TG Telegram Group Link
Channel: ئوقیانوسێک لە خەم ،🖤
Back to Bottom
ڕاهاتبوو یاری بە نوکی قەڵەم بکات لە نێوان لێوەکانیدا. ڕۆژێک کیفی قەڵەمەکانیم دزی و تەواوی قەڵەمەکانیم ماچ کرد. دەزانم کارێکی جوان نییە بەڵام ھەستێکی خۆش بوو. تەنها من و قەڵەمەکان بووین!
کاتێک باوکم هاتەوە بۆ ماڵەوە لێی پرسیم بۆچی لێوەکانت شین بوون؟ ویستم بڵێم لەبەر ئەوەی ئەو بە شین دەنوسێت، تەنھا شین. هەمیشە شین.

- ستیڤ تولتز
خەجالەتم خراپ داخم کردووە بە دلتان..🖤
مەگەر بەخەیال "دەنا
ئیتر پێکەوە نابین ھ .!!💔
ببوورن ئەگەر ڕۆژێک ون بووم و
بێ خەبەر دیار نەمام،
ئیدی لەو ڕۆژەوە وتەیەکم نابێت
کە ئێوە خوێنەری بن..
لەپـشتـﹳ هەࢪ نوسـࢪاوێڪم💔
خەمێڪ خۆؾ حەشار داوە،
هـەࢪ بـاش بـوو :
دایڪم نەخوێندەواࢪبـوو ..🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵ بە کەسێ مەدە کە قەدری نەزانێت 🥀
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
﴿ لـە دورەوە خــۆشـم دەوێــیے
خۆشمه‌وێی، من زۆر به‌ساده‌یی خۆشمه‌وێی، به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك یان بێ هیچ غرورێك، من به‌مجۆره‌ خۆشمده‌وێی له‌به‌ره‌وه‌ی هیچ ڕێگایه‌كی تر نازانم بۆ خۆشویستنت، شتێكی زۆر قوڵه‌ كاتێك تۆ ده‌ستت له‌سه‌ر سینگمه‌..
ڕابردوو تەڵەیە. ھەرچۆنێک تێیپەڕاندبێت، مرۆڤ دڵی بۆی تەنگ دەبێت. ئەم دڵتەنگیە وەک پەنیرێکە و ڕابردوو خستوێتیە سەر تەڵەی خۆی. مرۆڤ ئەگەر ڕابردویشی لە ئۆردوگای ئەڵمانیای سەردەمی نازیەکان تێپەڕاندبێت، ڕۆژانێک دێتە پێش کە بە خۆی دەڵێت: « وای! چەند خۆشبوو! لەتێک نانمان دەخوارد. ھەمووشتێک چێژی ھەبوو. سادە بوو. چەند خۆش بوو، چەند بەھێز بووین ئەوکات! یادی بەخێر!.» یادی چی بەخێر ئازیز گیان؟ تێکچویت؟ ڕابردوو سەختیەکان فیلتەر دەکات. ئازارەکان، سەرئێشەکان، کێشەکان، گیروگرفتەکان فرمێسکەکان، خوێنەکان دەسڕێتەوە وەک ژان پێر ژونێتی دەرھێنەری فیلمی ئەمێلی، کە بە کۆمپیتەرەکەی ھەموو گرتە ناشرینەکانی سڕیەوە تا فیلمەکەی جوان دەرچێت، ڕابردوویش ھەموو سەختی و ناشرینیەکان دەسڕێتەوە بۆئەوەی جوان دەرکەون. کاری ڕابردوو ھەر ئەمەیە. دەیەوێت دوبارەی بکەیتەوە. وە کاتێک کردت، ھەر لە چرکەی یەکەمدا دەزانیت چ ناماقوڵیەکت کردووە. بەڵێ! دەستت بووە بە تەڵەی ڕابردووەوە!
شانۆکارەکە لەسەر تەختەی شانۆکە پڕ بە قورگی ھاواری دەکرد:« ئەگەر من دوبارە لەدایک ببومایتەوە، میھرەبانتر دەبووم لەگەڵت!.» من نایزانم میھرەبانتر دەبوم یاخود نا، بەڵام زیاتر تەماشام دەکردیت!

...
دەمویست ببم بەوکەسەی کە تۆ دەتویست. بەڵام ڕۆشتیت. نە بووم بەو کەسەی کە تۆ دەتویست، نە بووم بە کەسەیش کە خۆم دەمویست. ئێستا کەسێکی نامۆم. ھەم بۆ ھەموان، ھەم بۆ خۆیشم.»
هه‌ر وەك زەكەریا ئه‌یوت
ھەر یادت ماوە یادت ژیانە..🙂
خۆشەویستم، خانوێکی بچوک دەکڕین، بچوک نەک لەبەر پارەکەی ھا...بیستمەترێک جێگە بێت، بۆ ئەوەی نەتوانی لێم دوور بیت، تەماشای ھەرکوێ بکەم تۆ ببینم!

- پویا ڕەفیعی
وابزانم بریجت باردو بوو، نازانم بیرم نیە ئەوبێت یا کەسێکی دیکە. دەربارەی سینەمای فەڕەنسی گوتبوی: ھیچیان نەبوو، نە ڕوناکیەک، نە دەنگتۆمارکردنێکی باش، نە کامێرایەک. ھیچ! چونکە بودجەی باشیان لەبەردەستدا نەبوو. ھەر بۆیە دەرھێنەرەکان، جوانی فیلمەکانیان بە جوانی ئەکتەرەکان تەواو دەکرد. منیش ژیانێکی وام ھەیە ئازیزم! ھیچم نیە. ھیچ! بۆیە جوانی ژیانم بە جوانی تۆ تەواو دەکەم.

...
شکان تەنها شکانی دڵ نییە
شکانی هیوایە
شکانی ڕووحە لە جەستەیەک
نەبوونی ئومێدە
مردنی هەستەکانە
مردنی پێکەنینەکانە
تەنها بوونتە لەنێو ئەم قەڵەباڵغیەدا
😅💔🖇
لە دەرونناسیدا، دەستەواژەیەک ھەیە بەناوی «Anhedonia» بە حاڵەتێک دەگوترێت کە ئەو شتەی پێشوتر مرۆڤی دڵخۆش کردووە، ئێستا ئیتر دڵخۆشی ناکات. من ئێستا لەم حاڵەتەدام، نەک دڵخۆشم ناکات، بەڵکو غەمگینیشم دەکات.

...
لەو ڕەشەبایەش خۆش نابم ،
تەنها شەوێک ،
لەحەوشەتانا نوستبێ
بۆنی تەوێڵ و پەرچەم و هەناسەتی
بۆ کەسێکی تر بردبێ

- بەکر عەلی
HTML Embed Code:
2024/03/29 12:28:00
Back to Top