Channel: Bimareefat
مرۆڤەکان وات لێ دەکەن کە لە بەرزترین ئاستی ئەخلاقی و بەها و شانازی خۆتەوە داببەزیتە پوچترین و بێ بەهاترین ئاستی بیرکردنەوەی ئەوان و ڕازی کردنیان، ئەوسا وا بڕوات پێ دەهێنن کە تۆ لە بەرزترین ئاستی هەڕەمەکەیت.
من بە بێ دەنگی چێژ لە شتەکان وەردەگرم.
بە بێ دەنگی بیرت لێ دەکەمەوە،
بە بێ دەنگی قسەت بۆ دەکەم،
بەبێ دەنگی خۆشم دەوێیت،
بە بێ دەنگی لەبیرت دەکەم،
بە بێ دەنگی ڕقم لێت دەبێتەوە.
وە بە بێدەنگی من دەگەم بە (هیچ).
بە بێ دەنگی بیرت لێ دەکەمەوە،
بە بێ دەنگی قسەت بۆ دەکەم،
بەبێ دەنگی خۆشم دەوێیت،
بە بێ دەنگی لەبیرت دەکەم،
بە بێ دەنگی ڕقم لێت دەبێتەوە.
وە بە بێدەنگی من دەگەم بە (هیچ).
ئەم پیرییەی بەسەریدا هاتووە، هێندەی بە هۆی چۆنێتی ساڵەکانەوەیە، کەمتر بەهۆی ژمارەی ساڵەکانەوەیە. هەموو ئەو گۆڕانانەی بەسەریدا هاتبوون زیاتر دەروونی بوون وەک لەوەی دەرەکی بن.
-دۆستۆیڤسکی
مێردی هەمیشەیی
-دۆستۆیڤسکی
مێردی هەمیشەیی
زۆربەی کات خەڵک کاتێک دەگرین کە نیگەرانن،
یاخود کاتێک کە هەست بە ئازاری ئەوانی دیکە
دەکەن. بەڵام پێموایە دەشتوانی بگریت کاتێک
پڕ دەبیت لە خۆڕاگری.
Tanya-Arthdal Chronicles
یاخود کاتێک کە هەست بە ئازاری ئەوانی دیکە
دەکەن. بەڵام پێموایە دەشتوانی بگریت کاتێک
پڕ دەبیت لە خۆڕاگری.
Tanya-Arthdal Chronicles
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەردووکمان لە ژێر شەپۆلی ئەو وشانەدا نوقم بووین کە نەماندەگوت
ڕقم لەو شێوەیەیە کە هەست بە شتەکانی پێ دەکەم
قوڵ، ئاڵۆز، تەڵخ،..
بە جۆرێک کە ناتوانم بەتەواوی لێیان تێبگەم.
وە کاتێک کە هەست دەکەم لێیان تێگەشتووم، ئەو کات دەزانم کە ڕاست نین. شایەنی تێگەشتن نین.
قوڵ، ئاڵۆز، تەڵخ،..
بە جۆرێک کە ناتوانم بەتەواوی لێیان تێبگەم.
وە کاتێک کە هەست دەکەم لێیان تێگەشتووم، ئەو کات دەزانم کە ڕاست نین. شایەنی تێگەشتن نین.
هەرکاتێک لە هەرشتێک تێگەشتبم، ئەوا ڕایکێشاوم بۆ ناو جەنگێکی قورس و سەخت، وە هەرگیز نەمتوانیوە بیدۆزمەوە کە من بۆچی دەبێ بجەنگم؟ئایا ئەوە چارەنوسە؟ ئەو شتە هی منە تاوەکو بۆی بجەنگم؟ نازانم کە تا ئێستا لەو جەنگە ماوم بردنەوەمە یاخود دۆڕانم
“نابێ سفرەکان پشتگوێ بخەیت،
ئەوان یەک دەگۆڕن بۆ ملیۆن.”
چەندین ڕۆژە بیر لەو قسەیە دەکەمەوە،
کە چیم پشتگوێ خستووە،وا
ژیانم چەندین ساڵە لە یەکدا ماوەتەوە.
ئەوان یەک دەگۆڕن بۆ ملیۆن.”
چەندین ڕۆژە بیر لەو قسەیە دەکەمەوە،
کە چیم پشتگوێ خستووە،وا
ژیانم چەندین ساڵە لە یەکدا ماوەتەوە.
و لە کۆتایی دێڕی 321’م دا..
پێت وابوو ڕەفتارەکانم سارد بوون؟
بەڵام“بەفر بوونی نییە بەبێ زستان”.
پێت وابوو ڕەفتارەکانم سارد بوون؟
بەڵام“بەفر بوونی نییە بەبێ زستان”.
HTML Embed Code: