TG Telegram Group Link
Channel: هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی
Back to Bottom
Forwarded from دەریا ئازەرپوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعر: #ئەیووب_ئەحمەدی_تینوو
خوێندنەوە و چێکردن: #دەریا_ئازەرپوور

___

فریزوو

فریزووی جاڕی خەباتم
ڕەگ و ڕیشەم لە گڵ دایە
بە خوێنی سوور
ئاو دراوم
سەر هەڵدەدەم
لە خاک و خۆڵ

سەرم ببڕن
هەڵم کەنن
شین دەبمەوە
کۆشکی ملهوڕ
دەکەم بنکۆڵ

ڕۆژێک دادێ
بە یەکێتی
کارێ بکەین
کڕنۆش بەرێ
لەبەر پێمان
دژی کڵۆڵ


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یادی تۆ

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دەنگ
خەبات فیدایی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from دەریا ئازەرپوور
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

شێعر: #ئەیووب_ئەحمەدی_تینوو
خوێندنەوە و چێکردن: #دەریا_ئازەرپوور

____

کۆچەر



کۆ بە کۆ وەیلانی وەیلان کۆچەرم
وەک مەلێکی خانە وێران کۆچەرم

ماڵ بە کۆڵی سەر سنووری  چوارلەتم
ماڵ بە ماڵ کۆڵان بە کۆڵان کۆچەرم

گەرچی خاکم پڕ لە زێڕ و گەوهەرە
بۆ قومێ ئاو و لەتێ نان کۆچەرم

چون کوڕی کوردم  دەبێ ئاوارە بم
چەشنی هەوری کاتی بۆران کۆچەرم

کۆچەرێکم  شەو بە ژانی نانەوەم
هەر دەڕۆم و بێ پشوودان کۆچەرم

بێ پشوودانم لە خاکی نیشتمان
باری قورسی خەم لە سەرشان کۆچەرم

من کە تینووی  نمنمی بارانە بووم
وەک دڵۆپی وێڵی باران کۆچەرم

تا نەمامی سەوزی هیوا  پێدەگا
کێو بە کێو ئاران بە ئاران کۆچەرم


ئەیوب ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی

۲۲خرمانانی ٤۰۲

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
دیاری لە لایەن کاک
عوسمان عەبدوڵازادەی بۆکانی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ئاشنای دوورە وڵات


ئەرێ هۆ ئاشنای دوورم بە بێ من چۆنە ئەحواڵت؟
بە چەشنی من لە پەرسەی خەم دەچێ جەژنی سەری ساڵت؟

لە تەندووری جەفای ژینا دەسووتێم و دەزانم تۆش
هەتا یەسقانی سووتاندی شەرارەی زیندەگی تاڵت

ئەتۆش هەر شەو سکاڵای دڵ دەکەی  تۆمار لە لێنووست؟
تکەی فرمێسکی بێ نازی دەخووسێنێ پەڕەی خاڵت؟

ئەتۆش وەک من دڵت ئێستا بە تاسەی جاری جارانە؟
لە کونجی بێکەسی دیلن فریشتەی شانس و ئەقباڵت؟

ئەتۆش سۆبەی ئەوینت بێ گڕوتینی شەوی هیجرە؟
لە سووتان و لە ڕووناکی کەوت وەک من چرای ماڵت؟

ئەتۆش وەک من نەمامی خۆزگەکانت بێ چرۆ ماون؟
ئەتۆش هەروا بەچەشنی من نەگەی پێ بەرهەمی کاڵت؟

منی تینوو لە دەست پیری دەناڵێنم ئەتۆش هەروا
کلووی بەفری تەمەن ئێستا سپی کردۆ قژی کاڵت؟

ئەرێ بۆ بێخەبەر ماوم  لە ئەحواڵت گوڵی کۆچەر؟
بەرەو کوێ چووی بەرەو کام شار لە کوێت هەڵداوە ڕەشماڵت؟


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

۲٤ڕێبەندانی ٤۰۲


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئاواتێکم لە دڵ دایە
کە پێک نایە
بە ئاسانی
خۆزگە بووکی
تاراسووری بەختەوەریش
چەشنی مەرگ
دەرکی ماڵی
گشت مرۆڤی
ئەم دونیایەی
پێ دەزانی

#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
hosin farhang_7
<unknown>
بیرت دەکەم

هۆنراوە
ئەیوب ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

دەنگ
حوسێن فەرهەنگ

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
تینوو کۆکەیی
<unknown>
ئاشنای دوورە وڵات

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو کەژاڵ


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاشنای دوورە وڵات

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
لانەوان نۆریاوی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو ئارەزوو ئەمیری

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
وەک یەک دەچن
گشت ساتەکانی تەمەنم
عومرێک دەبێ
هەڵبەست هەڵبەست
دەردی زەمان دەنووسمەوە و
لە داخی خەم پێدەکەنم


#تینووکۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پیرۆزبێ ۸ ی مارس

ژن و ژیان

کێ دەڵێ ژن
چاو له دەست و
و زەعیفەیە و ناتەوانە؟
ئەم وتەیە
وتەی گەمژ و لێنەزانە

ژن لە ژینا پاڵەوانە
ژن ڕێبازی بەرخۆدانە
زانکۆی مرۆڤی لێزانە
ژن قەڵایه
پشتیوانە

سووتە دڵی چاو کراوه
هێمای ڕوونی ئاشقانە
ژن نامووسی ناپیاو نیە
ژن شەڕەفی نیشتمانه
کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە
زایەڵەی سەوزی هەرمانه
پێشەنگی ژیری کاروانە
دایکی ڕۆڵەی قارەمانە
ژن مەڵحەمه
ژن هەتوانە
ژن گەوهەری دوڕدانەیە
سەنگەرێک بۆ لێقەومانە
سووڕەی ئەوینی یەزدانە
بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە
ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ژن و ژیان

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
ئەژین خان

پیرۆزبێت ۸ مارس

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
Auoobahmaditinoo
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ



بە کاتی وەرزی ئاشقان
مەلان لە تەشقی ئاسمان
سەما دەکەن بە بێ وچان
نە یەک زمان به سەد زمان

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

گەزیزە دم بە خاکەوە
چرۆ بە ناخی تاکەوە
نەسیم بە سۆزی پاکەوە
کچان بە سینگی چاکەوە

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

گوڵان بە چاوی مەندەوە
لە دەشت و کەند و لەندەوە
بە تامی شەکر و قەندەوه
بە ڕەمزی شێعر و بەندەوە

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

لە پەنجەرەی خەیاڵەوە
لە گوند و دەشت ویاڵەوە
شەماڵ به ناڵەناڵەوە
بە ڕەمزی خۆش هەواڵەوه

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

پەپوولەکان سەما دەکەن
خەمی زەمان بە بادەکەن
دنەی بزەی چیا دەدەن
هەرا هەرا هەرا دەکەن

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

چەم و چیا و کەژ و چەمەن
ڕەز و گەڵا پەز و زەمەن
کەل و مەل و پەل و دەمەن
لە لێڕەوار دەر و دەوەن

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ


هۆنراوە و خوێندنەوە
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی (ئەییوب ئەحمەدی (تینوو))
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزە هات

هۆنراوە و دیکلەمه
تینوو کۆکەیی


🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
هەر ڕۆژێکتان نەورۆز
نەورۆزتان پیرۆز


بە هیوای ساڵێکی پڕ له بەختەوەری



🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍃
@auoobahmaditinoo
کۆڵنەدان و ڕاپەڕینی ڕاستەقینەم
لە نەورۆزی ئەمساڵی کورد
لە قامەتە چەماوەکەی
دایکێک دا دی
ڕەشپۆش ڕەشپۆش
جەرگ سووتاو
چاو بە گریان
ئێستا زامی کۆنی پاری
سارێژ نەبوو
دەسرەی سەمای هەڵگرتبوو
سەرچووپی بۆ لاوان دەگرت

#تینووکۆکەیی
۷ خاکەڵێوەی ۲٤

🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
#برینی_کۆن


دڵم ئێستا برینداری ئەوینی کۆنەیارێکە
کە نەخشی ئەو برینەی ئەو لە سینەم یادگارێکە

دڵی کردم بە خوێن و وا لە سۆی عومرێکە ناڵانم
قسەی یەک ڕۆژ و دوو ڕۆژ نێ  بەباڵای ڕۆژگارێکە

بە یادگاری برینێکی بەجێهێشت بۆم بە بێ دەرمان
کە قووڵی ئەو برینەی یار بە قوورسی زامی شارێکە

بە میوانیش کەسێکەم ڕێ نەدا  بۆ دڵ بە غەیری یار
لە پێدەشتی حەز و هیوام  بەتەنیا شۆڕەسوارێکە

‌زەمانێک بوو وجوودێک بووین  ئەگەرچی جەستەمان جیابوو
کەچی ئێستاکە نازانم  پەڕیوەی کام دیارێکە؟

هەموو کاتی تەمەن  قوربانی خاکی پێگەکەی یار بێ
لە کوێستانی خەیاڵاتی منی شەیدا تەوارێکە

کە دەردی ئەو بە دەرمانی خەڵک نادەم  لەبۆی دەمرم
بە دەردی  ئەشقی ئەو تینوو عەجایب  کۆڵەوارێکە

هەزار هێندەش لە من دووربێ بە سەد ساڵیکە  نەیبینم
دڵم هەر تاسەبارێتی  لەسەر ڕێی بێقەرارێکە




#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

17 خاکەلێوەی24

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە تاوت پاکی ژاکا باغی هیوا
لەگەڵ ئازارەکانی ژین دەکەم تا

لەگەڵ دەرد و لەگەڵ مەرگیش دەسازێم
لەگەڵ دەردی نەبوونت ناکرێ نا

#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەتا لەم زێدە باری کرد هەتاوت
هەتا ون بوو لە من پڕشەنگی چاوت

لە سینەم ئاە و حەسرەت نیشتەجێیە
هەناسەم بەرد دەتاوێنێ لە تاوت

#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#ژانە_شێعر


ئەو گوڵەی جاران بە بۆنی نۆبەتێی دەبڕیمەوە
کاتی دڵتەنگی بە نازێ ئەسری بۆ دەسڕیمەوە

ئەو کەسەی شێعری منی کردبوو بە ملوانکەی ملی
ماچی پێ دەفرۆشتم و هەڵبەستی لێدەکڕیمەوە


پاشی  چەند ساڵان بە ڕێبواری لە کووچەی  ئارەزوو
سەر لە ئێوارێ لەبازاڕی جەفا دا دیمەوە

هەر لە چاوی مانگ و خۆرا  بۆی گەڕام بیبینمەوە
سەیرە لام ئەمڕۆ لەسەر عەرزی خودا دۆزیمەوە

ئەو کەسەی لاف و گەزافی خۆشەویستی لێدەدا
هات بە لاما تێپەڕی بینینمی نەیناسیمەوە

هەر لە داخی بێ وەفایی یارە پێنووسم کولە
ژانە شێعرێکی دڵی تینوویە من نووسیمەوە

‌#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
HTML Embed Code:
2024/04/23 09:49:32
Back to Top