TG Telegram Group Link
Channel: دڵــی شیــن💙✨🔐
Back to Bottom
باشە بۆچی هەموو بیرکردنەوەکانم پێویستیان بە پارەیە
هاوڕێکەم کێشەی من وردەکارییە. بە ڕادەیەکی زۆر وردم. من باش نیم لە پشتگوێخستنی وردەکارییەکان، یەک وشە لە قسەیەکی درێژدا دڵتەنگم دەکات، ئەو وردەکارییە بچووکانەی کە دەیبینم و بیرم دێتەوە و سەیریان دەکەم، بە شێوەیەکی دڕندانە دەمکوژن.

...
"هەموو کەس پلان بۆ داهاتوویەکی دوور دادەنێت، کەسیش نازانێت تا ئێوارە دەژی! "
نازانین لەگەڵ قسەی کێ ڕێک بکەوین؟!
دۆستۆیڤسکی دەڵێت
ناتوانیت باشەوە بیت لە ژینگەیەکدا کە نەخۆشتی خستووە
جێی بهێڵە.

جەلال الدین الرۆمی دەڵێ؟!
هەڵهاتنت لەوەی ئازارت دەدات؛ زیاتر ئازار دەچێژیت ؛ ڕامەکە ؛ئازار بچێژە هەتا باش دەبیت .
سەرئەنجام ژیان لە سوچێکی دڵتەنگیدا توند ئەتگوشێ بەخۆیەوە ، تیڕوانین و تێڕامانت چیدیکە بەو جۆرە نامێنێتەوە کە پێشوتر هەتبوون ، سوچەکانی دڵتەنگیت وەك شانۆیەکی خەماوی بۆ لێدەداتەوە کز و ملکەچ لەدوورەوە تەماشای تێکشکانی خۆت ئەکەیت ، هێز لە ئەژنۆت بڕاو و قاچەکانت وەك بڵێی بۆ بەدیهێنان شکاون لەجێگای خۆیان ناجوڵێن و مت بوون ، ئیدی پەڕە نوێکانی ژیان دەبن بە سامناکترین ڕێگا بۆ هەنگاوی داهاتووت پەیژەکانی سەرکەوتن کۆن بوون و تۆش سستی لە هەموو بەرزاییەك چاوەڕوانی ڕۆحت دەباو چیدیكە ناتخاتەوە بەشێکی ژیان .
‎كاتێك ئه‌تبینم، جیهان ئه‌وه‌ستێ. ئه‌وه‌ستێ و هه‌موو ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌بێ بۆ من، تۆیت و چاوه‌كانیشم له‌ تۆ ئه‌ڕوانن. هیچ شتێكی تر بوونی نابێ. هیچ ژاوه‌ژاوێك. هیچ مرۆڤێكی تر. هیچ بیركردنه‌وه‌و نیگه‌رانییه‌ك، هیچ دوێنێیه‌ك، هیچ سبه‌ینێیه‌ك. جیهان به‌ته‌واوی ئه‌وه‌ستێ و ئه‌مه‌ش شوێنێكی قه‌شه‌نگ ئه‌بێ كه‌ ته‌نها تۆی تێدا ئه‌بیت. ته‌نها تۆو چاوه‌كانیشم له‌ تۆ ئه‌ڕوانن. كاتێك ئه‌ڕۆی، جیهان دووباره‌ ده‌ست پێئه‌كاته‌وه‌، من زۆر ئاره‌زووی لێ ناكه‌م، ئه‌توانم له‌ناویدا بژیم، به‌ڵام ئاره‌زووی لێ ناكه‌م. من له‌ناویدا ته‌نها ئه‌گه‌ڕێم و چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م تا دووباره‌ بتبینمه‌وه‌، چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م تا جیهان دووباره‌ بووه‌ستێته‌وه‌. من زۆر ئاره‌زووی وه‌ستانی ئه‌كه‌م.
ئێستا لە کار گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، شەقامەکە چۆڵ بوو، زۆر چۆڵ بوو، وەک دڵم، ئارامییەکی تەواو شارەکەی داگیر کردوە، بایە ساردەکان خەریکن لەژێر چنگی بایە گەرمەکان ئەخنکێن و ونەبن هەمووان ئێستا لە خەوی خۆیدا خەوتووە، بەڵام من نوقم بووم لە ماندوێتی، ماندوێتی جەستە، ماندووبوونی ڕۆح، ماندوێتی بیرکردنەوەکان، نازانم چەند سەعاتە لەسەر پێم وەستاوم، بەڵام ئەزانم ماوەیەکی زۆرە ، گەر ئەمە ئەخوێنیتەوە پێتەڵێم دڵتەنگ مەبە، من لە تۆ خراپترم، دەمەوێت هەست بکەم کە هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. بەهۆی سەختی ئازارەکەوە دەمەوێت پێم ببڕم، بەڵام چی بکەم بۆ بیرکردنەوە ماندووکەرەکانی مێشکم؟ ئایا سەرم ببڕم؟ ژیان دادپەروەر نییە، بە هەموو توانامەوە شەڕ دەکەم، بەڵام ئارامی دەروون لە دڵی کەسانی تردایە، خودا دەزانێت چەندە ماندووم، خودا دەزانێت.

...
ڕۆژێک دەگەڕێیتەوە ، دڵنیا نیم کە ئەو کاتیش
چاوەڕێی ھاتنەوەت دەبم یان نا، نازانم حەز بە بینینت دەکەم یان نا ، قەلەقم لەوەی کە تامەزرووی  بیستنی ھەواڵیکت دەبم یان نا، بەڵام لام ڕوونە کە ڕۆژێک دێیتەوە و  لە بیری دەکەیت کە من لەگەڵ تەنیاییا راھاتووم، بەبێ تۆ دەتوانم ژیان بە ئاساییەوە بەڕێ بکەم ، بەرگەی نەبوونت دەگرم،
ئەوەیشی کە زۆرت لا سەیر دەبێت ئەوەیە کە ئەو کات تێدەگەیت کە چیتر بێ تۆیم بە سەختی تێناپەڕێت و دەتوانم بژیم و ھەناسە بدەم و پێبکەنم، دەتوانم ھەموو ئەمانە بکەم و تۆش نەبیت
تۆ بینیوتە کاتێک گوێ لە گۆرانیەک ئەگری غەیری زمانی خۆتە چەندە ئارامبەخشە نەتبینیوە کاتێک قسە لەگەڵ کەسێک ئەکەی کە بێگانەیە و لێی تێناگەی چەندە موڕتاحی؟
ئەی کە قسە لەگەڵ کەڕ و لاڵێک ئەکەی دەرونی پاک پاک و بێ نەفس هیچی لێ تێناگەی تەنانەت زمانی جەستەش نازانی لێی موڕتاحی کەچی هیچیشی لێ تێناگەی نە گۆرانیەکان نە بێگانەکان نە کەڕ و ڵاڵەکان تەنانەت ئاژەڵەکانیش لێیان موڕتاحیت کەچی تێناگەی بەڵام جاری واهەیە بۆ ساتێک یان بۆ هەمیشە لەگەڵ نزیکترین کەست گومان دروستەبێ ئاسودە نیت لەگەڵیان ئارەزوی قسەت نیە تەنانەت بەلاشیانا بڕۆیت تەنانەت بیریشیان لێ ئەکەیتەوە ئەتەوێ لەبیریان بکەی
لەبیریان بکە هەر بەڕاستی هی بیرکردنەوەش نەبوون.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێرە ئەبێ تۆی لێبێت.
بۆ ئەوەی لە ئاوەدانی بچیت!
ئەمشەو خەتەکەم تەواوەبێ هیچ بیانویەک نیە بۆ پڕکردنەوەی🖤!
ئەی خاوەنی سێبەری بێ کۆتا، وا مانگی دووەم بەرەو کۆتای دەڕوات، بە بیرت دێ کۆتا جار بۆم نوسیت؟
هەوڵ ئەدەم تێبگەم هەستم چۆن بوو کاتێک هەم ڕزگار بوو و هەم خنکاوەکەش بووم، من ڕزگارم بوو کاتێک نەبووم بە کۆیلەی خۆشەویستیەکی ساختە، بەڵام خنکاوەکە بووم کاتێک هەموو خۆشەویستییەکەم بێ ئەنجام مایەوە و نەگەیشت بە دڵی هیچ کەسێک !
من ئیتر لەگەڵ هەر مانگێکدا بێ ئومێدی دیکە بۆ دەفتەرەکەم زیاد دەکەم، لەوەش سەیرتر ئاسودەم بە دەست شتنم لە هەموان !


#dlishin
بەڕاستی ژیر ئەو کەسەیە کە بیر لە چۆنیەتی سەرکەوتن دەکاتەوە لە قیامەتدا و پلانی بۆ دادەڕێژێت، ھەروەھا ھەر لەئێستاوە خەمی ئەوەیەتی کە لە گەورەترین دۆڕان کە دەکرێت مرۆڤ تووشی بببێت، دوور بکەوێتەوە، کە ئەویش بریتییە لەوەی: یەکێک بێت لە ئەھلی دۆزەخ هەموو خۆشییەکانی ئەم جیهانە یەکسان نین بە ڕۆژێک لە دۆزەخدا، بگرە لەگەڵ ساتێکی ئازار تێیدا، کە بە خودا دۆزەخ ڕاستە و ھەقیقییە,باسی ژیریم لەگەڵ مەکە لەکاتێکدا ھیچ پلانێکت دانەناوە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەشکەنجەی خودا
.....

#dlishin
(وَقالَرَبّکُمُادعُونی ٲستَجب لَکُم)

ئێوە هاناو هاوار بۆ من بێنن دوعا و
نزاتان گیرا ئەکەم💛

#dlishin
خۆزگە هەموو گریانێک، لێیان ئەبوو بە دەستی شێنێ!.

#dlishin #dli shene💙
هەرگیز پێم نەگوتی، بەڵام عاشق بووم.

@dlishin💙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عادەتی مرۆڤ وایە، گەر بزانێ بۆی " ئەمری " ئەتمرێنێ!.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەولێر ئێوە کوردن؟دڵنیان کە ئیوە کوردن؟!،
گەر کوردن بەدەنگی بڵند بڵێن!.
HTML Embed Code:
2024/04/23 21:32:33
Back to Top