TG Telegram Group Link
Channel: 🪐ريحـانـتــي
Back to Bottom
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەزڵی سوڕەتی الكهف 🔹

①. عن أبي سعيد رضي الله عنه
قال: قال رسول الله ﷺ :
( مَن قَرَأ سُورَةَ الكَهفِ فِي يَومِ الجُمُعَةِ، أضَاءَ لَهُ مِنَ النَّورِ مَا بَينَ الجُمُعَتَينِ )وفي رواية: " أضَاءَ لَهُ مِنَ النَّورِ مَا بَينَهُ وبَينَ الْبَيتِ العَتيقِ ".

واته( هەر کەسێك سوڕەتی الکهف
بخوێنێت لە ڕۆژی هەینی بۆی دەبێتە ، ڕووناکی لە نێوان دوو هەینیيەكە (جمعەكە).

②. عن أبي الدرداء ( رضي الله عنه ) أن النبي ﷺ قال ( مَن حَفِظَ عَشرَ آيَاتِِ مِن أوَّلِ سُورَةِ الكَهْفِ عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ )

واته( هەر کەسێك دە ئایەتی سەرەتای سوڕەتی الکهف لەبەر بکات پارێزراو دەبێت لە دەججال )

رواه مسلم في صحيحه.
ئەو دڵە نامرێت
ئاده ميزاد رقى له دوو شته….
كاتێك دڵە بچوكەكەت تەنگ بووە پڕڕە لە وشەی نەوتراو
:(
پێشنیارەكەم سوجدەیەك تاقیكەیتەوە بۆ پەروەردگار
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
Forwarded from Telescopy
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
يـــــا نفســـــــــي...💔
پـەلـە بــكـــــــە....
بـەڵام ھـەرگـيـــز پـەلـە مـەكـــــــــە....
✿ هەر کەسێک برایەکی خۆی خۆش دەوێت لە پێناو خوای گەورە،ئەوا ئەو گفتوگۆیە بخوێنێتەوە لە نێوان ئیمامی ئەلبانی رحمە اللە و ئامادەبوانی دانیشتنەکە:
ــ🔰🔰🔰🔰🔰🔰ــ
✿ پرسیارکەر:ئەوەی کە کەسێکی خۆش دەوێت لە پێناوی خوای گەورە ئایا پێویستە پێی بڵێت لە پێناو خوای گەورە تۆم خۆش دەوێت؟
❉ وەڵامی شێخ ئەلبانی:بەڵێ بەڵام خۆشویستن لە پێناو خوای گەورە نرخێکی گرانی هەیە،کەم کەس دەتوانێت ئەو نرخە بدات!!،ئایا دەزانن ئەو نرخە چیە؟ئایا کەسێک لە ئێوە دەزانێت ئەو نرخە چیە؟
کێ دەزانێت با وەڵامەکەمان پێبدات؟
ــ🔰🔰🔰🔰🔰🔰ــ
✿ یەکێک لە ئامادەبوان:پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:(سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله)(حەوت تاقم کەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری عەڕشی خۆی لە ڕۆژێک کە هیچ سێبەرێک نیە تەنها سێبەری عەڕشی خوای گەورە نەبێت)
یەکێک لەو تاقمە( منهم رجلان تحابا في الله اجتمعا على ذلك وافترقا على ذلك)(دوو کەس یەکیان خۆش ویستوە لە پێناو خوای گەورە و کۆبونەتەوە لەسەر ئەوەو جیابونەتەوە لەسەر ئەوە).
❉ شێخ ئەلبانی:ئەو فەرمودەیە تەواوە بەڵام وەڵام نیە بۆ پرسیارەکە،ئەوە پێناسەی خۆشویستنە لە پێناو خوای گەورە بەنزیکەیی،وە مەبەستم پاداشتی قیامەت نیە،
من دەمەوێت لەو پرسیارە بڵێم:بەڵگەی عیلمی چیە لەسەر خۆشویستن لە پێناو خوای گەورە لە نێوان دوو خۆشەویست؟
چونکە لەوانەیە دوو کەسەکە یەکتریان خۆش بوێت بەڵام خۆشویستنەکەیان شەکلیە و حەقیقی نیە،بۆیە بەڵگەی خۆشویستنی حەقیقی چیە؟
ــ🔰🔰🔰🔰🔰🔰ــ
✿ یەکێک لە ئامادەبوان:من چیم بۆتۆ پێخۆشە ئەوشم پێخۆش بێت بۆخۆم.
❉ شێخ ئەلبانی:ئەوەی تۆ سیفەتێکی خۆشویستنە یان هەندێک سیفاتی خۆشویستنە.
ــ🔰🔰🔰🔰🔰🔰ــ
✿ یەکێک لە ئامادەبوان:خوای گەورە دەفەرموێت:{قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله}.
ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێیان بڵێ:ئەگەر ئێوە خوای گەورەتان خۆش دەوێت ئەوا شوێنی من بکەون،ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێن..}
❉ شێخ ئەلبانی:ئەوە وەڵامێکی ڕاستە بۆ پرسیارێکی تر...
ــ🔰🔰🔰🔰🔰🔰ــ
✿ یەکێک لە ئامادەبوان:وەڵامەکەی لەوانەیە لەو فەرمودە ڕاستەدا بێت:(ثلاث من كن فيه وجد في حلاوة الإيمان)...(سێ سیفات لە کەسێک دابێت ئەوا خۆشی و شیرینی ئیمان دەچێژێت...)یەکێک لەو سیفاتە:(یەکتریان خۆش بوێت لە پێناو خوای گەورە).
❉ شێخ ئەلبانی:ئەوە وەڵام نیە بۆ پرسیارەکەی ئێمە،بەڵکو ئەوە وەڵامە بۆ شوێنەواری خۆش ویستن لە پێناو خوای گەورە،کە خۆشی و شیرینیە لە دڵی هەستی پێدەکات.
ــ🔰🔰🔰🔰🔰🔰ــ
✿ یەکێک لە ئامادەبوان:خوای گەورە دەفەرموێت:
{وَالْعَصْرِ (١) إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ (٢) إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (٣)} {خوای گەورە سوێند دەخوات بە کات،بەڕاستی هەموو ئینسانەکان دۆڕاون وە لە خەسارەتمەندیدان
ئیللا ئەو ئینسانانە نەبێت کە چوار سیفەتیان تێدایە:
📌یەکەم:ئیمان هەبون بەو شتانەی کە خوای گەورە فەرمانی پێکردوە کە ئیمانی پێبهێنرێت،وە ئیمانیش نایەتە جێ بەبێ زانست و زانیاری و عیلم،بۆیە زانست بەشێکە لە ئیمان،ئیمان تەواو نابێت تەنها بە زانستێکی ڕاست نەبێت.
📌دووەم:کردەوەی چاک،ئەوەش گشتگیرە بۆ هەموو کردەوەیەکی خێری ئاشکراو نهێنی،کە پەیوەستە بە حەقەکانی خوای گەورە و حەقی بەندەکانی لە حەقە واجبەکان و سوننەتەکان.
📌سێیەم:ئامۆژگاری کردن بە حەق،کە بریتیە لە ئیمان هێنان و کردەوەی چاک کردن،
☜واتە:ئینسانەکان ئامۆژگاری یەکتر بکەن بە ئیمان و کردەوەی چاک،
وە پێداگر بن لەسەری وە خەڵکیش هاندەن لەسەر کردنی.
📌چوارەم:ئامۆژگاری کردن بە سەبڕو ئارامی لەسەر گوێڕایەلی خوای گەورە،وە ئارام گرتن لەسەر دورکەوتنەوە لە سەرپێچی خوای گەورە،وە ئارام گرتن لەسەر قەدەرە بەئازارەکانی خوای گەورە}

❉شێخ ئەلبانی:ئەوە وەڵامی پرسیارەکەیە،
أحسنت،ئافەرین،ئەوە وەڵامی پرسیارەکەیە،وە شەرحی ئەوە بەو شێوەیە:

💡 ئەگەر من تۆم خۆشبوێت لە پێناو خوای گەورە، ئەوا بێگومان شوێنم دەکەویت و بەردەوام و پێداگر دەبیت لە نەسیحەت و ئامۆژگاری من،
بە هەمان شێوە تۆش شوێنم دەکەویت و بەردەوام و پێداگر دەبیت لە نەسیحەتی من،
☜بۆیە ئەو شوێن کەوتنە و بەردەوام و پێداگیریە بۆ نەسیحەت،زۆر کەمە لەنێوان ئەوانەی بانگەشەی خۆشویستنی یەکتر دەکەن لە پێناو خوای گەورە،
خۆشویستنەکە لەوانەیە کەمێک لە دڵسۆزی تێدابێت،بەڵام کامل نیە،
☜ئەوە چونکە هەر یەکێک لە ئێمە موڕاعاتی ئەوی تر دەکات،دەترسێت دڵی بهێشێت و توڕە بێت،
دەترسێت لێی دورکەوێتەوە....تا کۆتایی..

☜بۆیە لێرەدا خۆشویستن لە پێناو خوای گەورە نرخەکەی ئەوەیە:
☜کە هەر کەسێکمان دڵسۆز بێت بۆ بەرامبەرەکەی ئەوەش بە نەسیحەت و ئامۆژگاری دەبێت،
فەرمانی پێدەکات بە چاکەو نەهی لێدەکات لە خراپە،هەموو کاتێک،
☜بۆیە ئەو جۆرە کەسە لە نەسیحەت بۆ براکەی شوێن گرەوەترەو پێداگرترە بۆ ئەو برایەی لە سێبەری خۆی،
☜بۆیە بە سەحیحی هاتوە
کە لە سیفاتی صەحابە بوە کاتێک لێک جیابونەتەوە،ئەوا یەکیان بۆ ئەوی تر سوڕەتی "العصر" ی خوێندوەتەوە:
{وَالْعَصْرِ (١) إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ (٢) إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (٣)}.
سەرچاوە: الحاوي من فتاوی الألباني (١٦٥).
وەرگيراوە .
زانای پایەبەرز ـ شێخ ابن عثیمین ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

" #کەسی لەخودا ترسی ڕاستەقینە ئەوکەسەیە : هەرچەندە زیاتر نیعمەتەکانی خودا بەسەریەوە بێت زیاتر
کەسێکی #ملکەچ و#خاکی دەبێت بەرامبەر #بەحەق و بەرامبەر #بەدرووست کراوەکان ".
❃❃❃❃❃❃❃❃❃❃


قَـال العلّامَة ابن عثيمين -رحمَه الله-:

"#المُتّقي حَقيقَـة هُـو : الّذي كلما ازدادت نعَـم الله عَليه ازدَاد #تواضعاً للْحــَقّ وللخَـلق "
پێغەمبەری خوا ـ صلی اللە علیە وسلم ـ فەرموویەتی
👈أسرعوا بالجنازە، فإن تك صالحە،فخیر تقدمونها إلیە، وإن کانت غیر ذلك، فشر تضعونە عن رقابکم

واتەپەلە بکەن لە ناشتنی مردوو ئەگەر چاك و خواناس بێت ئەوە زوو بە خۆشی و شادی دەیگەینن، بەڵام ئەگەر وانەبوو ئەوە شەڕو خراپەیە کە لە کۆڵی خۆتانی داکەنەوە
داواكردنی زانست سەخت و قورسە ..لەبەركردنی لە داواكردنی سەختترە..كاركردن پێی لە لەبەركردنی سەختترە
‏حُب العِلم وأهله
قال ابن القيم:​

ﻓﻤﻦ أﺣﺐ اﻟﻌﻠﻢ ﻭأﻫﻠﻪ ﻓﻘﺪ أﺣﺐ ﻣﺎ أﺣﺐ اﻟﻠﻪ.
​مفتاح دار السعادة❪١٣٦/١❫.

وقال أيضا:​

ﻓﻤﺤﺒﺔ اﻟﻌﻠﻢ ﻣﻦ ﻋﻼﻣﺎﺕ اﻟﺴﻌﺎﺩﺓ ﻭﺑﻐﺾ اﻟﻌﻠﻢ ﻣﻦ ﻋﻼﻣﺎﺕ اﻟﺸﻘﺎﻭﺓ.
مفتاح دار السعادة❪١٣٦/١❫
Forwarded from Telescopy
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کارکردن لە سێ بەڵای خراپ ڕزگارت ئەکات ؛ بێزاری ، تەمەڵی ، شەرمەزاری ...
HTML Embed Code:
2024/05/04 11:51:29
Back to Top