TG Telegram Group Link
Channel: یاری من
Back to Bottom
نیمنیگاھی دڵبەری من دڵ دەڕفێنێ بەخودا
نووکی پەیکانی موژەی خوێن دەتکێنێ بەخودا


#کوردی
دیدەم هەموو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەسەر ما


#نالی
واتە: چاوم هەمووی بە فرمێسکێکی ئێجگار سوێر شۆردراوەتەوە بەڕادەیەک ئەو تەختە نیگارینە کە هەزاران وێنەی تێدا نەخشێندرابوو ئێستا هیچی تیا نەماوە، نە چاو و نە پاشماوەی چاو.
بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام
بە زستان دڵ شکستەی بەردی سەرمام


#نالی
لە تاوی ئێش و دوری تەڵعەتی یار
چ غەمبارم چ غـەمبارم چ غەمبار...


#زاری
تەماشای لالە زاری ڕا گوزەر ناکەی
ئــەڕۆێ ئۆغــر..


#گۆران
بۆ چم دەوێ ئەم قەلبە گەر نەیکەمە خاکی ڕێت
ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ گەر نەیکەمە قوربانت


#کوردی
چم نەزانی فێری کردم لەحزەیی ئوستادی عیشق
ڕۆژگارێ دەرسی عەتر و موددەتێ وانەی گوڵان

#هونەر
نە بەوەسڵی تۆ سروورم نە بەدووری تۆ سەبوورم

گێژو سەرگەردان وحەیران هەر وەكوو ماسی سەر ئاوم

#وەفایی
پیشەی ڕۆژ ناڵینە و بێقەراری
شەویش نانوم لە تاو گریان وو زاری

دڵـسۆزێکم نیە بچێتە لای یار
بڵێ: دڵ ڕەق وایە شەرتی دڵداری


#بابا_تاهیر
شابازی خه‌یاڵم که‌ شکا باڵی فڕینی
وه‌ک ته‌یری دڵم پا به‌ستی گێسوی سیاته‌

سه‌ر هه‌ڵبڕه‌ بنواڕه‌ ته‌ماشاکه‌ ببینه‌
کوژرا و برینداری موژه‌ت پڕ به‌وڵاته‌

ئه‌و گه‌رده‌ له‌ داوێنی که‌واکه‌ت که‌ ئه‌نیشێ
گیانی ئه‌منه‌ مایلی ماچی به‌ری پاته‌


#زاری
لە گوڵزاری ویساڵت دەر بە دەر خۆم
لە جەنەت بـێبەش ئاوارەی سەقەر خۆم

لە دەوری شـەمعی ڕوخسارت وەکو شەم
ڕەفیقی گریە وگڕ تا سەحەر خۆم...


#زاری
ھەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ
سەبری وەک من بێ لەبەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا


#ناری
یەکێک لە شیعرە جوانەکانی #کەمالی

ئازیز نەمزانی وەفا لات قاتە
ھەر جەور و جەفا و دەردم خەڵاتە

بێمروەتیی تۆ لەحەدبەدەرە
نسیبی دڵم زامی خەتەرە

خۆ من سەرم کرد بە سەرگەردی ڕێت
دڵم کرد بە فەرش، خاکی بەری پێت

بە شەو پاسەوان کۆڵانەکەت بووم
بە ڕۆژ خادمی دەرگانەکەت بووم

ھەر ئەمرێکت کرد وتم بەسەر چاو
زوو بەجێم ھێنا تەکمیل و تەواو

ئەمرت لەلای من واجب و فەرزە
من بەم ئەحواڵە ئەتۆ بەم تەرزە

شەرت بێ دڵەکەم بسێنمەوە لێت
بێ وەفا ئیتر قەت مەیل نەدەم پێت
ئەوا جەژنە ھەموو کەس
دەس لە مل یارن بەدڵشادی

بەتەنھا یارەکەی بێ ڕەحمەکەم
دەستم لە مل ناکا..!



#کەمالی
جانا وەره ئەم جەژنه بەقوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسوودان سپەرت بم

شادن له تەماشای نەزەرت مەحرەم و ئەغیار
مروەت نییه تەنها هەر ئەمن دەربەدەرت بم..


#کوردی
بە سووتن چم، گلەم نەبووە لە دەردی سەردی میھری تۆ

من و شەکوە؟ وتی: گوێ ناگرم لەم فیتنە ھەڵبەستە

#مەحوی


#واتە:
سوێندم بۆ یار خوارد کە هەرگیز گلەییم لە دڵ‌ساردی و بێ‌ لوتفی ئەو نەکردووە و بەدکار هەر چی لەم بارەیەوه بۆ گێڕاوەتەوە، هەمووی درۆ و دەست هەڵبەستە.
ئەویش وتی: من هەرگیز گوێ بۆ بەدکار شل ناکەم چونکە ئاژاوە دەنێتەوە.
دووری لە شیعری #بێسارانی


قیبلەم ھا مەردم قیبلەم ھا مەردم
قیبلەم جە دووریت بیللا ھا مەردم

ھەر شەو تا بە سوب ھامڕازی دەردم
ھەی داد ھەی بێداد ھەی ڕۆی نەبەردم

ھیجرانت بەی تەور کار کەردەن وەنەم
ھەر ساتێ مەرگێ مەنمانۆ پەنەم

مەگەر خوداوەند بکەرۆ کارێ
شاد بم بە دیدار ئەو دڵبەر جارێ

وەرنە من بێ تۆ یاری دووروەتەن
گیانی شیرینم بەر مشۆ جە تەن
تا دڵ نەسووتێ دەمبەدەم
فانی نەبێ سەر تا قەدەم

پەروانە قەت ناگاتە شەم
هذا طريق العاشقين


#وەفایی
تا چاو و دڵ خوێنبار نەکەی
قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی

فکری ویساڵی یار نەکەی
هذا طريق العاشقين


#وەفایی
کیتابی عیشقی مەجنوون ئایەتی ڕوخساری لەیلایە
لە سووڕەی یوسفا دەرسی جنوونی ئێمە نووسراوە..


#حەریق
HTML Embed Code:
2024/04/16 16:25:27
Back to Top