TG Telegram Group Link
Channel: 𓆩 پێشەوا قازی محەممەد 𓆪
Back to Bottom
✔️#پێشەوا_قازی_محەممەد

☑️@peshawa_Qazi_muhammad

وێنەیەکی مێژوویی گرینگ و بە نرخ

لە ڕاستەوە
پێشەوای شەهید نەمر قازی محەممەد
مامۆستا هەژار موکریانی
مامۆستا هێمن موکریانی

لە خانەقای شێخی بوڕهان
لە تەنیش قەبری شێخ

☑️@peshawa_Qazi_muhammad
✔️#پێشەوا_قازی_محەممەد

☑️@peshawa_qazi_muhammad

وێنەی خێزانی
سەرۆک کۆماری کوردستان

" مینا خانم "
خێزانی پێشەوا قازی محەممەد

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHTgprN2oQ3Byw
✔️#پێشەوا_قازی_محەممەد

☑️@peshawa_qazi_muhammad

" قازی محەممەد "
دادوەری بە باشی ناسراوی
ناوچەی موکریان و
دامەزرێنەر و سەرۆکی
کۆماری کوردستان
لە ساڵی ١٩٤٦دا بوو.

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHTgprN2oQ3Byw
✔️#پێشەوا_قازی_محەممەد

☑️@peshawa_qazi_muhammad

میرزا " قاسم قازی "
باپیری " پێشەوا قازی محەممەد "

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHTgprN2oQ3Byw
✔️#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

خانەقای شەمزینان
ساڵی 1325
ئەرتەشی ئێران ھێرشی کردوە
بۆ گرتنەوەی سابڵاغ(مەهاباد)
" پێشەوا قازی محەممەد "
کابینەی حکومەتەکەی کۆ کردۆتەوە
تا لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکان
پرس و ڕا بکات.

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHTgprN2oQ3Byw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
✔️#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

"مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی"
(مامۆستای پێشووی مزگەوتی کەوپێچی بانە)

باسی ژیانی پێشەوا قازی محەممەدم کردووە،
کە ئەوە یەکێک لە شانازییەکانی ژیانمە.

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

وێنەی " پێشەوا قازی محەممەد "
سەردەمی کۆماری کوردستان

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

لە بەشی ڕاستەوە:
مەریم قازی کچی پێشەوا
مینا خانم هاوسەری پێشەوا
سۆهەیلا قازی کچی پێشەوا

کچەکان و خێزانی
پێشەوا قازی محەممەد

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

بۆ چەند ڕۆژێک
ژیانی بێ قیمەتی ئەم دنیایە
خۆتان بە دوژمن مەفرۆشن
چونکە دوژمن جێگەی
هیچ باوەڕ پێکردنێک نیە...

شەهید "پێشەوا قازی محەممەد"

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

" وێنەی ئێستای ماڵی "

" پێشەوای شەهید قازی محەممەد "

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
" پێشەوا قازی محەممەد "
" وەسیەتنامە "
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

وەسیەتنامەی
" پێشەوای شەهید قازی محەممەد "
یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
🇹🇯 وێنەی پڕۆفایلی هەموو کوردێک 🇹🇯

10ی خاکه‌لێوه،

ئەمڕۆ لە ڕۆژمێری کورد دا
بە رۆژی شەھیدانی کوردستانە ناسراوە
ڕێبازیان بەرز و پڕ ڕێبوار بێت...

" پێشوای شەهید قازی محەممەد "

🇹🇯 وێنەی پڕۆفایلی هەموو کوردێک 🇹🇯

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
‌‌🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad


"پێشەوا قازی محەممەد "

مرۆڤێکی فەرھەنگ دۆست،
خۆش بەیان، ئەدەب و ھونەر دۆست،
ئەھلی راوێژ و لە ھەمان کات‌دا
خەباتگەرێکی نیشتمانپەروەر و
گەل خۆشەویست بوو...
لەگەڵ ھەموو چین و توێژێک
ھەڵسووکەوتی ھەبوو و
لە کاتی پێویستدا لە ھەست و ھێزیان
کەڵکی وەر دەگرت...

وەک ئەوەی لە وەسیەتەکەی دا ھاتووە،
قازی محەممەد برایەتی و یەکگرتوویی
کوردی پێ گەورەترین ھۆی
سەرکەوتن بوو...
ھەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی
کە لە ڕۆژنامەی کوردستان، ئەوکات
چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکیەتی و
برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و
کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و ھۆی سەرکەوتن
بەسەر دوژمنانی‌دا زانیوە...

ھەرچەند دەیزانی دووژمنەکانی کورد
ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر
بە ڕاشکاوی ڕای‌دەگەیاند
کورد حەز دەکا لە ڕێگای ئاشتییەوە
بە مافی خۆی بگا، بەڵام ئەگەر
وا نەبێ ئەوەی بۆی بکرێ دەیکا...

لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە
رۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا
باسی لێ دەکرا، لە دوای
دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی پێشەوای پێ‌بەخشراو و
ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو
کۆڕ و کۆمەڵی خەڵک دا ھەر باوە...


🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad


برایانی خۆشەویست:

ئەمن لە ئێوەم دەوێ کە
تەنیا شەڕکەر نەبن...
بەشکوو چەکێکی وا هەڵگرن کە
بتوانن بەرامبەری دەگەڵ لەشکری
میللەتانی تر شەڕ بکەن،...

ئەو چەکەش [ #عیلم و #زانستە ]

مەرحەلەی شەڕ تەواو بوو...
نۆبەی هونەرە...

ئەمن لە ئێوەم دەوێ کە بە زانست
بەربەرەکانی دوژمنان بکەن...

" چەک بێ عەقڵ دوژمن نابڕێ "


🇹🇯 پێشەوای شەهید قازی محەممەد 🇹🇯

🇹🇯 ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٢ 🇹🇯

🇹🇯 ٨ی گەلاوێژی ١٣٢٥ ـ ١٩٤٦ 🇹🇯

🇹🇯 سەرچاوە فەیسبووکی بەڕێز فاڕۆق فەرهاد 🇹🇯


🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad

https://hottg.com/+AAAAAFiLTHQkGHUj3Hok1w
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad


جەنابی #پێشەوام
له دڵەوە خۆش دەویست،
بە ڕابەرێکی دڵسۆز و ژیرم دەزانی،
بە کوردێکی پاک و چاکم دەناسی و
به موسلیحێکی یەکجار گەوره و مەزنم دەزانی،

دەمزانی
نەتەوەکەی خۆی چەند خۆش دەوێ و
چەندی پێ خۆشه خزمەتی بکا،
چەند به ئاواتەوە بوو
کورد بگاتە ڕیزی نەتەوە بەختەوەرەکان،
زۆرم هیوا پێ بوو گەلەکەمان بەپەله
بەرێتە پێش و وڵاتەکەمان زوو ئاوەدان بکاتەوە،
لەو ماوه کورتەشدا دەزانین
نەک هەر بۆ نەتەوەی کورد
بەڵکە بۆ جووڵانەوەی ئازادیخوازی و
دژی ئیمپریالیستی سەرانسەری ئێران
زیانێکی گەورە بوو،

دەریایەک فیکر و بیر بە دەستی زۆردارێکی
سەرەڕۆ و نەزان وشک کرا و لە ناو چوو...


🇹🇯 پێشەوای شەهید قازی محەممەد 🇹🇯
🇹🇯 بەشێک له بیرەوەریەکانی مامۆستا هێمن 🇹🇯


🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad


[ سەیدزادە فاتمە دایکی ئاڵای کوردستان ]

سەیزادە خانم
ئەو ژنەی یەکەم ئاڵای کوردستانی
لە کۆماری کوردستان بە دەستی خۆی دووری
و دایە دەست سەرۆک کۆماری کوردستان،
#پێشەوا_قازی_محەممەد

سەیزادە فاتمە خانم ئەحمەدین
هاوژینی نەمر کەریم ئەحمەدین
[ وەزیری تلیگرافی کۆماری کوردستان ]

سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان
دەکەین و هیوادارین کۆتا خەمیان بێت...


🇹🇯 پێشەوای شەهید قازی محەممەد 🇹🇯

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad


ئێستا کە بڕیارە من لە سێدارە بدرێم،
بە خاتری ئەو سۆز و بەڵێنەیە کە
من بە میللەتەکەمم داوە.

بڕیارم داوە لەگەڵ گەلەکمدا
بژیم و بۆ ئەوان بمرم.
ئیتر چۆن بەڵێنی خۆم و
سوێندێک کە خواردومە بیشکێنم!

ئەگەر خوای گەورە ئەو شێوە مەرگەم
بە خۆ بەهیلاکدان دانەنێ،
نا پەشیمان نیم،
چونکە بەڵێنم بە میللەتی کورد دابوو
لەگەڵیان بژیم و لە پێناویاندا بمرم!

ئەگەر من ڕۆیبام و ئەمنیان نەکەوتایە دەست،
کەسانی زۆرتان لە خەڵکی مەهاباد و
میللەتی کورد بە تۆڵەی من دەکوشت،

جا بۆیە خۆشحاڵم بەوەی
یەکەم کار من بێتاوان دەکوژرێم و دووەمیش
بە بەڵێنی خۆم وەفام کرد و هیوادارم
ڕوسوری دنیا و قیامەت بم
لە لای خودا و لە لای میللەتەکەی خۆم.


🇹🇯 پێشەوای شەهید قازی محەممەد 🇹🇯

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad
🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad


مەهاباد مەیدانی چوارچرا
ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

ڕێکەوتی: ۱۳۲۴/۱۱/۲ هەتاوی

لەسەر تریبوون:
#پێشەوا_قازی_موحەمەد

لە ڕاستەوە:

① سەدیق حەیدەری

② مەلا موحەمەد دربکه (لاجانی)

③ دەروێش ڕەحیم خەندەڕەش (باریکی)

④ سید عەبدولعەزیز شەمزینی

⑤ حاجی مەلاحوسێن مەجدی

⑥ ژێنەڕاڵ مەلامستەفا بارزانی

⑦ مەلا سەدیق سەدقی

⑧ مەلا عەبدوڵڵا موودەڕێسی

⑨ ئەحمەد ئیلاهی

⑩ حاجی مەلا ڕەحمان و مەلا عەلی


🇹🇯 پێشەوای شەهید قازی محەممەد 🇹🇯

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🇹🇯 پێشەوای شەهید قازی محەممەد 🇹🇯


[ وەسیەتنامەی پێشەوا شەهید قازی محەممەد ]


🇹🇯 پێشەوای شەهید قازی محەممەد 🇹🇯

🇹🇯@peshawa_qazi_muhammad
HTML Embed Code:
2024/04/24 10:03:00
Back to Top