TG Telegram Group Link
Channel: دڵــی شیــن💙✨🔐
Back to Bottom
چونکە سەبرمان زۆر بوو،
پێیان وابوو هەست بە هیچ ناکەین!

#dlishin 💙
بە شێوەیەکی‌ زۆر هێواش خۆمان ئەکوژین بەبیرکردنەوە لە هەمووشت🩶
Jazhntan peroz🩶
تا ئەم خولەکەش من هیچ نامەیەکی کۆپیکراوم بۆ نەهاتووە. ئەگەر ئەمە پێشکەوتن نیە، ئەی چیە؟

...
دەربڕینی تەواوی ئەو خۆشەویستیەی کە هەتە بۆ کەسی بەرامبەر، زۆر جار ئەبێتەوە هۆی ئازار بۆ خۆت، چونکە مەرج نیە ئەو خۆشەویستیەی تۆ بەکەسانی دەوروبەرتی ئەدەیت، ئەوان هەمان ئەو خۆشەویستیەت پێبدەنەوە، ئەوەش وات لێئەکات هەست بە کەمی خۆت و بە خرابییەکی زۆر بکەیت لەوەی کە هەمان بڕی خۆشەویستی نابینیتەوە و بەرامبەرەکەت وەک خۆت نیە. ئەسڵەن بڕوا ناکەم هەرگیز دوو کەس هەبن هەمان بڕی خۆشەویستیان بۆ یەک هەبێت، هەمیشە ناهاوسەنگییەک هەیە، هەمووکات یەکێک زیاتر لەوەی دیکە بەرامبەرەکەی خۆشترئەوێت، هەمووکاتیش ئەو کەسەی خۆشەویستی زیاترە بۆ بەرامبەرەکەی، ئازاریشی زیاترە، ناخۆشی زیاتریش ئەبینێت، چونکە چاوەڕوانە بەرامبەرەکەیی هەمان خۆشەویستی ببەخشێتەوە پێی، بەڵام ئەوە ڕونادات چونکە لە بنەڕەتەوە جیاوازی هەبووە لە ڕێژەی خۆشەویستیتان. بۆیە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە گەر وا بیربکەیتەوە ئەو خۆشەویستیەی بە خەڵکی ئەدەیت، خەڵکیش هەمان خۆشەویستیت پێ بدەنەوە. هەمیشە وا باشترە هەرچەندە بەرامبەرەکەشت خۆشبووێت، بەپێی پێویست خۆشەویستی دەرببڕیت بۆی.

#dlishin
هەموو کەسێک چەند ساڵێک گەمژەی لە ژیانیدا هەیە.
"بەختیار عەلی"

#dlishin
هەندێک جار کشانەوە لە هەموو شتێک هەڵدەبژێرم ، بۆ ئەوە نا کە ئەترسم یا توانام نییە، بەڵکو ئیتر ئەمانە بوون ڕۆتینێکی بێزارکەر، ئەم نائومێدی و ترس و دڵە ڕاوکێیە هەموو ڕۆژ دوبارە ئەبنەوە، چیتر تەنها تەماشا ئەکەم ، تەماشای خۆم ئەکەم کە چیم لێ بەسەر یەت ...

#dlishin
سڵاو،.
کە ئەو نامەیەت بۆ دەنووسم ڕەنگە تۆ خەوتبیت، ئەو خەونە سەیرانە ببینی کە بۆت باسدەکردم لە ئێوارانی. خەون بەوەی سەردەمانێک ئاژەڵەکان حوکمی دونیایان دەکرد، شەیتان فەرمانی بە فریشتەکان دەکرد... یاخود ئەو خەونە سەیرەی کەوا باسی لە دونیایەکی بێخەوش دەکرد، ئاواز و دەنگی باڵندەکان حوکمی دارستانەکانی دەکرد، شێر لە بەرامبەر جریوەی بوولبول دەگریا و سوژدەی دەبرد، گورگ دڵی ھەپرون بە ھەپرون دەبوو... سەردەمێک بوو ھەموو ئاژەڵەکان لە ئاوازی باڵندەکان دەترسان. یاخود ڕەنگە دووبارە خەون ببینیەوە کە ئیدی دونیا ھیچ ئاوێنەیەکی تێدا نەمابوو تا خەڵکی سەیری خۆیان بکەن، ھەموو خەڵکی ھەموو یەک ڕوخساری وەرگرتبوو «دووبارەبوونەوە یەکتری»
لە دەفتەری تێبینیەکانم ھەموو خەونەکانتم نووسیوە، لە یادم ناچێت ئەو خەونەی بە کەشتییەک کە لە نێوان ھەورەکان دەفڕین و دونیامان تەیدەکرد، مۆزارتمان کردبوو بە کاپتنی کەشتیەکە، ئەفلاتوونیش چادرەکانی بە دەستەوە بوو، مۆنالیزامان کردبوو بە شانۆگار. ماتا ھاری سەمای بە ناوبانەگەکەی خۆی دەکر نەماندەزانی بەرەو کوێ دەڕۆین بەم کەشتییە سیحراویەوە، بەڵام وەکو دەتگووت «ھەستمان بە ئەبەدیەت دەکرد»

#dlishin
کەسیانم نەئەناسی!
لەسەر کورسی قوتابخانە پێکەوە دانیشتین ،
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر خۆشمویستن ،
ئێستا هەموویان وێڵ و ونبووی ناو ژیانن !
بینینەوەیان تەنها لەنێو یادگاریە تاڵەکانی ڕۆژگار بەجێما ...
بە هێمنی بە هەندێک کەس بڵێ ئەوکاتەی دەتوانم باشبم دەشتوانم خراپ بم ئەو کاتەی گرنگیت پێبدەم دەتوانم ئیهمالت بکەمو بیرت لێ نەکەمەوە، ئەو کاتانەی زۆر گەرمم لەگەڵت دەتوانم لە ڕۆژانی سەرما سارتر بم ئەو کاتەی وەک بەفر سپیمو ، دەتوانی بە دڵی خۆت ڕەنگم بکەی دەتوانم ببمە ڕەنگێک بە پێش ڕەش بداتەوە، ئێمە دەتوانین لە بری جوان ناشرین بین ، لەبری ئەوەی بمێنینەوە بڕۆین، دەتوانین ئەو دەرگایانەی کردومانەتەوە تاقە کونێک نەهێڵینەوە تا یەکتر نەبینین بەڵام ئازایەتی لەوەدا نییە کە دەتوانین وابین ئەوە سەرسوڕهێنەرە کە هەموو شتێک پێچەوانەی ڕێگا ڕاستەکە ئەکەین و نایکەین....!!
بۆ ئەوکاتانەی بیرت دەکەم، بۆ ئەو کاتانەی لێرە نییت! کۆمەڵێک میوزیکی بیتهۆڤنم داونڵۆد کردووە، بۆ ئەوەی گوێیان لێ بگرم و ئاوێتەی میوزیک خەیاڵی ڕەنگاوڕەنگ بکەم، بێخەمبە لەبەر ئەوەی تۆ ئارەزووی دەکەیت سەردانی پێشانگای تابلۆکانم کرد، بەڕێڕەوێکی تەسکدا دەڕۆشتم و چاووم بەدیوارەکانەوەبوو، تابلۆیەک سەرنجی ڕاکێشام! ئەها ئەو تابلۆ خەمناکانەی کچ و کوڕێکی تەنها لە دەشتێکی سەوز دەستی یەکیان گرتووە، هەر لەتابلۆیەکی دیکەدا بینییم، کووخێکی چۆڵ و خنجیلانە لەسەر بەرزاییەک کە بەبایەکی بەهێز دەڕووخا، بیرم هاتەوە کە گۆشەگیری لای تۆ پیرۆزییە، بۆیە خۆزگەمدەخواست ئەو کووخە دوورەدەستە هی ئێمە بووبا، بەتەنها پێکەوە لەناوی سەمامان تێداکردبا، ئازیزم دەزانم حەزت بە زۆربڵێی نییە، بەڵام هەر لەتابلۆی تەنیشت کووخە چۆڵەکەوە، بینییم هەمان تابلۆیان دووبارە درووستکردۆتەوە، بەڵام ئەمجارە گڕی گرتبوو و دەسووتا، خەیاڵەکانم پەرت بوون، حاڵم تێکچوو، لەپێشەنگاکە هاتمە دەرەوە، بەڕێوەبووم بەرەوماڵەوە دەگریام، دەگریام و بێباکانە گریانم لەخەڵکی نەدەشاردەوە، لەدڵی خۆمدا دەمگووت: خەیاڵکردن گڕێکی سووتێنەرە کە تەنها فرمێسک دەیکووژێنێتەوە...!


#dlishin
خۆ بەس تۆ نییت هەست بە تەنیایی بکەیت، تەنیا تۆ نییت، بێتاقەت و خەمبار بیت. ئازیزم، هەموو مرۆڤەکان (گەر پڕ دەوریان بنیادەم بێت)، هەر بۆ ساتێکیش بێ هەست بە تەنیایی دەکەن. من کە نزیکترین دۆستی تۆم؛ تەنیا دەتوانم ئامۆژگاریت بکەم و بەس! ئەودوای لەسەر شانی خۆتە. هەڵسە و بەڕێ کەوە... ئیتر من قسەیەکی وام نەما... ئەوەی تۆ ڕزگار دەکات، تەنانەت ئەگەر ڕزگاریشت نەکا؛ مانات پێ دەدا تەنانەت بۆ ئازارەکانیش: خودایە خودا... بۆ کەس هەیە جگە لە تۆ دەردەدار بێت؟! کەس هەیە جگە لە تۆ قۆناغی نەهامەتی نەچەشتبێت؟ قسەی هەڵیتوپەڵیتە مەکە و بجووڵێ... مرۆڤ تا نەجووڵێ، نابێ بە شتێ. کەس لە پڕێکا نابێ بە پیاوێ...

فإني قریب
لە نێوان کوڕێکی بەھێز و کچێکی لاوازدا
ڕابواردن و کات بەسەربردن دروست دەبێت، وە لە نێوان
کوڕێکی لاواز و کچێکی بەھێزدا ھاوسەرگیری دروست دەبێت بەڵام لە نێوان کوڕێکی بەھێز و کچێکی بەھێزدا خۆشەویستی دروست دەبێت بۆیە ئەوانەی لە دڵەوە یەکیان خۆشدەوێت ھەرگیز بەیەک ناگەن چونکە ئەمە یاسای ژیانە و دەبێت بە خەمێکی زۆرەوە قبوڵی بکەین...
‎ڕۆژێک دێت کە منیش دەچمە ژێر خاك
‎نامەکانم دەبنە کۆتا نامە، پۆستەکانم دەبنە کۆتا پۆست پێکەنینە ساختەکانم دەبنە کۆتا پێکەنین
خۆشیەکانم ناخۆشیەکانم هەموو دەبنە کۆتا تەنانەت ڕەنگە ئەم پۆستەش ببێتە کۆتا تەنها منێک ون ئەبم و هیچی تر نا..!
لەبەرئەوەی تۆخەونی من زۆردەخەوم!
خۆزگە وەک هەر ئازارێکی منداڵی کە ئەیان وت گەورە بیت لە بیرت ئەچێتەوە
بە هەمان شێوە تۆم لەبیرچوبایەوە. …
بەڵام وا ئەبینم گەورە بووم زیاتر ئازارم ئەدەی و زیاتر بیرت ئەکەم لەبیرم ناچیتەوە….
هەندێ جار ئەوەی لەبیری دەکەین یادگارێکانە، نەک خودی کەسەکە
هەندێک جار
دەمانەوێ پڕ بەدەنگ هاوار بکەین هەمووان بزانن باش نین بەڵام دیسان بێدەنگ دەبین چونکە هەموان لەتۆ وێرانترن !
هەندێک شەو خەمێک قوڕگت دەگرێ لەنێوان مردن وژیان جێت دێڵێ
زۆرجار پڕ بەدڵ بیری کەسێک دەکەی و ناتوانی بیبینی هیوای بینینەوەیت هەیە، دواتر بیرت دەکەوێتەوە کە ئیتر بوونی نەماوە لەم جیهانە و سەفەرەکەی بەبێ تۆ تەواوکردووە !! مردووه !!
هەندێک جاریش حەز دەکەی باڵندەبوای بفڕیتایەو هەمووشتت جێهێشتبا!!!
زیندوویەکی کفنکراوین ،کات هەیە وامان لێدێت لەنێو دنیاییەکی قەرەباڵەغدا هەست بەتەنیایی دەکەین !!
هەموومان دانیشتووین بە وتەی غەمگینەوە حاڵی خۆمان دەرئەبڕین گلەیی لە دادپەروەری و ژیان ئەکەین گلەیی لە بەختەکەمان ئەکەین گلەیی لەو خیانەتانە ئەکەین کە بەرامبەرمان کراون گلەیی لەو ناهەقیانەی بەرامبەرمان کراون ، بەڵام ئایا هیچ کامێکمان ڕۆژێک دانیشتووین بیر لەو خراپیانە بکەین کە ئەنجاممان داوە؟ ، بیرمان کردووەتەوە کە چەندە دڵی فڵانمان شکاند؟ ، بیرمان کردوەتەوە کە چ هەڵەیەکی گەورەمان بەرامبەر فڵان کرد؟ ، بیرمان نەکردۆتەوە نەخێر ، هەر بۆیەشە حاڵمان وا خراپە تەنها بیر لەخۆمان ئەکەینەوە ، لە فیلمی Ek villainـەوە شرادها کاپوور دیالۆگێکی جوانی هەیە لەگەل سیدهارت مالهۆترا ئەڵێت : ( تا هەست بە ئازاری کەسانی چوار دەورمان نەکەین ناتوانین لە ئازاری خۆمان ڕزگارمان بێت ) ، تف لەهەموو ئەو بیرکردنەوە پوچانەی ئێستا هەمانە من تێگەیشتووم لەوەی تا هەست بە ئازاری کەسی تر نەکەین ناتوانین لە ئازاری خۆمان ڕزگارمان بێت ، داوای لێبوردن و ڕێز بۆ ئەو کەسانەی دڵم شکاندوون

...
هەستەکانیش بۆکەسانیک دەردەبڕین گرنگ نین بۆیان.
HTML Embed Code:
2024/05/03 17:09:20
Back to Top