TG Telegram Group Link
Channel: 🌷ئیسلام حەق🌿islam haq🌷
Back to Bottom
ٳبن عباس  ﴿رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ﴾

دەفەرمووێت :

لەگەڵ ئەهلی هەوا وئارەزوو دامەنیشە -

بەڕاستی دانیشتنەڪانیان نەخۆش ڪەری دڵە ·

الإبانة الكبرى لابن بطة📚﴿٢/٤٣٨﴾
TELWATE2
تلاوة خاشعة
(إِذْ هَمَّتْ طَائِفَتَانِ مِنْكُمْ أَنْ تَفْشَلا وَاللَّهُ وَلِيُّهُمَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ)..📓
دڵ قاڵ بوون بە زیڪر چارەی دەردەڪانی دەروونە..

ئیبن عباس  ـ رَضِيَ اللَّەُ عَنْەُ ـ

لە تەفسیری ﴿ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ ﴾  دەیفەرموو : ❞شەیتانێك دانیشتووە لەسەر دڵی ئادەمیزاد ، هەرڪات بێئاگا بوو لە یادی ️اللّٰه  ئەوا وەسوەسەی بۆ دروست دەڪات ، ئەگەر یادی اللّٰه ـی ڪردەوە وازی لێ دەهێنێت❝.

📜| مصنف ابن ابی شیبة
(بەرگـــ٩ــی لاپــ٣٥٨ـــەڕە ).


گەورەترین چارەسەری وەسوەسە وبیربڵاوی ودڵتەنگی وخەمۆڪی زیڪر ویادی خوایە ، لەناو سەلەف هەبوو ڕۆژانە چەند هەزار جار دڵ قاڵی زیڪرێك دەبوون چونڪە دەیانزانی دەم بەزیڪرەڪان دوورترینی خەڵڪن لەو نەخۆشیانە.
چاکەکان خراپەکان ئەسڕنەوە...

[إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ]📔
بەڕاستی چاکەکان خراپەکان ئەسڕێتەوە و نایهێڵێت.

هەرکات تاوانێکت ئەنجام دا لەناخەوە بەخۆت بڵێ: شەڕێکم دۆڕاند بەڵام جەنگەکەم نەدۆڕاندووە!

دامەڕوخێ بەڵکو خۆت بنیات بنێ بە دەستنوێژو دوو ڕکات نوێژ.
بەو پەنجانەی کە تاوانت ئەنجام دا داوای لێخۆشبون بکە.
بە هەمان چاو کە سەیری حەڕامت کرد قورئان بخوێنە.
گریە و ناڵەی تەوبەکاران لەلای خوا وەکو موناجاتی موسڵمانە گوێڕایەڵەکان وایە.

ناوی خۆی ناوە (الغفور) چونکە ئەیەوێ بگەڕێیتەوە لای و لێت خۆش بێت.
طاوسی ڪوڕی ڪیسان " ڕەحمەتی خوای لێ بێت " فەرمووی :

گەشتوم بە ۳۰۰کەسـ لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەموویان فەرموویانە :

هەمووشتێ ڪە ڕوو ئەدات بەویستی خوای گەورەیەو ئەوەی ئەو ویستی لەسەر نەبێـت نابێـت.

اصول اعتقاد | للالڪائي صـ ۲٤٤ |
📚
وهب ابن منبه ـ رَحِمَهُ اللّٰهُ تَعَالَىٰ ـ

  دەڵێت :

" نموونەی ئەو ڪەسەی ڪە بەبێ ئەوەی ڪرداری چاڪە بڪات دوعا دەڪات ، وەڪ نموونەی ڪەسێڪە ڪە تیر دەھاوێژێت بە ڪەوانێڪ ڪە پەتەڪەی پێوە نییە ".

الزهد لإبن المبارك ( ٣٢٢ ) ، وأبو نعيم في الحلية ( ٥٣/٤ ) 📘
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عن ابن عباس ، سمع عمر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، يقول على المنبر : سمعت النبي ( ﷺ ) يقول :

[ لا تطروني ، كما أطرت النصارى ابن مريم ، فإنما أنا عبده ، فقولوا
عبد الله ، ورسوله ].

لە عبداللَّه ـی ڪوڕی عەباسەوە گوێبیستی پێشەوای ئیمانداران بوو عومەر لەسەر مینبەر دەیفەرموو : گوێبیستی پێغەمبەری خوا ( ﷺ )  بووم فەرمووی :

زیادەڕەوی مەڪەن لە مندا وەڪو چۆن نەصاڕا ( گاورەڪان ) زێدەڕۆییان * ڪرد لە ڪوڕەڪەی مەریەم ( عیسی ) چونڪە بەڕاستی من بەندەیەڪم وە دەربارەم بڵێن بەندەی خودا ونێردراوی خودا.

صحيح البخاري | كتاب أحاديث الأنبياء | بَابُ قَوْل الله : ( وَٱذۡكُرۡ فِی ٱلۡكِتَـٰبِ مَرۡیَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتۡ مِنۡ أَهۡلِهَا )[ مَرۡيَمَ : ١٦ ]📗

✍️ زێدەڕەوی مەڪەن : واتە : نەصاڕا ڪە وتیان عیسی خوایە یان ڪوڕی خوایە پەنا بە خودا جا بەم وتەیە ڕاستەوخۆ بە ڪافر هەژمارڪران لای خودا ، بۆیە پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) هۆشداری دەداتە هەموو ئوممەت بەوەی نەڪەن بەهیچ جۆرێڪ من ببەنە ئاستی خوایەتی بەڵڪو هەمیشە پێم بڵێن بەندە و پێغەمبەرەڪەی خوا : وبزانن ڪە جگە لە عەبدێڪی نێردراو هیچ زیاتر نیم و هیچم بە دەست نییە.


الصلاة والسلام على محمد صلى الله عليه وسلم اما بعد :

برایان و خوشکانی موسڵمانی ئەهلی سـوننەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئێستا (مەوسـوعەی ئەهلی سـوننە) تەواو بـووە و هەموو شتەکانی ناوی تەواو بووە و دەتوانن خوێنەری ببن تایبەتمەندییەکانی ئەم مەوسوعەیە ئەمانەیە .

۱ - زۆربەی کتێبەکانی سەلەفی تیایە بە کوردی .

۲ - هەموو بیروباوەر و عەقیدەی ئەهلی سوننەی تیایە .

۳ - هەموو بابەتەکان بە شێوەی فایل جیاکراونەتەوە .

٤ - هەموو بابەتەکان کراون بە بەش بەش بۆ ئـەوەی ئاسان بن بۆ خوێندنەوە .

٥ - بـەردەوام شتی نوێی بۆ زیاد دەبێت إن شاء الله تعالی .

٦ - نەجاتت دەبێت لەوەی کەوا لەهەر بابەتێک بتەوێت زۆ بگەرێیت هەمووی کراوە بە لینکێك و ئاسان ئەیخوێنیتەوە .

۷ - پێش ئەوەی بیخوێنیتەوە سەیری فایلی سەری سەرەوە بکە کە نوسراوە (چـۆنیەتی بەکار هێنانی مەوسوعە)

٨ - کە بەشداربووانی مەوسەعەکە بوون بە ١٠٠ بەشدار بوو ئەوە ناوی بەشداربووان ئەشاردرێتەوە، چونکە خودی بەرنامەکە بەو جۆرەیە .

لینک ⬇️ :

https://hottg.com/mausuhaeahlesunna

@Ktebxanay_salaf1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عمری کوڕی موھاجیر دەڵێ:👇🏽
عمری کوڕی عبدالعزیز ،ڕەحمەتی خوای لێ بێت پێی ووتم:
«ئەی عمر ھەرکاتێک منت بینی لەھەق و ڕاستی لام دا، ملوانی کراسەکەم بگرەو ڕام وەشێنە پاشان بڵێ؛
عمر"بۆخاتــری خــوا"ئەوە چی ئەکەی؟ ..

||صفة الصفوة|٨٦\٢ ..📓
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللە اللە لەم هەستە خۆشە
دڵ خۆشبون بەسەرکەوتنی موسڵمانان
بابەتێکی عقیدەییە
هەرکەس دڵخۆشنەبێت ئەبێ لەئیمانی خۆی بترسێ
عمر بن الخطاب رضي اللە عنە فەرمووی :

هاوەڵانی ڕا و بۆچوون دوژمنی سوننەتەکانن؛ فەرموودەکانیان بۆی لەبەر ناکرێت، وە لێیان تێک دەچێت و بیریان دەچێتەوە جا ناتوانن لەبەریان بکەن؛ بۆیە بە ڕا و بۆچوون قسە دەکەن، وە گومڕا دەبن و خەڵکیش گومڕا دەکەن .

[کتێبی الإِبَانَةُ الصُّغْرَیٰ لإِبْنُ بَطَّةِ العُكْبَرِي] 

لاپەرە ٢٧ / 📚
- کتێبی

| أُصُولُ السُّنَّة لـ إِبنُ أَبِي زَمَنِین |

دانراوی محمد بن عبدالله بن أبي زمنین رحمه الله تعالی .

لەم کەناڵە بەشێوەی وانە بە کوردی بڵاو ئەکرێتەوە إن شاء الله تعالی :

https://hottg.com/mejd_henbeli
@salafyummat
سوفیان الثوري رحمە اللە دەیفەرموو:

(ليس للسلطان خيرٌ من أن لا يراك ولا تراه)📙

هیچ خێرێک بۆ سوڵتان نییە لەوەی کە تۆ نەیبینیت و ئەویش تۆ نەبینێت.

(إنّ هؤلاء الملوك قد تركوا لكم الآخرة فتركوا لهم الدنيا)📙

بێگومان پاشاکان وازیان لە دواڕۆژ هێناوە بۆ ئێوە، ئێوەش دنیایان بۆ واز لێ بهێنن

وە سوفیانی ثوری ئامۆژگاری پیاوێکی دەکرد و پێی فەرموو:

( إياك والأهواء ، إياك والخصومة ، إياك والسلطان)📙
ئاگاداری ئارەزوات بە، ئاگاداری دژایەتی و ناکۆکی بە، وە ئاگاداری سولتانەکان بە، واتە خۆت لەمانە بپارێزە..☟

وە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەیفەرموو:
( إذا دعوك - أي الملوك - لتقرأ عليهم (قل هو الله أحد) فلا تأتِهم)، قلت لأبي شهاب: يعني السلطان؟ قال: نعم.

ئەگەرپاشایەک بانگی کردی ، بۆ ئەوەی بۆیان بخوێنی( قل هو الله أحد) ئەوە نەکەیت بڕۆیت ووتی بە ابی شهابم ووت: واتە سولتان، ووتی بەڵێ..

وە هەروەها دەربارەی سوڵتان و پاشاکان دەیفەرموو:

( ليس أخاف ضربهم ، ولكن أخاف آن يملوا عليَّ بدُنياهم ، ثم لا أرى سيئتهم سيئة)📙

واتە من لە لێدانیان ناترسم بەڵکو دەترسم مەیلم بچیت بۆیان بەوەی لەسەر دونیا هەیانە، پاشان خراپەکانیان بە خراپە نەبینم.

ڕەحمەتی خوای لێ بێت باکی بەوە نەبوو کە دنیاکەی توشی نارەحەتی و خراپ ببێت بەڵکو ترسی ئەو لەوە بوو کە قیامەتی توشی فەساد و خراپە ببێت، وە گەورەترین فەساد و خراپە ئەوە بوو کە خراپەیان بە خراپە نەبینێت و تاوانیان بە تاوان نەبینێت، وە ئەوە ترسناکرترین شتتە بە تایبەت بۆ زانایان

وقال : سوفیان الثوري:

( النظرُ إلى وجه الظالم خطيئة، ولا تنظروا إلى الأئمة - أي الأمراء - المُصلِّين إلا بإنكار في قلوبكم عليهم ، لئلا تحبطَ أعمالكم)📙

ڕوانین بۆ دەم وچاوی ستەمکار زۆر ترسناکە، کەوایە مەڕوانن بۆ پێشەوا و کاربەدەستانی خراپەکار، جگە لەوەی خۆبەری بکەن لە دڵتان دا لێیان، جگە لەوە وەگەرنا کار و کردەوەکانتان هەڵدەوەشیتەوە.
#قەلەم

ابن عباس رضی اللەعنە دەڵێ:

یەکەم شت اللە تعالی قەڵەمی درووست کرد ، فەرمانی پێ کرد ئەوە بنوسێ کە ڕوو دەدا و دەبێ ، لەو شتانەی کە قەڵەمەکە نووسی ئەم ئایەتە بوو:

{تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ } {سورة المسد-

آية (۱)📗

واتا دەستەکانی بشکێت ئەبو لەهەب و ڕسوا بێت ، ئاشکرایە کە هەر ڕسوایش دەبێت و
(لە ناو دەچێت).

#السنە_عبداللە_بن_احمد_٨٤٨
#السنە_حرب_الکرمانی_٣١٣
#الآجری_فی_شریعە_١٨٤_و_٣٤٨
#ابن_بطە_فی_لٳبانە_الکبری_١٣٧٨
#والحاکم_فی_المستدرك_٢_٤٥٤
#سعید_بن_منصور_فی_تفسیر_٢٢٦٤
#الخلال_فی_السنە_١٨٨٩
#الخلال_١٨٧٨
IMG_20230702_141436_841.jpg
107.2 KB
شیخ الاسلام ٳمام ٲحمد

ئیمامە لە هەشت تایبەتمەندی دا :

ئیمامە لە فەرموودە، وە ئیمامە لە فیقهـ، وە ئیمامە لە زمان اللغة ، وە ئیمامە لە قورئان، وە ئیمامە لە هەژاری، وە ئیمامە لە زوهد و دونیا نەویستی، وە ئیمامە لە وەرەع، وە ئیمامە لە سوننەت❝

◆ئیمامی الشافعي 'رحمـه الله'
◆طبقات الحنابلة | ٥/١📚
[إياك وإكرام اللئيم]

قال الإمام الشافعي:

«ما أكرمتُ أحداً فوقَ قَدْرِه إلا نقصَ من مقداري بقَدْرِ ما زدتُ في إكرامه»

ئیمامی شافعی دەفەرمووێت:

ڕێزم لە هیچ کەسێک نەناوە زیاتر لە حددی خۆی ئیللا لە ڕێز و شانی منی کەم کردۆتەوە بە ئەندازەی ئەو زیادەڕەویەی لەگەڵم کردوە»

⌯ الطبقات الكبرى للشعراني.📚
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ :

ئەگەر دڵۆپێڪ لە زەقوم بخرێتە ناو دەریاڪانی زەویەوە ، ئەوا ژیان لە هەموو سەر زەوی تاڵ دەڪات!!!

سُنَنُ إِبْنِ مَاجَة بِرَقَم : ( ٤۳۲٥ ).📚
لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت پێغەمبەری خوا ﷺ

بە هاوەڵەکانی فەرموو ؛ پەنا بە خودا بگرن لە سزای ئاگر ، ئەوانیش وتیان : پەنا بە خودا دەگرین لە سزای ئاگر .

| رواه مسلم ( ٢٨٦٧ ) |📚
HTML Embed Code:
2024/06/26 09:12:45
Back to Top