TG Telegram Group Link
Channel: AVA TODAY
Back to Bottom
💥ڕۆژتان باش

▪️سروشتی جوانی كێوی پڕاو سەر بە كرماشان




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ژنان و کچانی ڕاپەڕیوی قوروه له کاردانەوەیان بەرامبەر به شانۆی هەڵبژاردن، به دروشمی هەمیشەیی کوردستان «نا بۆ دەنگدان» هەڵوێستی بوێرانەی خۆیانیان ڕاگەیاند.


٦١١ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بۆکان؛ مەتین حەسەنی، یەکێک لە زیانکەوتووانی ناڕەزایەتییەکان سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

لەم دواییانە مەتین حەسەنی، خەڵکی بۆکان لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەم شارە سزای ٣١ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێنراوە.

مەتین حەسەنی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ لە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتنی بە تۆمەتی «فریودانی یان هاندانی خەڵک بە شەڕ و کوشتار لەگەڵ یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات» و «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» ئامادە بوو.

شایانی باسە کە، مەتین حەسەنی، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەكانی ساڵی ٩٨ بە تەقەی چەکدارانی خامنەیی، چاوی چەپی بریندار کرابوو.

ناوبراو مانگی سەرماوەزی ٩٨ لە کاتێکدا کە بۆ چارەسەریی چاوە بریندارەکەی لە تاران بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوەندێکی دەرمانی دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.





🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥وەڵامی ئازادیخوازانی بەلووچ بە شانۆی هەڵبژاردنەكانی ڕێژیم خامنەیی




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥دەسبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەڵاح سووری، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ فەرمانی دادگا لە شەقامی جڵدیانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی سەلاح سووریدا گرتووە.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥داواکاریی جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی ئورووپا بۆ بەریتانیا: سپای پاسدارانی ئێران بە تیرۆریست بناسێنن

ئەلیخاندرۆ ویدال کوادراس، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی ئورووپا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا کرد فشار بخەنە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

ئەم سیاسەتمەدارە باڵایەی یەکێتیی ئورووپا دەڵێت: "سپای پاسداران لە شەقامەکانی بەریتانیا چالاكی دەكات، ناساندنیان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەتوانێ ببێتە هۆی ڕاگرتنی داراییەكەیان و ڕێگری لە پارەدارکردنیان بکەن".

هەروەها کوادراس لە داواکارییەکەیدا جەختی لە کۆتایی هێنان بە سیاسەتی لێبوردەیی و دانوستان و ئیمتیازدان بە کۆماری ئیسلامی کردەوە.

ئەلیخاندرۆ ویدال کوادراس لە ساڵی ١٣٨٨ تا ١٣٩٣ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئورووپا بووە. ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە شاری مەدرید بووە ئامانجی هەوڵێکی تیرۆریستی، کە خۆی ڕێژیمی ئێرانی بە بكەری ئەو كارە تاوانبار كرد.




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥بەرزان محەممەدی زیندانی سیاسیی پێشووی کورد لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێ، وەک ئەندامێکی بنەماڵەی دادخواز، خوازیاری بایكۆتی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیە و بەشداریکردن لەم نمایشەدا بە خیانەتێک لە خوێنی ڕژاوی ناڕەوا وەسف دەکات.




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

ئیلام

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دەركراوی پێترۆكیمیایی (ارغوان گستر)ی ئیلام بۆ ٢٢هەمین ڕۆژ لە بەردەم پارێزگای ئیلام




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

ئیلام

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی زیفل سەر بە بەشی بەدرە بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە

خۆپیشاندەران پێوەری ئاوی خۆیان لە بەردەم پارێزگای ئیلام داناوە.




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئازادکرانی تووماج ساڵحی بوو

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتیی ئیکسی خۆیدا، خوازیاری ئازادکرانی دەستبەجێ و بێمەرجی تووماج ساڵحی بوو.

ئەم ڕێکخراوە ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ ویڕای ئاماژەدان بەوەی کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەجیاتی ئەوەی کە پڕۆسەی دادگاییکردنی تووماج درێژ بکەنەوە، دەبێت ئازادی بکەن ڕایگەیاندووە کە تووماج بە هۆی کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە مافی مرۆیی خۆی تەنانەت نەدەبوو کە دەسبەسەر بکرێت.

پارێزەری تووماج ساڵحی ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاندبوو کە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان و بەندکرانی تووماجی بەتۆمەتی "افساد فی الارض" کە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە دەرکرابوو، هەڵوەشاندووەتەوە.

هەروەها ئابرام پیلی جێگری نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە کاروباری ئێراندا ئەم بڕیارەی دادگای باڵای بە ڕواڵەتی و بە مەبەستی فریودانی جیهان زانی و ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بۆ بێدەنگکردنی بیرجیاکان لە فرتوفێڵی دادوەری کەڵک وەردەگرێت.



🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥جەختکردنەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەكی ناوكی

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ لە دانیشتنێکدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی ڕایگەیاند کە کاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتنی بە چەکی ناوکی خەریکە تەواو دەبێت.

یواو گاڵانت لە پێنتاگۆن وتی: "ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت بۆ پێشگرتن لە بە ئاکام گەیشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران هاوکاری بکەن" و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی جیهان و ناوچەکەیە.

گالانت زیادی کردووە کە کاتی بەڵێنی ساڵانی ڕابردووی ئەمریکا سەبارەت بە دەستڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی گەیشتووە.

لوید ئاستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەم دانیشتنەدا وێڕای ئەوەی کە ڕێژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی توندوتیژی و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکە زانی، جەختی کردەوە کە ئەمریکا بۆ گەرەنتیدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی هیچ کات دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات، لە پاڵ ئیسرائیلدا دەوەستێت.




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دڕاندنی پۆستێرەكانی شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی لە لایەن ئازادیخوازانەوە لە تاران




🔹٦١١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە،
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
HTML Embed Code:
2024/06/26 12:03:14
Back to Top