ڕۆژانە وەرزش ئەنجامبدەیت.
3- کەم خەوی
کەمخەوی دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانی لەش کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش و دەرکەوتنی ورگ بە شێوەیەکی بەرچاو. .
4- خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان
خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی شیرینکراو بڕێکی زۆر شەکر و کالۆری تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و دەرکەوتنی چەوری ورگ ئەم خواردنەوانە هەستکردن بە تێربوون کەمدەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن.
5- سترێس
سترێس و دڵەڕاوکێ، دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ، کە دواتر دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و دروستبوونی ورگ.
چەند ئامۆژگاریەک بۆ دوورکەوتنەوە لە چەوری ورگ:
- بە ڕێژەیەکی مامناوەند خواردن بخۆ.
- خواردنی خۆراکی تەندروست وەک سەوزە و میوە.
- وەرزشکردن بە بەردەوامی وەک پیاسەکردن یان مەلەکردن.
- رێکخستنی کاتەکانی خەوتن.
- زۆر خواردنەوەی ئاو.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی شیرینکراو
تەواوی بەرنامەکە:

https://youtu.be/r_ydUdKMls8?si=_5OVbKrkOw7k8NSH
سوودەکانی چای ماتچا
چای ماتچا چایەکی ڕەنگ سەوزە، کە دەکرێت سوودی هەبێت بۆ تەندروستی دڵت، پێستت، یاخود ڕێکخستنی کێشت، لێرەدا چەند سوودێکی سەلمێنراوی لە ڕووی تەندروستییەوە باس دەکەین.

-  ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە: ماتچا دەوڵەمەندە بە کاتێچین کە پۆلێکە لە پێکهاتە ڕووەکییەکان لە چادا کە وەک دژە ئۆکسێنەری سروشتی کاردەکەن.
-  یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات.
-  یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە دەدات: ماتچا هەندێک ئاوێتە لەخۆدەگرێت کە پەیوەندییان بە خۆپاراستن لە شێرپەنجە هەیە، بۆ نموونە، ماتچا ڕێژەیەکی زۆر لە ئێپیگالۆکاتێچین-3-گالات (EGCG)ی تێدایە، کە جۆرێکە لە کاتێچین کە تایبەتمەندی بەهێزی دژە شێرپەنجەی هەیە.
-  یارمەتی باشکردنی تەندروستی دڵ دەدات: هەندێک لە توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە چای سەوز هەندێک ئاوێتەی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، و بەپێی توێژینەوەکانیش چای ماتچا ئاوێتەی هاوشێوەی چای سەوزی تێدایە.
-  یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
ئایا خۆشۆردن بە شۆفان چارەسەرە بۆ ئێکزیما؟
ئێکزیما حاڵەتێکی پێستە کە وا لە پێستت دەکات بخورێت، سوورببێتەوە و بریندار ببێت. بەشێوەیەکی گشتی حاڵەتێکی درێژخایەنە کە ماوە بۆ ماوە خراپتر دەبێت. بەهۆی ئەوەی هیچ چارەسەرێکی یەکجاری نییە بۆ حاڵەتەکە، پزیشکان بەردەوام بە شوێن شتێکدا دەگەڕێن کە نیشانەکانی کەمتر بکاتەوە. ئەوانەی خوازیاری
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2012دا ئەنجام دراوە، و لە وێبسایتی هێڵس لاینی تەندروستیدا ئاماژەی پێدراوە، خۆشۆردن بە شۆفان یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی خوران و سووربوونەوەی ئێکزیما، هەروەها یارمەتی ڕێکخستنی pHی ڕووی پێست دەدات. شێوازی ئامادەکردنی حەمامی شۆفان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
.
- پێویستە ئاوێکی شلەتێن بکرێتە بانیۆیەکی خاوێنەوە، بەڵام ئاگاداربە نابێت ئاوەکە زۆر گەرم بێت چونکە ئاوی گەرم خوران زیاتر دەکات بۆ تووشبووانی ئێکزیما.
- کوپێک یان دوو کوپ شۆفانی هاڕدراو بکەرە ناو بانیۆ و ئاوە شلەتێنەکەوە.
- بە باشی تێکەڵیان بکە، کاتێک بەباشی تێکەڵ دەبن ڕەنگی ئاوەکە دەگۆڕێت بۆ شیری، لەو کاتەدا گونجاوە.
پاش ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە دەتوانیت بڕۆیتە ناو بانیۆکەوە، و بۆ چەند خولەکێک لەناویدا بمێنیتەوە، بەڵام ئاگاداربە مەهێڵە لە 10 خولەک تێپەڕبکات، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی وشککردنەوەیەکی زۆری پێستت، یاخود هەستیاری دروست بکات
چی لەسەر سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ دەزانیت؟
خواردنەوەی ئاو و لیمۆ پێکەوە خواردنەوەیەکی بەتام، و فرێشە، کە ڕەنگە زۆربەمان تاقیمان کردبێتەوە بێ ئەوەی سوودە تەندروستییەکانیمان زانیبێت.
سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ پێکەوە:
-  دژەئۆکسێنەرە: بەهۆی ئەوەی کە لیمۆ میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە ڤیتامینێکی دژەئۆکسێنەرە ڕۆڵێکی باشی هەیە بۆ کارکردن دژی هەوکردن.
-  مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە.
-  ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەگرێت.
-  یارمەتی ڕێکخستنی کێشی لەش دەدات ئەگەر وەکو جێگرەوەی خواردنەوە شیرین و شەکردارەکان دابنرێت.
-  یارمەتی زیادبوونی لینجی جومگەکان دەدات.
-  یارمەتی دەردانی پاشماوەی جەستە دەدات لە ڕێگەی میزکردن، ئارەقکردنەوە و جووڵەی ڕیخۆڵەوە.
-  یارمەتی جەستە دەدات پلەی گەرمی مامناوەندی خۆی بپارێزێت.
-  یاریدەدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.
HTML Embed Code:
2024/04/25 04:38:11
Back to Top