TG Telegram Group Link
Channel: ژیانێكی باشتر
Back to Bottom
نامەی ماڵئاوایی گابریێل گارسیا مارکێز:

ئەگەر خودا ژیانێکی ترم پێ ببەخشێت لەوانەیە هەموو ئەوانە نەڵێم بیری لێدەکەمەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بیر لە هەموو ئەو شتانە دەکەمەوە کە دەیانڵێم، نرخ بە شتەکان دەدەم بۆ ئەوە نا کە تەمسیلی چی ئەکەن بەڵکو بۆ ئەوە کە چ مانایەکیان هەیە، کەم دەخەوم و زۆر خەون دەبینم، چونکە دەزانم هەر ساتێک کە چاومان دادەخەین مانای ئەوەی ٦٠ چرکە لە ڕووناکیمان لەدەست دەچێت، ئەڕۆم ئەو کاتانەی خەڵک ئەوەستن و بە ئاگا دەبم ئەو کاتانەی خەڵک خەوتوون

ئەگەر خودا ژیانێکی ترم پێ ببەخشێت، جلی سادە لەبەر دەکەم و لەسەر زەوی درێژ ئەبم، نەک تەنها جەستەم بەڵکو ڕۆحیشم ڕووت ئەکەمەوە، بۆ هەموو خەڵکی ئەسەلمێنم کە چەند هەڵەن کاتێک پێیان وایە ناتوانن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان عاشق ببن، بەبێ ئەوەی بزانن کە ئەوان پیر دەبن کاتێک لە عەشق دەوەستن، منداڵەکەم باڵی پێدەدەم بەڵام وازی لێدەهێنم خۆی فێری فڕین بێت، وە بۆ پیرەکانیش فێریان دەکەم کە مردن لەگەڵ پیری نایەت بەڵکو لەگەڵ لەبیر کردن دێت، من زۆر شت لە ئێوە فێر بووم ئەی خەڵکینە، فێر بووم کە هەموو خەڵکی ئەیانەوێت لە لوتکەی چیا بژین بەڵام نازانن کە نهێنی دڵخۆشی لە سەرکەوتن بەسەر چیا دایە

فێر بووم کاتێک منداڵ بۆ یەکەم جار بە توندی پەنجەی باوکی ئەگرێت، مانای وایە تا هەتایە ئەم پەنجەیە دەگرێت، فێربووم کە مرۆڤ بۆی هەیە لە بەرزیەوە بۆ نزمی کەسێک بڕوانێت تەنها کاتێک کە بیەوێت یارمەتی بدات بۆ هەڵسانەوەی، زۆر شت لە ئێوە فێربووم بەڵام سود لە کەمێکی دەبینم

هەمیشە ئەوە بڵێ کە هەستی پێدەکەیت، ئەوە بکە کە بیری لێدەکەیتەوە، ئەگەر بزانم ئەوە جاری کۆتاییە کە تۆ بە خەوتوویی ئەبینم ئەوا زۆر بە توندی لە باوەشم دەگرتی و لە خودا دەپاڕامەوە کە بمکات بە پاسەوانی ڕۆحت ، ئەگەر بمزانیایە ئەمە کۆتا جارە کە ئەتبینم ئەوا پێم
دەگوتی خۆشم دەوێی تۆش بە شەرمەوە خۆت لەم قسەیە لا ئەدا

ئەوە بزانە کە هەمیشە بەیانی هەیە و ژیان هەلێکی ترمان پێدەدات بۆ ئەوەی کاری چاکتر بکەیت، بەڵام ئەگەر من هەڵە بووم و کۆتا ڕۆژیشم بێت دەمەوێت بڵێم کە چەندە خۆشم دەوێیت و هەرگیز لە بیرت ناکەم، چونکە بەیانی بۆ هیچ کەسێک جێگای دڵنیایی نییە نە بۆ پیرەکان و نە بۆ گەنجەکانیش

رەنگە لەم ڕۆژەدا کۆتا جار بێت ئەو کەسانە ببینیت کە خۆشت دەوێن، کەواتە زۆر چاوەڕێ مەکە و ئەمڕۆ ئەنجامی بدە، چونکە ڕەنگە بەیانی نەیەت و بێگومان پەشیمان دەبیتەوە لەو ڕۆژەی کە کاتت نەبووە بۆ زەردەخەنەیەک یاخود باوەشێک یاخود ماچێک، یانیش سەرقاڵ بوویت و نەتتوانیوە نامەیەک بنێریت بۆ ئەوەی کۆتا ئاواتت پێیان بڵێیت، ئەو کەسانەی خۆشت دەوێن لە نزیک خۆت بیانپارێزە، بە گوێیان دا بچرپێنە کە تۆ پێویستت بەوانە، خۆشیانت بوێت و گرنگیان پێبدە، وە هەموو کاتەکەت وەربگرە بۆ ئەوەی ئەم شتانەیان پێ بڵێیت بۆ نمونە: لێت تێدەگەم، لێم ببورە، بەیارمەتیت، سوپاس، وە هەموو ئەو وشانەی کە خۆشەویستی تێدایە و دەیانزانیت، هیچ کەسێک تۆی بیرنامێنێت لەبەر ئەو شتانەی کە بیریان لێدەکەیتەوە کەوایە هەمیشە لە خودا بپاڕێوە کە هێزت پێ بدات بۆ ئەوەی دەریان ببڕیت، وە بۆ هاوڕێ و خۆشەویستەکانتی بسەلمێنە کە ئەوان بۆتۆ چەند گرنگن.
—-
وەرگێڕانی: #هەرێم_جەلیل
ـ ڕۆژێک بە جلێکی کۆنەوە..
بە پێڵاوێکی ١٠ جار پینەکراوەوە بگەڕێ...
نا... ئەسڵەن دوو ڕۆژ بە برسێتی بخەوە..
بێ جزدانەکەت بڕۆ بازار.. با پارەی پاصیشت پێ نەبێ..
بزانە چ ئازارێکی کوشندەیە ھەژاری..!
بزانە پارەی پاص و جلێکی پاک و پێڵاوێکی تازەو سگێکی پڕ.. چ بەختەوەرییەکە..

ـ ڕۆژێک لەناو خێمەیەک بخەوە...
بزانە بێ ماڵی چەن ناخۆشە..!!
بزانە سەقفێک و دوو ھەیوان چ کۆشکێکە

ـ ڕۆژێک بە "ڕق" بەڕێ بکە..
بزانە چ نەفامییەکە..!!
بزانە خۆشەویستی چ بەھەشتێکە..

ـ ڕۆژێک بڕۆ بۆ "نەخۆشخانەی ھیوا"..
ھیچ مەکە .. تەنیا سەیری ئەو مناڵانە بکە کە ترسی مردن، چۆن پیری کردوون..!
بزانە لەش ساغی چ نیعمەتێکە..!!
چ بەختەوەریەکە..!!

ئەمانە بکە...
بزانە "نا بەختەوەربوون" چییە...!!
ئەوسا "بزانە کە چەن بەختەوەریت...!!!!"
چەن بەبەختیت

د.محمود موعەزەمی
ژیانێكی باشتر pinned «ئەوەی کە دایکم نەیدەوت: " دڵخۆش دەبم کە دێن سەردانم دەکەن و لە دەورمدا کۆ دەبنەوە." ئەوەی کە دایکم نەیدەوت: "قاچەکانم ئازاریان زۆرە بەهۆی زۆر بەپێوەوەستانم لە مەتبەخ، شەوان لەبەر ئازار ناهێڵن بخەوم. ئایا بوومەتە خزمەتکاری ئێوە و منداڵەکانتان؟" ئەوەی کە…»
ئەگەر چوویتەوە ماڵەوە و مناڵەکان نەهاتن بە دەمتەوە!

بەشەوقەوە پێشوازیان لێ نەکردیت و لەدڵەوە لە ئامێزیان نەگرتیت، ئەوا بە ڕەوشت و ڕەفتارتدا بچۆرەوە، دڵنیابە
لە پەروەردە کردنتا هەڵەیەک هەیە.

دەبێت بە گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە جەژن بگێڕن، نەک بە چوونە دەرەوەت !

محمد راتب النابلسی

لە واڵی د.بەخیارەوە وەرمگرت
‏دایکم له‌کۆتایی هه‌ر ته‌له‌فونێک که‌ده‌یکا ده‌ڵێ:
‏هیچ ئیشێکم نه‌بوو ته‌نها حه‌زمکرد گوێم له‌ ده‌نگت بێ...!!!
‏ئاخر ئێمه‌ی گه‌نج وجه‌حێڵ، کوا ده‌زانین ده‌نگ.. چی به‌دڵی مرۆڤ ده‌کاااااا
‏باقەدریان بزانین تکایە تا لەژیاندان، بروابکەن دواتر هەرگیز جارێکی تر گوێمان لەدەنگیان نابێتەوە 😥
HTML Embed Code:
2024/04/20 06:40:09
Back to Top