TG Telegram Group Link
Channel: 🌷🌷ڪچێڪۍ بانگخواز🌷🌷
Back to Bottom
مامۆستای زۆر بەڕێزمان مامۆستا محمدعبدالرحمن کە لە گەشتی عومرە گەڕایەوە ۳٦ کاتژمێر بەڕێگا بووە هەر کە گەشتە کوردستان بەشداربوو لە خولی ڕەوشت و زانست
بۆ ڕۆژی هەینی دەگەڕێتەوە کەلار و خوتبە دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خولە ماشاء اللە لەو هیمەت بەرزیە خوای گەورە بەرەکەت بخاتە تەمەن و عیلمیەوە.


خوای گەورە م. بەرێزمان بپارێزی بۆخاتر ناوەجوانەکانت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مرۆڤی ژیرو عاقڵ ئەو مرۆڤەیە چاکەکانی تەنها بۆخۆی بێت.
⚪️حوکمی تایبەتکردنی شەوی نیوەی مانگی شەعبان بە نوێژ و ڕۆژوو

✍🏻شێخ ابن باز دەفەرمووێ

هەمووی ئەوەی وتراوە دەربارەی فەزڵی شەوی نیوەی مانگی شەعبان هەڵبەستراوە.

📘کۆکراوەی فەتواکان(١/١٨٦)📘

✍🏻هەروەها فەرموویەتی:

ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی شەوی نیوەی مانگی شەعبان یاخود تایبەتکردنی بە نوێژ و ڕۆژوو بیدعەیە لای زۆربەی زانایان، هیچ شتێکی بۆ نییە لە شەریعەتتدا. بەڵکو هەڵبستراوێکە کەوا دوای سەردەمی هاوەڵان پەیدا بوو لە ئیسلامدا.

📘کۆکراوەی فەتواکان (١/١٩١)📘

✍🏻شێخ ابن عثیمین رەحمەتی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی:

ئەوەی زانراوە ئەوەیە تایبەتکردنی شەوی نیوەی مانگی شەعبان بە زیکر و نوێژ و ڕۆژوو و قورئان خوێندنەوە هیچی بۆ نییە  و وەکو هەموو شەو ڕۆژەکانی تری مانگی شەعبان ڕۆژێکی ئاساییە.

📘کۆکراوەی فەتواکان (٢٠/٢٣)📘

✍🏻حوکمی زیندووکردنەوەی شەوی نیوەی مانگی شەعبان شێخ ابن عثیمین رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ سێ پلەی هەیە:

ئەگەر کەسەکە هەر خۆی ئەهلی شەونوێژ بێت ئەو شەوەش وەکو هەموو شەوەکانی تر زیندوو کاتەوە ئەوە هیچی تێدا نیەو دروستە.

ئەگەر تەنها ئەو شەوەی زیندوو کردەوە‌ تایبەتی کرد  ئەوا بیدعەیەو و هیچی بۆ نییە.

ئەگەر شەوەکەی زندوو کردەوە بە چەند زیکرێکی هەڵبەستراو و هەموو ساڵێک دوبارەی کردەوە ئەوا ئەوەیان لە پلەی دووەم ترسناکترە و هەڵبەستراوترە و دوورە لە سوننەت.

📘کۆکراوەی فەتواکان (٢٠/٢٨-٣٠)


📡 https://hottg.com/kcheki_bangkhwaz
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لە لوقمانی حەکیمیان پرسی،،

کام تاڵیە لە کوتاییدا شیرین دەبێ؟
گوتی، ئارامگرتن،

کام شیرینە لە کوتاییدا تاڵ دەبێ؟
گوتی، پەلەکردن،!

‏﴿ وَاصْبِرُواْ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ ﴾

🤍
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوڪاتەی لەگەڵ خودا دەدوێیـت
گەرچی فرمێسڪی زۆریش بڕژیت
یان وشەڪان تێڪەڵ بڪەیت
بریندار نابیت و هەست بە شەرمەزاری
ناڪەیت
چونڪە دەزانیت ملڪەچ بوون و زەلیل بوون بەرانبەر خودا هێز و توانایە..❤️
ئیمامی ابن القیم
ڕەحمەتی خوای لێت دەفەرموێت :
" دونیا دانراوە بۆ تاقیکردنەوە ، پێویستە لەسەر کەسی عاقڵ خۆی پەروەردە بکات لەسەر صەبر و ئارام گرتن ".

--------------------------------
📖صيد الخاطر 1/ 393
*پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکیدا ئەو کەسەی دەست بە دینەکەی بگرێت وەک دەستگرتن بە پشکۆوەیە ( پشکۆیەک لە ئاگر )* .

السلسلة الصحيحة : ٩٥٧
..🪴🫧🧡..
[ پرسیار لەو کەسانە بکە دەزانن ]

«ئەوانەی کە دڵیان • تـونـدە • لەحاڵێکی ئەوەندە ناڕەحەت و نالەبار دان کە بەڕاستی ئاواتی مردن ئەخوازن، من و تۆ نازانین حاڵیان چۆنە بچن پرسیار لەوان بکەن ئەو دەزانن • دڵ توندی • واتە چی ؟
یاڕەبی پەروەردگارا تاقیمان نەکەیتەوە بەدڵ توندی».
هەشت خاڵی گرنگ سەبارەت بە شەوانی قەدر

١ - خوای گەورە فەزڵی مانگی ڕەمەزانى داوە بەسەر تەواوی مانگەكانی تردا و شەوانی كۆتاییش بەسەر شەوەكانی تردا و شەوی قەدریش بەسەر ئەم دە شەوەدا

٢ - بۆیە پێی دەوترێت قەدر لەبەر ڕێز و شكۆ و پلەبەرزی لای خوای میهرەبان و دابەزینی قورئان و فریشتەكان و خێرو بەرەكەت و ڕەحمەت و لێخۆشبوون لەو شەوەدا

٣ - پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە شەوی كۆتاییدا خۆى یەکلا دەکردەوە بۆ عیبادەت و خواپەرستى و هەوڵێكی زۆری دەدا و جیاواز لە شەوەكانی تر و خێزانەكانیشی بە خەبەری دەهێنا

٤ - عیبادەت کردن لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان پاداشتەکەی لە هەزار مانگ خێرترە

٥ - ئیعتیكاف و مانەوە لە مزگەوت بەنیەتی خواپەرستی سوننەتێكی گەورەیە و خۆتی لێ بێبەش مەكە ئەگەر چی تەنها شەوێکیش بوو

٦ - زیندووکردنەوەى شەوانى قەدر تاوانەکانى پێشووت دەسڕێتەوە و پێغەمبەرى خواش ﷺ مژدەمان دەداتێ و دەفەرموێ :

{ مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْر إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ } واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێی هەبێ و چاوەڕىێی پاداشتی خوا بێ خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.

٧ - خوای گەورە شەوی قەدری شاردۆتەوە لەم ئوممەتە ، بۆ ئەوەی موسڵمانان خۆیان ماندوو بكەن بە خواپەرستیەوە هەر دەشەوەکە زیندوو بکەنەوە ، هەڵەیە کە تەنها شەوی بیست و حەوت دابنیشی و وازبهێنی لە شەوەکانى تر لەكاتێكدا پێغەمبەرى خواش ﷺ هەر دە شەوەكەى زیندوو کردۆتەوە.

٨ - سوننەتە لە شەوی قەدردا ئەم دوعایە زۆر بكرێت :
{ اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ، تُحِبُّ الْعَفْوَ، فَاعْفُ عَنِّي }
[ گریانی پێشینانمان لەترسـی مـردن ]

ٳمام ٲعمش ـ ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ دەڵێ :

ئێـمە ئامادەی جەنازەیەك دەبووین
نەماندەزانی کێ خاوەن مردووەکەیە
لەبەر زۆری ئەو کەسـانەی کە دەگریان
بەڵام گریانەکەیان بۆ خۆیان و
لەترسـی نەفسـی خۆیان بوو،
نەک بۆ مردووەکە.


[العاقبة في ذكر الموت والآخرة -الإشبيلي-
:صـ ١٥٤]
لە‌م دە رۆژی کۆتایی ڕەمەزان ئەم دوعایە زۆر بکەن..؟
دایکمان عائیشه‌(رَضِيَ الله عَنْهَا) ده‌ڵێت ووتم ئه‌‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ) گه‌ر زانیم کام شه‌وه(لَيْلَةُ الْقَدْرِ) چی بڵێم تیایدا:
فه‌رمووی(ﷺ) بڵێ:
[ اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّى ].
خوایە تۆ لێبوردەی، لێبوردەییت خۆش ئەوێ،لێم خۆشبە.

ئیبن القیم⟮رَحِمَهُ اللّٰهُ تَعَالَى⟯ ده‌ڵێت:
جا ئەگەر لێت خۆشبوو پێویستیەکانت دێنە دی بێ داوا کردن.

با ئێمه‌ش ئه‌م ده‌شه‌وه‌‌ی کۆتایی ڕه‌مه‌زان ئه‌م دوعایه‌ زۆر بکه‌ین..
[ اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا ].
- «ئادابەکانی ڕۆژی جەژن »

١- موسڵمان ئەبێ دڵ خۆشبێ لەو ڕۆژەدا, چونكە ڕۆژی پاداشتی كردەوەكانی ڕۆژووی مانگێك لە مل كەچ بونێتی بۆ یەكێك لە گەورەترین فەرمانەكانی خوای گەورە.
٢-خۆششتن وخۆڕازاندنەوە و لەبەركردنی جوانترین جل وپۆشاك و بۆن خۆش كردن .
٣-خواردنی چەند خورمایەك یا هەر خواردنێكی تر پێش دەرچون بۆ نوێژ .
٤- لەهەر ڕیگایەكەوە ڕۆیشتی بۆ نوێژ بە ڕێگایەكی تر وەرەوە بۆ ماڵ .
٥- كە لەماڵ دەرچوی دەست بكە بە تكبیرات ( الله اكبر الله اكبر , لا الە الا الله والله اكبر, الله اكبر وللە الحمد ) هەتا ئیمام دەس ئەكات بەنوێژ .
٦- هیچ نوێژێكی تایبەت نییە پێش یان دووای نوێژی جەژن .

- «چۆنێتی نوێژی جەژن »
١- هەركە ئیمام دەركەوت نوێژ دائەمەزرێ بێ قامەت و هیچ بانگەوازیەك و بەبێ وتنی الصلاە جامعە .
٢- نوێژی جەژن دوو ڕكاتە و پاشان یەك ووتارێك و بێ هیچ پشودانێك لە لایەن ووتاربێژەوە .
٣- لەدوای تەكبیرەی ئیحرام حەوت تەكبیرە ئەكەیت لە نێوان تەكبیرەكاندا (سبحان الله و الحمدلله و الله أكبر) ئەكەی , لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكاندا دەست بەرز ئەكەیتەوە وەك هاتووە لە (عبدالله)ی كوڕی عومەر (ڕەزای خوایان لێبێت), پاشان سورەتی فاتیحە و سورەتێكی تر ئەخوێنیت پاشان ئەچیت بۆ ڕوكوع و سوجدە وەکو نوێژەكانی تر . لە ڕكاتی دووەم پێنج تەكبیرەی تر ئەكەی دوای هەڵسانەوەت لە سوجود و پێش سورەتی فاتیحە , پاشان وەك نوێژەكانی تر تەواو ئەبی .
٤- پاشان ئیمام هەڵدەستێ و وتار ئەخوێنێ , هەر كەسێك ویستی لێبوو ئەتوانێ بڕوا و هەر كەسێكیش ویستی دائەنیشێت و گوێبیستی وتارەكە ئەبێت .
٥- پاشان موسڵمانان پیرۆزبایی لەیەك ئەكەن بە هەر شێوازێك, كە بەرامبەرەكەی دڵخۆش كات وە هاتووە لە هەواڵانی پێغمبەر ﷺ كە بەیەكیان ئەووت( تقبل الله منا ومنكم)

- «چەند تێبینیەك»
١- وتاری جەژن بەحەمدی خوا دەست پێ دەكات نەك بە تەكبیرات لە لایەن وتار بێژەوە .
٢- ئەگەر لەكاتێ درەنگ زانرا جەژنە , ئەوە لە ڕۆژی دواتر نوێژی جەژن ئەكرێت .
٣- ئەگەر نوێژی جەژنت لە دەست چوو بەهۆیەكی شەرعییەوە ئەتوانی دوو ڕكات لەجیاتی بكەیتەوە .
٤- حەرامە یەكەم ڕۆژی جەژن بە ڕۆژوو بیت

«خراپەكارێكانی جەژن»
١- تەوقەكردنی پیاو لە گەڵ ئافرەتی نامەحرەم و بیانی.
٢- خۆ چواندن بە كافران لە جل و بەرگدا ((من تشبه بقوم فهو منه)).
٣- سەفەركردن بۆ شار و شوێنان بە مەبەستی بەشداری لە ئاهەنگ گێڕانی ناشەرعی.
٤- خۆڕوتكردنەوەی ئافرەت و دەرچونیان بۆ شوێنە گشتییەكان.
٥- خۆ رازاندنەوەی پیاو بە تاشینی ریش و لە بەركردنی پۆشاكێك، كە لە خوار قولەپێوە بێت (شۆڕ بێت).
٦- تایبەتكردنی سەردانی گۆڕستان لە جەژن یان تازەكردنەوەی تەعزێ لە یەكەم رۆژی جەژندا.
٧- ئامادەنەبوون بۆ نوێژی جەماعەت لە جەژندا.
٨- كڕین و فرۆشتنی تەرەقە و دەمانچەی منداڵان كە زەرەر و ترسناكی زۆری هەیە لە سەر کۆمەڵگا..
پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت:

لَا تُصَلُّوا إِلَى الْقُبُورِ، وَلَا تَجْلِسُوا عَلَيْهَا
واتە: ڕووەو قەبر ( گۆر ) نوێژ مەكەن ،
وە لە سەریشی دامەنیشن.

(رواه مسلم)
..🖤🕊️🌱..
~

چی ڕۆژێک بۆ خواپەرستی باشترە؟

کەسێک لە زانایەکی پرسی بــــــۆ خواپەرستی کام ڕۆژ باشترە؟
زاناکــــە فەرمووی: ڕۆژێک پێش «مــــــردن»  کــەسەکە شپرزە بوو!
لەوەڵامــــدا وتی: بەڵام «مردن» کـــەس نــــازانێت کەی دێ؟!!
زاناکە وتی: دەی هەموو ڕۆژێکی ژیان بە ڕۆژی کۆتایی بزانە و خواپەرستی بکە و تۆبە بکە، ڕەنگە سبەی بـــــێت🤍.

~
HTML Embed Code:
2024/04/20 05:54:13
Back to Top