TG Telegram Group Link
Channel: 𓆩 شەپۆل دەریا 𓆪
Back to Bottom
🤍@ShpolDarya


ئەم ئێوارە بیرم کردی
بە دەم ڕێوە،
بۆ خەیال باسم ئەکردی
هەستم پێ کرد
خەیاڵیش خۆشی ئەویستی
سەری ئەهێنایە پێشێ
کاتێ کە ناوی ئەبیستی
وتم لە کوێ ئەوت دیوە؟!
کەچی وتی...
لە ئەڵبۆمی ئەو شێعرانەی بۆت نووسیوە!


🖊#ڕەنج_سەنگاوی


🤍@ShpolDarya
🧡@ShpolDarya


ڕێگەم کەوتە ماڵی پاییز
نزیکەی مانگێ مامەوە
کە هاتمەوە خەڵکی منیان
نەناسییەوە و بە گومان بوون
چونکە هەرچییەکم ئەوت هەڵئەوەری
و هەرچیشم کۆئەکردەوە
لەگەڵ یەکدا هەر تەنیا بوون


🖊#شێرکۆ_بێکەس


🧡@ShpolDarya
🍷@ShpolDarya


🍷#چوونە_مەیخانە


چوونە مەیخانە هەمیشە کاری پیاوی عاقڵە
هەر کەسێ بێت و بڵێ ئەم ئیشە عەیبە جاهلە

🍷

فائیدەی چی سەرچنار و باغی تەکیە و بەکرەجۆ
مەی لە مەیخانە نەبێ لای من حەرام و باتڵە


🖊#فایەق_بێکەس


🍷@ShpolDarya
@ShpolDarya


دووبەیتی(دوو قۆڵی_دوو برا)


لە کازیوەی بەیاناندا، نەبوو جوانتر لە ڕوخسارت
نەخێر نابێ چلۆن دەکرێ، کە من نەبمە گرفتارت
وڵاتان زۆر گەڕاوم شار و دێهاتان، یەقین وایە
نەبوو شیرین شکەرتر بێ، لە لێو و خەندەکەی زارت
#خۆشناو

گوڵم تاکەی بناڵێنم، لە دووری چاوی بێ غەوشت
پەرێشانم لە هیجرانت، بە دوو لێوی شەکەر بارت
قیامەت ڕادەبێ دڵبەر، ئەگەر مەیلت لە سەر مابێ
وەرە و چارەی کە دەردی من، نەچی لادەی لە بڕیارت
#قەلەندەر

لە کاروانی ئەشقدا من، گەلێکم دین بە داوێوە
هەموو مەست و کەساسی ئەو، چ ناخۆشە شەوی تارت
شەوی ئەشق و وەفای یارێ، ئەگەر کەوتە درەنگانێ
بە یەکجاری دەسووتێنێ، دڵ و دڵبەر لە بازاڕت
#خۆشناو

خەبەریان دا بە کۆخی دڵ، کە وا دڵبەر بەرەو کاخە
چلۆن چاوم هەڵەی کردوو ئەمن بوومە خەتابارت
بەرەو ڕێگەی ئەشق ڕۆیی جەماڵی نازەنینی تۆ
لەمە بە دوا نەهێڵم کەس، کە وا بتدا پەلامارت
#قەلەندەر

کە جارێکی لە جاران بێیە سەردانم، گوڵی هیوا
بە بۆنی عەتر و شەهدی لێو، دەکەی چار ئەمنی بیمارت
تریفەی چاوەکانت بوونە ئەستێرە، لە بەختی من
مسۆگەر بە کە شەو ناگا، بە زوڵفی چەشنی ڕەشمارت
#خۆشناو

ئەزیرەی دڵ، ئەوینی من، لە سەر تا پێ ڕەوا بوو شەو
دەبێ عومرم لە سەر دانێم، لە سەر جوانی قەڵەمکارت
ئەگەر بێتوو دڵاواییت، پەرێشانی دڵم لابا
بە شەرتی ئاشقانی زوو، دەبێ هەر بم وەفادارت
#قەلەندەر

@ShpolDarya
🌷@ShpolDarya


ئەوەی ئازاری دڕکی دی
ئەڵێ تا ماوی وەک گوڵ بە
🌷
ئەگەر بەرزیت ئەوێ وەک ئەو
ھەمیشە ھەر لەسەر چڵ بە
🌷
ئەگەر خۆ ناتەوێ بەرزی
بە نزمی شاد و دڵخۆشی
🌷
بڕۆ ھەر دڕکی ژێر پێ بە
بڕۆ ھەر بەردی سەردڵ بە


🖊#کاکەی_فەلاح


🌷@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


تۆ وەک نیشتمانی ئازاد
پڕ لە شکۆ و شادی و جوانی
من وەک خاکی داگیر کراو
پڕاوپڕم لە وێرانی!


🖊#ک_د_ئازاد


📓@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


📓#بێزاری


ئەی شەوەزەنگ
وەختە منیش وەک «وەیتەلووس»
لاشەی گەنیوی «ئۆتۆن»یت بۆن بکەم و
بڵێم ئۆخەی.
وەختە شووشەی عومرت بشکێ
هێندەی نەماوە ببمە گڕ
چڕستانی پڕ لە کینەت بسووتێنم
ببمە لافاو، جەڵغەی دەروونت ڕاماڵم
زۆر لەمێژە
دەروونی من لە عاستی تۆ پڕ لە قینە
هەناسەی من ئاگرینە
هێندەی نەماوە، وەک هەڵۆ
قەلەڕەشکەی نامۆییی تۆ
لە دارستان بتارێنم


🖊#ژیلا_حسەینی

☆☆☆

وەیتەلووس قەراڵێکی ڕۆم بوو کاتێ لە مەیدانی شەڕدا لاشەی «ئۆتۆن»ی ڕەقیبی خۆی بینی کە بۆ گەنی کردبوو بۆنی پێوە کرد و وتی: بۆنخۆشترین بۆنی دنیا بۆنی لاشەی گەنیوی ڕەقیبە.

☆☆☆

📓@ShpolDarya
💗@ShpolDarya


لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟

قەت هەوای ناسازی وێت پێ ناکەوێ
ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی، بۆ لەوێی؟

تا بە پیریم ڕادەگەی، زوو بێرەوە
کەڵکەڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟

تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری
یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟

ئەوڕۆ من کەوتووم لەبەر دەردی دڵم
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟

هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە
ئێستە بێ ئاوازی گیانی، بۆ لەوێی؟

شاعیر و شێعرن دەسووتێن لێرە بۆت
تۆ وشە و ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟

گەر لەوێ بێ‌ڕۆحی سیسی کردبی
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟


🖊#شێخە_ڕەسووڵ


💗@ShpolDarya
@ShpolDarya


بە دوو زوڵفی کەمەند ئاسا
ڕەگی دڵمت لە بێخ هەڵکەند
دەسا ڕەحمێ کە با نەمرم
دڵ ئینتیزاری دەرمانە
♡♡♡
بە دوو ئەبرۆی هیلال ئاسا
کە وەک شمشێری قەتتاعە
بڕیت ڕیشەی دڵی زارم
لە ژینی خۆی هەراسانە.


🖊#زاری


@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


#سەر_دانانەوێنم


من کە ڕازی بم بەنەختێ عەرەق
بەچۆڕێ چێشت و لەتێ نانی ڕەق

کەڵکەڵەی پارەم لەسەردا نەبێ
حیس و تەماعم دابێتە بەر شەق

سەر بۆ هیچ کەسێ دانانەوێنم
تەشی ناڕێسم بۆ پیاوی ئەحمەق

بەنێری ئەژیم هەتاکو ماوم
ئەبەد لانادەم لەسەر ڕێگەی حەق...


🖊#فایەق_بێکەس


📓@ShpolDarya
@ShpolDarya


لەوەتەی تۆ بۆ سەفەر چووی
بەزەحمەت شتەکان دەناسمەوە...♡


🖊#شێرکۆ_بێکەس


@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


#سۆزی_خۆشەویستی


ماسی بەبێ ئاو ژیانی نییە
کەس بێ هەناسە جوڵانی نییە

لەسایەی سۆزی خۆشەویستیا
دڵ ئەبێ بژی، تاوانی نییە

♡♡♡

ئەو دڵەی کە ئەم سۆزەی نەماوە
وەکوو گوڵێکی سیس و ژاکاوە

بەڵام ئەو دڵەی سەرمەستی عەشقە
نەوبەهارێکی تەڕ و پاراوە


#کاکەی_فەلاح


💖@ShpolDarya
💕@ShpolDarya


💞#شەیدای_ژوانم


بۆ حەسانەوەی ڕێی ماندووی ژیان
باوەشت نەبێ هیچ شوێن شك نابەم
وا گومان دەكەم لەگەڵ تۆدابم
ڕێ بەكەناری دەریای خەم نابەم

ئێستا و هەمیشە هەر خۆشم ئەوێی
وەك یەكەم جارت و یەكەم دیدارت
لای من هەر گوڵ و ڕێحانەی جوانە
پێدەشتی وشك و پڕ خۆڵ و خارت

ئیتر ئەو خەڵكە چۆن حاڵی دەبێ
من گوێ نادەمی و بەبێ دەربەربەستم
گرنگ ئەوەیە تۆ پێ بزانی
لە دنیای ڕۆشن تۆی خۆشەوسیتم

دڵم وەك گوڵ و تاجی پاشایی
لەسەرت ئەنێم هەتا بمێنم
قەت لێت تێر نابم گەر سەد هێندەی تر
لەسیما و جوانی تۆ ڕا بمێنم

من عاشقی تۆ و تۆ شەمعی ڕێم بە
با خەڵکی شاریش گشت پێ بزانن
هەتاكو مێژوو بینوسێتەوە
لە سایەی عەشقا دوان کامەرانن

هەوری ئاسمانیش لە جیاتی باران
تۆی بارانۆتە سەر كێڵگەی دڵم
بۆیە بۆ عەشق و دڵداریت گیانە
هێند بێ ئارام و وا لەسەر كوڵم

وەكو كۆرپەلە شەیدای دایكی بێ
من وەها شەیدای دیدار و ژوانم
كاتێ تۆم هەبی بەبێ خەم ئەڕوا
شەمەندەفەری وێستگەی ژیانم


🖊#سامان_سەنگاوی


💕@ShpolDarya
😍@ShpolDarya


#لاساری


تووشی یەکێ بووم دڵ فڕێن و جوان
لەگەڵ ئەوەشا گاڵتەچی و زۆرزان

کە چاوی لەڕووی یەکێ بڕوانێ
یەکەو ڕاست بێخی دڵی ئەزانێ

داوی بۆ سەدی وەک من داناوە
ھیچ داوێک لە پێی خۆی نەئاڵاوە

ھەر جارە سەیرم ئەکا بە لاچاو
من وائەزانم ھەموو شت تەواو

ھەر لەو کاتەشا زەردەخەنەیە
تێم ئەگەیەنێت ھەمووی گاڵتەیە

کەچی من دیسان تێ ھەڵئەچمەوە
نامەوێ لەبیر خۆمی بەرمەوە

ئەڵێم ئەم سەیرە ھەر گاڵتە نابێ
ڕۆژێک ھەر ئەبێ بەزەییی تیا بێ


🖊#مەدهۆش


😍@ShpolDarya
@ShpolDarya


دڵم تەنگە وەکوو غونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ

دڵ و گیانم و ژیانم دا بە ماچێک
وتت پێک نایە زۆری من کەمی تۆ

لە چەشنی ئاگرن کۆلمی گەشی تۆ
لە مار ئەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچی ، هەر گوڵ دەزانم
لە گۆڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ

لە گوارەی پڕپەرەنگ دڵ پڕپەرەنگم
چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم

لە سەر سینگی سپی چاوم سپی بوون
لە تاوی زەردە لیمۆت زەردە رەنگم



🖊#مامۆستا_هەژار
🎨#ڕۆژان_خزری


@ShpolDarya
☆ لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی ☆
🎙 شلێر میرەکی 🎙
💗@ShpolDarya


🎙#شلێر_میرەکی


لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟

قەت هەوای ناسازی وێت پێ ناکەوێ
ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی، بۆ لەوێی؟

تا بە پیریم ڕادەگەی، زوو بێرەوە
کەڵکەڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟

تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری
یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟

ئەوڕۆ من کەوتووم لەبەر دەردی دڵم
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟

هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە
ئێستە بێ ئاوازی گیانی، بۆ لەوێی؟

شاعیر و شێعرن دەسووتێن لێرە بۆت
تۆ وشە و ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟

گەر لەوێ بێ‌ڕۆحی سیسی کردبی
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟


🖊#شێخە_ڕەسووڵ
🎙#شلێر_میرەکی


💗@ShpolDarya
🔥@ShpolDarya


جێژنی کوردان هاتەوە،نەورۆزە،ساڵی تازەیە

عالەمی مردن تەواوە،ژینێکی ناوازەیە

دار و گوڵ شایی ئەگێڕن،عالەمی بوون،بۆن ئەکەن

بولبول و کەو دێنە گوڵشەن،هەمهەمەی ئاوازەیە

ئاگری نەورۆز بەتینە،سوورە هەر وەک ڕەنگی دڵ

مەشخەڵانی سکڵی تازە و نوورێکی دڵخوازەیە

گەرچی دیلی دەستی ناحەز بم بەڵام ناکوژێمەوە

مەیلی شەوقی نیشتمانم بێحەد و ئەندازەیە

سەیری کوڵمی یاری روومەت ئاڵ ئەکەم لەم جێژنەدا

روومەتی یارم وەکوو گوڵ،سوورە،بەم شێوازەیە


🖊#وریا_حەسەنی


🔥@ShpolDarya
☆ خۆشناو ☆ خەیاڵ ☆
🎙 سەنا سەنایی 🎙
🤍@ShpolDarya


🤍 #خەیاڵ


جێگایەکی دوور
خانوێکی بچوک
دەورا دەوری باغ
ئەسپێکی سەرکەش

سەربانی خاوێن
شەوێکی تاریک
ئاسمانێکی ساف
ئەستێرەی گەش گەش

هەوای بەهاری
دیوێکی بۆن خۆش
کەمەری باریک
یارێکی چاو ڕەش

کەلو پەلی ماڵ
ڕایەخ و سەرین
چایەکی داخ و
عیشقێکی بێ خەش

سەیر و سۆحبەت و
گاڵتە له گەڵ یار
خۆشەویستی زۆر
ژینێکی هاوبەش


🖊#خۆشناو
🎙#سەنا_سەنایی


🤍@ShpolDarya
💔@ShpolDarya


#بێ_پارەیی


ئەو کچەی ئێستا پێی ئەڵێن جوانە
یەکەم پەسەندی دەستەی لاوانە

لەسووچێکا بوو کەس نەی ئەناسی
جار جار دەرئەکەوت زۆر بەکەساسی

خۆی نەیئەزانی کە نرخی چییە
وەی زانی بەشی لە ژینا نییە

دامنا لە دڵما ئەمە یارم بێ
لابەری خەمی ڕۆزگارم بێ

وتم ئەم پەرییە کەس نەی ناسیوە
زوو ڕاوی ئەکەم تا کەس نەیدیوە

بەڵام بەر لەوەی من بیخەمە داو
کەوتە بەر چاوو ناوی کەوتە ناو

ژمارەی عاشق لە حیساب دەرچوو
دەوری ھەژاری وەک من بەسەر چوو

ئێستا ئەو کەسەی دیار نەبێ منم
خۆم خۆم نابینم ئەوەندە ونم

لەشکری پارە دەوری لێداوە
بەدیناری زۆر دەوری گیراوە


🖊#مەدهۆش


💔@ShpolDarya
HTML Embed Code:
2024/04/25 01:04:02
Back to Top