Channel: زیـــــنـــــدووم♡
هیچ کات هەوڵ مەدە بۆ هێشتنەوەی کەسێک کە جیاوازی تۆ و ئەوانی تر نازانێت.
دەڕۆم دەخەوم، هەموو ئەو بەڵێنانەی کە پێیدای، ئەگەر تەنیا یەک دانەشی بۆت بردە سەر بە ئاگام بێنە.
مرۆڤ هێواش هێواش خەونەکانی کەم دەکاتەوە تا وای لێدێت هەر ڕۆژەکەی بە ئاسوودەیی تێپەڕێت هیچی تری ناوێت.
وەک #نزار_قەبانی دەلێت: ئەبورین جارێک دووان سیان، بەڵام هەر جارێک شتێک لە دەست دەدەین ڕەنگە متمانە بێت یان گرینگی پێدان یان خۆشەویستی!
هەمیشە دەگەڕێمەوە بۆ لات وە تۆش بە گەڕانەوەم ڕاهاتوویت، لەبەرئەوە لێم خۆش بە خودایە.
HTML Embed Code: