Channel: عەترەکەمـ┊🖤
**لەپێش چاومە لە یەختێکی بچوکی قاچاغچیەکی پارە پەرستدا, لە دەریاچەی ئیجەوە بەرەو یۆنان ئەکەومە ڕێ, یەختەکە بەرە بەرە ھێواش ئەبێتەوە, لێدانی دڵیشم ھێواشتر لە یەختەکە, یەختەکە کونێکی بچووکی تێبووە, ھەموویان ھەوڵی چارەسەر کردنی ئەدەن من نەبێت, جگەرەیەک دا ئەگیرسێنم و پێنووسەکەم دەر ئەھێنم کۆتا نامە ئەنووسم, نازانم ئاخۆ کەسێ ئەیبینێ یان نا, بەڵام ھیوادارم ببیندرێت..
ھۆ نیشتیمان بیرم ناچێ نیوەشەوێکی ساردوو سڕ, دڵم بوو بە ھەزار پارچەو تۆ گوێت پێ نەدا...
ھۆ جەلادی خوێنڕێژی بێ ئیمان, چەن گەنجی تری وەک من ئەکەیت بە خۆراکی ماسیەکان ؟
چەن دڵشکاوی وەک من ئەکەیت بە مەزەی سەر مێزی بەرپرسەکان ؟
ھۆ نیشتیمان ھۆ ئەو نیشتیمانەی تا ئەبەد جلی دایکمی تیادا ئەبێت بە ڕەش..!
شەرم لەخۆت ناکەی.. ؟
ھۆ ئەو نیشتیمانەی کونجێ جێگا نەبوو بۆم,ئێستا کە ئاو گەیشتۆتە قوڕگم دونیام لەپێش چاو لێڵە...
بیری چایی بەیانیانی دەستی دایکم ئەکەم , بیری شەڕەکانی براکەم ئەکەم, بیری خوشکەکانم ئەکەم ...
ئەی نیشتیمان ئەمەیە پاداشتەکەت ؟
ھەموومان نغرۆی نێو ئاو ئەبین و قڕشەکان بەخۆیان و ددانە ئاسنینەکانەوە بەر ئەبنە گیانی ئێمە !
گوێم لە ھاڕەی ئێسکەکانم ئەبێ لە نێو دەمی قڕشێکەوە, ھێواش ھێواش ھەزمم ئەکات و قوتم ئەدات,
ئیتر ئێمە مردین و نەگەیشتین بە ئامانج ھەم دڵمان لە نیشتیمان شکا ، ھەمیش خۆمان لەناو چووین ..
``
ئەی نیشتیمان, پڕ بە گەرووم هاواردەکەم من نەمدەویست بمرم ...! 💔
@amar_mehrabi 🙂💔

مرۆڤەکان بێ ئاگان لەوەی دوای ماڵئاوایی چیان بەسەر دێت و تووشی چی ئەبن و چ مروڤێکیان لێ دروست ئەبێ ئەبن بەو کەسەی کە هەرگیز نەیان ویستووە ببن من بە ماڵئاواییەکی کورت توشی درێژترین ماوەی مردن بووم مرۆڤەکان سەرەنجام ڕۆژێک لە شوێنێک لەچاو تروکانێکدا کۆتاییان دێت نامرن بەڵام هەرگیز ناژینەوە’
@amar_mehrabi🙂💔
@amar_mehrabi🙂💔
برینێڪی پڕ لە ئێشم...
بهێڵن دوا هەناسەڪانم لەژێر ئاسمانێڪی بەرفەراوان لەسەر بستێ خاڪی سەربەستا هەڵڪێشم!،
@amar_mehrabi🙂💔
بهێڵن دوا هەناسەڪانم لەژێر ئاسمانێڪی بەرفەراوان لەسەر بستێ خاڪی سەربەستا هەڵڪێشم!،
@amar_mehrabi🙂💔
HTML Embed Code: