TG Telegram Group Link
Channel: AVA TODAY
Back to Bottom
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنێكی دیکەی ساتەوەختی گواستنەوەی تەرمی سەیوان دەستئەفکەن، کۆڵبەری خەڵكی مەریوان، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوور لە بەرزاییە شاخییەکانی تەتەی هەورامان ڕۆژی ڕابردوو كوژرا.




🔹٥٤٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥شاری سەرباز؛ گواستنەوەی دایکی دووگیان بە بارهەڵگرەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان بەهۆی نەبوونی پردێکەوە

دایکێکی دووگیان لە گوندی "کوندوز"ی سەر بە شاری سەرباز، بەهۆی خراپی باری و نەبوونی پردێک، بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پەڕیەوە.




🔹٥٤٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ئەمریکا هەژدە کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە پیشەسازییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی سزا دا

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای ١٦ کەس و دوو ڕێکخراوی ئاسانکاری بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە، بە نوێنەرایەتیی سوپای قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاوکارییان کردووە.




🔹٥٤٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥لە کۆتاییدا بەریتانیا سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردە ئامانج

لە کاردانەوە بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل، بەریتانیا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر ١٣ کەس و دامەزراوەی سەر بە ڕێژیمی ئاخوندیدا داناوە.

ئەم گەمارۆیانە بارەگای گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزی دەریایی سپای پاسدارانی کردۆتە ئامانج.




🔹٥٤٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بۆکان؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەک

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا جەلیلیان" کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی "ئوشتەپە'' سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.




🔹٥٤٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بەندیخانەی نەغەدە؛ حوسێن بورکە بە بەندکران و دوورخرانەوە سزا درا

▪️حوسێن بورکە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سوغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و یەک ساڵ دوورخرانەوە بۆ ورمێ سزا درا.

▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە




🔹٥٤٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥بەرنامەی ڕاستەوخۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣!



🆔 @Javanmardi77



🔗 لینکی ڤیدیۆی کوالێتی بەرز:
https://www.youtube.com/live/JjUFbWuBS-I?si=9iVClt9XMEqrDHk3




🔹٥٤٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٣٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
AVA TODAY pinned a video
💥ڕۆژتان باش

▪️شاخی ڕووخساری مەهاباد ( قوڵقوڵاغ)




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سی بی ئێس نیوز بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئامریكا کە ناویان نەهێناوە، ڕاپۆرتی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی لە ئێران پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشەکە سنووردارە.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی: "بەرپرسێكی ئەمریکی هێرش بۆ سەر سایتێک لە ئێرانی پشتڕاستکردەوە"

مارتا ڕادیتز، پەیامنێری بەرگری کەناڵی ABC بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی، ڕایگەیاند کە "مووشەکێكی ئیسرائیل بەر شوێنێک لە ئێران کەوتووە".
ئەم بەرپرسە پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە خاڵەکانی سوریا و عێراق کراونەتە ئامانج.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بەرپرسێکی ئیسرائیلی: هێرش بۆ سەر ئیسفەهان پەیامێکە کە تەلئەبیب توانای هێرشکردنی هەیە لە ناوخۆی ئێراندا

لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی و دەوڵەتی ئیسرائیل به ڕۆژنامەی (جروزالم پۆست) ڕاگەیاند: به هۆکاری ستراتیژی هێرشکردنه سەر ئێران له ئه ستۆ ناگرین.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥لە ئیسفەهان و تەورێز دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز بیسترا

لە نزیک کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣١ی خاكەلێوە لە ئیسفەهان و تەورێز چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هاووڵاتییان لە باکووری ئیسفەهان بەهۆی توندی تەقینەوەکە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە. لەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە ئیسفەهانەوە بڵاوکراونەتەوە، دەنگی ئاگادارکەرەوە دەبیسترێت و بەرگریی ئاسمانی چالاک کراوە.

تۆڕی "ABC" یەکەم میدیا بوو کە بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە "مووشەکی ئیسرائیلی بەر شوێنێک لە ئێران کەوتووە". بەڵام ئەم بەرپرسانە ڕایانگەیاند کە ناتوانن ئەوە پشتڕاست بکەنەوە کە ئامانجەکانی سووریە و عێراقیش کراونەتە ئامانج.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەڵمانیا




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥پیرانشار؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خاكەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەیدین مەعرووفنیا" خەڵکی شاری پیرانشار پاش دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەم شارە ئازاد کرا.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ده‌ڤه‌ری برادۆست; سەروەر قادر ڕەشکۆی تەمەن ٣٤ ساڵ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئەمڕۆی توركیە گیانی لەدەست دا

ناوبراو باوکی سێ منداڵ بوو و دانیشتووی گوندی شێخ ڕەش لە سنووری قەزای سیدەکان بوو.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دیاریی ئیسرائیل بۆ ڕۆژی لەدایک بوونی خامنەیی خیانەتکار

مارکۆ ڕوبیۆ، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان، بابەتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و تەقینەوەکانی سەرلەبەیانی هەینی لە ئێران بە "دیاریی ڕۆژی لەدایک بوون بۆ خامنەیی" وەسف کرد.

ڕوبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل توانای ئەوەی هەیە هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی نێو ئێران بەبێ ئەوەی بچێتە نێو ئاسمانی ئێرانەوە بەسەر ئاسمانی سووریە و عێراقدا ڕەت بێت.
نووسیویەتی خامنەیی ئەمڕۆ لە ڕۆژی لەدایک بوونیدا هات و هووت دەکات.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بەرپرسێکی ئیسرائیلی: ئۆپەراسیۆنی ئیسفەهان پەیامێک بوو بۆ کۆماری ئیسلامی

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ڕاگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە ئیسفەهان پەیامێکە بۆ کۆماری ئیسلامی کە ئیسرائیل دەتوانێت لە ناوخۆی ئێران هێرش بکاتە سەری.

ناوبراو وتی: هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی لە ئێران بە ئامانجی ناردنی پەیامێک بوو بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئێران.




🔹٥٤٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
HTML Embed Code:
2024/06/26 12:03:14
Back to Top