TG Telegram Group Link
Channel: «ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
Back to Bottom
[عروض التجارة]

موسوڵمانانی بەڕێز یەکێکی تر لەو شتانەی زەکاتی تیایە بریتیە لە هەموو شتێك کەکڕین وفرۆشتنی پێوە بکرێت بەمەبەستی قازانج کردن، کەپێی ئەوترێت: (عروض التجارة).

هەرشتێك بێت مادام بەمەبەستی قازانج کڕین وفرۆشتنی پێوە ئەکرێت زەکاتی تیایە، جا دووکانێك بێت، یان سەیارەیەك، زەویەك، خانویەك، هەر شتێکی تر کەخاوەنەکەی بۆ قازانج داینابێت زەکاتی تیایە.

بەم مەرجانە:
١- ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە.
٢- گەشتبێتە ئاستی زەکاتی پارە.
٣- زەوی، خانوو، سەیارەی تایبەتی خۆت نەبێت وبۆخۆتت دانابێت ئەمانە زەکاتی تیانیە.

هەرکاتێك ئەم مەرجانە هاتنە جێ ئەوا تێکڕای کاڵاکەت کۆ ئەکەیتەوە بەنرخی ڕۆژ حسابی ئەکەیت نەك بەو نرخەی خۆت کڕیوتە، ئێستا لەبازاڕدا چەند ئەکات ئەوەندە حسابەکەیت، بۆنمونە دووکاندارێك کۆی گشتی کاڵاو شتومەکەکانی ناو دوکانەکەی کۆ ئەکاتەوە بەونرخەی ئەیفرۆشێت پاشان ئەگەر گەشتە ئاستی زەکات ئەوە چل یەکی زەکاتە، هەرچەند بوو دابەشی چلی ئەکات ئەوە زەکاتەکەیەتی، بەهەمان شێوەش بۆسەیارە وزەوی وهەر شتێکی تر.

والله ٲعلم.
ئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە.pdf
1.1 MB
"زنجیرە باسێك سەبارەت بەئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە"

ئامادەکردنی: محمد کامیل سەنگاوی

الحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
1️⃣
زنجیرە باسێك دەربارەی زەکاتی سەرفترە - زکاة الفطر -


بسم الله الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آلە وصحبە ومن والاە، ٲما بعد:
موسوڵمانانی خۆشەویست خوا پشتیوان بێ لەم زنجیرە باسەدا ئاشناتان دەکەین بەیەکێک لەهەرە بابەتە گرنگەکان کەبریتیە لە بابەتی (سەرفترە) وهەموو ئەو پرسیارانەی کەوا لەخۆی دەگرێت، پشتیوان بەخوای گەورە باسی لێوە دەکەین بەبەڵگەی قورئان وفەرموودە صحیح وڕاست ودروستەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ ووتەی زانایانی پایەبەرز، بەداخەوە ئەم بابەتە ساڵانە مشت و مڕو قسەگەلێکی زۆری لەبارەوە دەکرێت بەو هیوایەی ببێتە چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە وخوێنەر دڵنیا بکاتەوە لە ڕاستی ودروستی بابەتەکە وشێوەی ڕاستی بابەتەکە ببینێت وکاری پێ بکات، وبالله التوفیق.

سەرەتا پێویستە بزانین ئایا زەکاتی سەرفترە چیە؟
وەڵام/ زەکاتی سەرفترە بریتیە لە دەرکردنی بڕێك لەخواردن بۆ هەژاران لەکۆتایی مانگی ڕەمەزاندا تائەوەی ببێتە مایەی سڕینەوەی هەموو قسەیەکی زیادەو نەشیا وکەلەم مانگە پیرۆزەدا کراوە وببێتە خواردنێك بۆ هەژاران لەڕۆژی جەژندا تائەوەی هەژارانیش دڵخۆش بن.

کەزانیمان زەکاتی سەرفترە چیە پرسیارێکی تر یەتە پێشەوە ئەویش بریتیە لەوەی ئایا: زەکاتی سەرفترە حوکمەکەی چی یە؟
وەڵام/ وتەی ڕاست و دروست لەم بارەیەوە ئەوەیە کەوا دەرکردنی زەکاتی سەرفترە واجبە بەبەڵگەی فەرموودەی عبدالله ی کوڕی ئیمامی عمر رضي الله عنهما کاتێك فەرمووی:
پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی واجب کرد.
«فَرضَ رَسُولُ اللهِ - ﷺ - زَكَاةَ الفِطْرِ».
بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە وفەرموودەیەکی صەحیحە.

فەڕزیش ئاشکرایە بۆ پابەند بوون وواجب بوونە وئەهلی عیلمیش ئیجماع ویەك دەنگی زانایانیان نقڵ کردوە لەسەر واجبێتی ئەم کارە.

ئایا حیکمەت چیە لەواجبێتی ئەم کارە؟
وەڵام/ لەحیکمەتەکانی ئەنجامدانی ئەم کارە:
چاکەکردنە لەگەڵ هەژاراندا وبێ پێویست کردنیانە لەوەی داوا لەخەڵکی بکەن، ودڵخۆش بن لەڕۆژانی جەژندا تاوەکو ببێتە جەژنی هەمووان بەهەژارو دەوڵەمەندەوە.

یەکێکی تر لە حیکمەتەکانی:
گەشتنە بەڕەوشت بەرزی خاوەنەکەی وەخۆشویستن وهەست کردن بەحاڵ وباری دەوروبەرەکەی،
هەروەها پاكکەرەوەشە بۆ ڕۆژوەوان لەهەموو ئەوانەی لەڕۆژوەکەی ڕوی داوە لەشتی نەشیاوو لە کەمبونەوەی پاداشتی وقسەی زیاد وقسەی خراپ،
هەروەها حیکمەتێکی تر دەرخستنی سووپاسگوزاریە لەسەر نیعمەتی خوای گەورە کەوا مانگی ڕەمەزان بەتەواوی بەڕۆژوو بویت وەشەوەکانی تەراویحت تیاکرد وەئەوەندەی توانیت کردەوەی خێرت ئەنجامدا تیایدا.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
2⃣
پرسیار/ زەکاتی سەرفترە لەسەر کێ واجبە؟
وەڵام/ لەسەرئەو موسوڵمانەی کەوا توانای هەیە وبەدەرکردنی ئەو زەکاتە کەم وکورتی ناکەوێتە ماڵ وحاڵیەوە.

پرسیار/ ئایا کێ لەبری کێ زەکات دەدات؟
وەڵام/ ئەو کەسەی کەوا سەرپەرشتیار بێت لەماڵێکدا ئەوکەسە زەکات لەبری هەمووان دەردەکات.

وەکو عبدالله ی کوڕی عمر رضي الله عنهما فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی کرد بەدانی سەرفترەی بچوك وگەورە وئازاد وبەندە لەلایەن ئەوکەسانەی نەفەقەیان دەکێشن.

عَنِ ابنِ عُمَرَ - رضي الله عنهما - قَالَ:
«أمَرَ رَسُولُ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - بِصَدَقَةِ الفِطرِ عَنِ الصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ وَالحُرِّ وَالعَبدِ مِمَّن تَمُونُونَ».

أخرجه البيهقي في السنن الكبرى (4/161)، والدارقطني في سننه (2/141)،
وحسنه الألباني في إرواء الغليل (835).

تێبینی: هەرکەسێك منداڵی بوو یان زەواجی کرد یان موسوڵمان بوو پێش خۆرئاوابونی کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ئەوا زەکاتی سەرفترەی لەسەر واجبە.
[واتە کەمناڵی بوو هی مناڵەکە دەردەکات کەزەواجی کرد هی خێزانی بەو شێوە]، خۆگەر کەسێك منداڵ بوون وژنهێنان وموسوڵمان بوونی دوای خۆرئاوابوونی کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەسەرهات ئەوا هیچی لەسەر نیە لەزەکاتی سەرفترە، والله ٲعلم.

پرسیار/ چی کاتێك زەکاتی سەرفترە دەرەکرێت؟
وەڵام/ دروستە دەربکرێت ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جەژن.

ئیمامی بوخاری لەصەحیحەکەیدا فەرموودەیەکمان بۆ دەگێڕێتەوە لەعبدالله ی کوڕی عومەرەوە رضي الله عنهما کەوا فەرموویەتی:
«أنَّهُمْ كَانُوا يُعطُونَ قَبلَ الفِطرِ بِيَومٍ أوْ يَومَينِ».
واتە: ئەوان -هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ﷺ- زەکاتی سەرفترەیان بەڕۆژێك دوو ڕۆژ پێش جەژن دەردەرکرد.
 أخرجه البخاري (1511).

پرسیار/ باشترین کات بۆ دەرکردنی بریتیە لەکەی؟
وەڵام/ بریتی یە لە بەیانی ڕۆژی جەژن پێشەوەی نوێژی جەژن بکرێت، لە عبدالله ی کوڕی عومەر رضي الله عنهما هاتوە کەوا فەرمویەتی:
«أنَّ رَسُولَ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - أمَرَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ أنْ تُؤَدَّى قَبلَ خُرُوجِ النَّاسِ إلَى الصَّلَاةِ».
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی کرد بەدەرکردنی زەکاتی سەرفترە کەوا ئەنجام بدرێت پێشەوەی کەوا خەڵکی بچن بۆ نوێژی جەژن.
أخرجه البخاري (1503)، ومسلم (984).

بیرخستنەوەیەك: گەر هاتوو زەکاتی سەرفترە لەپێش نوێژی جەژن دەرکرا ئەوا قبوڵ کراوە خۆگەر دواخرا بۆدوای نوێژ ئەوا وەکو زەکاتی سەرفترە قبوڵ کراونیە وبەڵکو تەنها چاکەیەکە وخێرێکە لەخێرەکان بۆیەنوسرێت.

بەڵگەش بۆ ئەمە بریتیە لەفەرموودەی ابن عباس:
عَنْ ابنِ عَبَّاسٍ - رضي الله عنهما - قَالَ: «فَرَضَ رَسُولُ اللهِ -ﷺ- زَكَاةَ الفِطرِ طُهرَةً لِلصَّائِمِ مِنَ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ، وَطُعمَةً لِلمَسَاكِينِ، مَنْ أدَّاهَا قَبلَ الصَّلَاةِ فَهِيَ زَكَاةٌ مَقبُولَةٌ، وَمَنْ أدَّاهَا بَعْدَ الصَّلَاةِ فَهِيَ صَدَقَةٌ مِنَ الصَّدَقَاتِ».

أخرجه أبو داود (1609)، وابن ماجه (1827)، وحسنه الألباني في صحيح سنن أبي داود.

واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی واجبکرد تائەوەی ببێتە پاککەرەوەیەك بۆکەسی ڕۆژووەوان لەو قسە بەتاڵ وخراپانەی کەوا لەو مانگەدا کردویەتی، خواردنێکیشە بۆ هەژارەکان، خۆگەر کەسێك زەکاتی سەرفترەکەی پێش نوێژی جەژنی ڕەمەزان دەرکرد ئەوا لێی وەرگیراوە، خۆگەر کەسێکیش دوای نوێژی جەژن دەری کرد ئەوە چاکەیەکە لەچاکەکان.
[جێی زەکاتی سەرفترە ناگرێتەوە کەببێتە هۆی پاکبونەوەی ڕۆژوەوان لە هەڵەو قسەی خراپ].

زانای پایەدار شێخ ئیبن باز بەڕەحمەت بێ لەم بارەیەوە فەرموویەتی:
واجبە کەوا زەکاتی سەرفترە پێش نوێژی جەژن دەربکرێت، هەروەکو چۆن پێغەمبەری خوا ﷺ ئەمری بەوە کردووە، وەهیچ ڕێگریەکیش نیە لەوەی ڕۆژێك دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ پێش نوێژی جەژن دەربکرێت، بەڵام دواناخرێت بۆ دوای جەژن.
سەرچاوە: مجموع(14/216).

پرسیار ئەکرێت لەزانای پایەبەرز فەرموودەناسی وڵاتی یەمەن شێخ موقبیل وادعی بە ڕەحمەت بێت:
ئایا مەرجە لەدەرکردنی زەکاتی سەرفترە دوای تەواو بونی مانگی ڕەمەزان بێت؟
وەڵام/ واباشترە دەری بکات پێش ئەوەی بچێت بۆ [مصلی - ئەوشوێنەی نوێژی جەژنەکانی لێ دەکرێت]، خۆگەر هاتوو پێشەوەش دەری کرد هەمان شێوە بەزەکاتی سەرفترە حسابە، بەڵام دوای ڕۆشتنی بۆ شوێنی نوێژی جەژن بە صەدەقەیە لەصەدەقەکان ئەژمارەکرێت.
[واتە بەزەکاتی سەرفترە ئەژمار ناکرێت].
والله المستعان.
سەرچاوە: من شريط (الأجوبة على الأسئلة الحضرمية).

پرسیار: ئەندازەکەی چەندە؟
وەڵام/ لەفەرموودەکاندا ئاماژە بە صاع کراوە -کە بریتیە لە چوار مشت- لەوڵاتی خۆمان -۲ کیلۆ و ٤۰۰ غرامە- بۆ هەرکەسێك واتە نزیکەی دوو کیلۆ ونیو دەکات.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
3⃣
پرسیار/ زەکاتی سەرفترە لەچی دەرەکرێت؟
وەڵام/ زەکاتی سەرفترە دەرەکرێت لەخواردنی ئادەمی لەخورما وبرنج وهەموو جۆرە خواردنێکی تر، زیاتر بەو خواردنە دەرەکرێت کەوا زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە دەیخۆن وبەکاری دەهێنن جا گەنم بێ یان برنج یان خورما یان جگە لەوانیش.

بەڵگەش لەسەر ئەمە ئیمامی بوخاری وموسلیم فەرموودەیەکمان بۆدەگێڕنەوە لە عبدالله ی کوڕی عومەرەوە رضي الله عنهما فەرموویەتی:
«أنَّ رَسُولَ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - فَرَضَ زَكَاةَ الفِطرِ صَاعًا مِن تَمرٍ، أوْ صَاعًا مِن شَعِيرٍ، عَلَى كُلِّ حُرٍّ، أو عَبدٍ ذَكَرٍ أو أُنثَى مِنَ المُسلِمِينَ -وَكَانَ الشَّعِيرُ يَومَ ذَاكَ مِن طَعَامِهِم-».
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی واجب کرد لەسەرمان بە چوار مشت  لەخورما یان چوار مشت لە جۆ، لەسەر هەموو کەسێکی ئازاد، وبەند ونێر ومێی موسوڵمان، جۆ بریتی بوو لەخواردنی ئەوکاتەیان.
أخرجه البخاري (1503)، ومسلم (984).

هەروەها ئەبی سەعیدی خودری رضي الله عنه فەرموویەتی:
«كُنَّا نُخرِجُ فِي عَهدِ رَسُولِ اللهِ -ﷺ- يَومَ الفِطرِ صَاعًا مِن طَعَامٍ.
وَقَالَ أبُو سَعيدٍ: وَكَانَ طَعَامُنَا الشَّعِيرُ وَالزَّبِيبُ وَالأقِطُ وَالتَّمرُ».
واتە: ئێمە -هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ﷺ- لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا ﷺ زەکاتی سەرفترەمان دەر دەکرد لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان- پێش نوێژی جەژن- بە چوار مشت لەخواردن، وەفەرمووی: خواردنی ئەوکاتەمان بریتی بوو لە جۆ ومێوژ وکەشك وخورما.
ئیمامی بوخاری فەرموودەکەی گێڕاوەتەوە بەژمارە (1510).

پرسیار/ باشترین شت کەپێی دەربکرێت بریتیە لەچی لەناو جۆرەکانی خواردندا؟

وەڵام/ زانای پایەبەرز پێشەواو شەرعناس شێخ ئیبن عثیمین بەڕەحمەت بێت فەرموویەتی:
«لا شك في جواز إخراج الرز في زكاة الفطر، بل ربما نقول: إنه أفضل من غيره في عصرنا؛ لأنه غالب قوت الناس اليوم».

واتە: گوومانی تیا نیە کەوا دروستە زەکاتەکە بەبرنج دەربکەی لەزەکاتی سەرفترە، بەڵکو دەتوانین بڵێین: کەوا برنج باشترین خواردنە لەغەیری خۆی تا زەکاتی پێ دەربکەیت لەم سەردەمەدا، لەبەر ئەوەی خۆراکی زۆرینەی خەڵکی ئەم ڕۆژگارەیە.
سەرچاوە: مجموع الفتاوی لابن عثیمین. (18/283).
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
4⃣
پرسیار/ ئایا زەکاتی سەرفترە بەپارە دروستە؟
وەڵام/ موسوڵمانانی خۆشەویست ئەم بابەتە مشتو مڕێ زۆری لەبارەوە ئەوترێت ئێمەی موسوڵمانیش فەرمانمان پێ کراوە بەوەی کەوا لەکاتی مشتو مڕوناکۆکی بگەڕێینەوە بۆ قورئان وفەرمووده وەکو خوای پەروەردگار فەرموویەتی:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا) النساء (59).
کەفەرمانی ڕوونی خوای گەورەی تیایە لەکاتی نیزاع وڕاجیایی وخیلاف بگەڕێینەوە بۆ قورئان وفەرموودە بۆچارەسەرکردنی کێشەکانمان، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ فەرموودە صەحیحەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوە ئەگەینە ئەو ئەنجامەی کەوا بڵێین: بێگومان نەخێر دەرکردنی بەپارە دروست نیە.
ئەویش لەبەر بوونی بەڵگەی فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە کەفەرموویەتی:
 عَنْ ابنِ عَبَّاسٍ - رضي الله عنهما - قَالَ: «وَطُعمَةً لِلمَسَاكِينِ».
أخرجه أبو داود (1609)، وابن ماجه (1827)، وحسنه الألباني في صحيح سنن أبي داود.
واتە: خواردنێکە بۆ هەژاران.
موسوڵمانی ژیر گەر بڕوانینە فەرموودەکە دەبینین زۆر ڕوونە کەفەرموویەتی «خواردنێکە بۆ هەژاران» «خواردنە» تەنانەت وشەی خواردنیشی بەکار هێناوە دەی کەواتە تۆی موسوڵمان شوێنی کێ دەکەویت؟
 لەدوو حاڵەت بەدەر نی یە:
۱- پێغەمبەری خوا ﷺ کەفەرموویەتی دەبێ بەخواردن دەری بکەیت.
یان
۲- فڵان وفڵان کەدەڵێن بەپارە.
بێگوومان موسوڵمانی ڕاستەقینە شوێن فەرمانی پێغەمبەری خوا دەکەوێت ﷺ.

خۆ گەر بەقسەی پێغەمبەری خوات کرد ﷺ وزەکاتی سەرفترەت بەخواردن دەرکرد:
ئەوا تۆ لەخۆشەویستانی خوای گەورەی جل جلالە.
وەک فەرموویەتی:
[قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ]
 سورة: (آل عمران : ۳۱).
واتە: ئەی محمد ﷺ پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە بەڕاستی خواتان خۆش دەوێ ئەوا شوێنی من بکەون.

لەدەرئەنجامدا:
۱ - خودا خۆشتانی ئەوێت.
۲ - لەتاوانەکانیشتان خۆش دەبێت.
بێ گومان خودا زۆر لێخۆش بوو میهرەبانە.

ئێستاش ئاشناتان دەکەین بەوتەی زانایان لەم بارەیەوە:

وترا بە ئیمامی ئەحمەد: هەندێک کەس دەڵێن: فڵان کەس بەپارە زەکاتی سەرفترەی دەرکردووە؟
ئیمامی ئەحمەدیش فەرمووی: واز لە فەرمودەی پێغەمبەری خوا ﷺ دێنن دەڵێن فڵان وای وت !!!
ئیمامی عبدالله ى كوڕی عمر رضي الله عنهما فەرمویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی فەرز کردووە، وە خوای گەورەش دەفەرموێت: گوێڕایەڵی خوا و پەیامبەرەکەی بکەن، ئەو کەسانە سوننەت ڕەت دەکەنەوە بە وتەی فڵان وفڵان!.

وقيل للإمام أحمد: قومٌ يقولون: فلان كان يأخذ بالقيمة ؟ فقال: يَدَعونَ قول رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ويقولون قال فلان !!! قال ابن عمر: ((فرض رسول الله (صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر …)) وقال تعالـى: [وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ] وهؤلاء يردُّون السنن بقال فلان قال فلان !!!
سەرچاوە: [المغني: (2 / 661].

ئیمامی مالك رحمه الله  فەرمویەتی:
(لا يُعطي غير الطعام).
واتە: جگە لە خواردن نابێت هیچ شتێکی تر ببەخشرێت. -واتە بە پارە نابێت-
سەرچاوە: [المدونة: (1 / 358).

وە ئیمامی شافعی رحمه الله فەرمویەتی: (لاتجزئ القيمة [اي:في زكاة الفطر] ).
واتە: بەپارە زەکاتی سەرفترە دەرناچێت.
سەرچاوە: المجموع(6/110)، وانظر الٲم(2/72).

قاضی عیاض فەرمویەتی:
(ولم يجز عامة العلماء إخراج القيمة في ذلك).
واتە: کۆمەڵەی زانایان بەدروستی نازانن زەکاتی سەرفترە بەپارە دەربکرێت.
سەرچاوە: إكمال المعلم بفوائد مسلم (3/482).

ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرمویەتی:
(ولم يجز عامة الفقهاء اخراج القيمة).
واتە:  کۆمەڵەی زانایان وفەقیهەکان رێگەیان نەداوە پارە لەبری خواردن بدرێت لەزەکاتی سەرفترە.
سەرچاوە: شرح مسلم(7/60).

 وە فەرموویەتی: لەلای ئێمەی شافعی مەزهەب زەکاتی سەرفترە بەپارە دروست نیە.
سەرچاوە: کتاب المجموع : ٦ / ١٢٣ - ١٢٤.

شەیخی ئیسلام ابن تەیمیە بەڕەحمەت بێ کاتێك باسی زەکاتی سەرفترە ئەکات فەرموویەتی:
(لهذا ٲوجبها الله طعاما كما ٲوجب الكفارة طعاما).
لەبەر ئەوە خودا خواردنی واجب کردووە -بۆ سەرفترە- هەروەك چۆن خواردنی واجب کردوە بۆ کەفارەت.
سەرچاوە: [الفتاوی (۷۳/۲٥)].
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
ئیمامی ئیبن حەزمی ئەندەلوسی بەڕەحمەت بێت دەربارەی زەکاتی سەرفترە فەرموویەتی:
(ولا یجزيء ٳخراج بعض الصاع شعيرا وبعضه تمرا ولا تجزيء قيمة ٲصلا لٲن كل ذلك غير ما فرضه رسول الله ﷺ).

واتە: سەرفترە دەرناچێت بەهەندێ لە جۆ و هەندێ لەخورما وەئەصڵەن بەپارە هەر دەرناچێت لەبەر ئەوەی هەموو ئەمانە جگە لەوشتەن کەوا پێغەمبەری خوا ﷺ
فەڕزی کردوە -کەخواردنە-.

سەرچاوە: المحلی (۳۷۱٦) في زكاة الفطر (مسٲلة ۷۰۸).

هەروەها پرسیارەکرێت لەشێخ ابن باز بەڕەحمەت بێت موفتی پێشووی شاری سعودیە، حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە بەپارە چیە؟
لەوەڵامدا فەرمووی:
(لا يجوز ولا يجزئ إخراج زكاة الفطر نقودا لكونه مخالفا للأدلة الشرعية).

واتە: دروست نیە، و دەرناچێت زەکاتی سەرفترە بەپارە لەبەرئەوەی پێچەوانەی بەڵگە شەرعیەکانە.
سەرچاوە: مجموع(14/211).
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
«ئەو کەسانەی ئەڵێن دەرکردنی سەرفترە بەپارە باشترە لەخواردن لەدوو ڕوانگەوە هەڵەن..!»

🔻ئیمامی «ئەلبانی» بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت:🔻

«ﺣﻴﻨﻤﺎ ﻳﺄﺗﻲ ﺇﻧﺴﺎﻥ ﻭﻳﻘﻮﻝ: ﻻ !! ﻧﺨﺮﺝ ﺍﻟﻘﻴﻤﺔ ﻫﺬﺍ ﺃﻧﻔﻊ ﻟﻠﻔﻘﻴﺮ ﻫﺬﺍ ﻳﺨﻄﺊ ﻣﺮﺗﻴﻦ:

ﺍﻟﻤﺮﺓ ﺍﻷﻭﻟﻰ: ﺃﻧﻪ ﺧﺎﻟﻒ ﺍﻟﻨﺺ، ﻭﺍﻟﻘﻀﻴﺔ ﺗﻌﺒُّﺪﻳﺔ، ﻫﺬﺍ ﺃﻗﻞ ﻣﺎ ﻳﻘﺎﻝ.

ﻟﻜﻦ اﻟﻨﺎﺣﻴﺔ ﺍﻟﺜﺎﻧﻴﺔ ﺧﻄﻴﺮﺓ ﺟﺪﺍً؛ ﻷﻧﻬﺎ ﺗﻌﻨﻲ ﺃﻥ ﺍﻟﺸﺎﺭِﻉ ﺍﻟﺤﻜﻴﻢ - ﺃﻻ ﻭﻫﻮ ﺭﺏ ﺍﻟﻌﺎﻟﻤﻴﻦ -

ﺣﻴﻨﻤﺎ ﺃﻭﺣﻰ ﺇﻟﻰ ﻧﺒﻴﻪ ﺍﻟﻜﺮﻳﻢ ﺃﻥ ﻳﻔﺮﺽ ﻋﻠﻰ ﺍﻷﻣﺔ ﺇﻃﻌﺎﻡ ﺻﺎﻉ ﻣﻦ ﻫﺬﻩ ﺍﻷﻃﻌﻤﺔ ﻟﻢ ﻳﻜﻦ ﻳﻌﺮﻑ ﻣﺼﻠﺤﺔ ﺍﻟﻔﻘﺮﺍﺀ ﻭﺍﻟﻤﺴﺎﻛﻴﻦ ﻛﻤﺎ ﻋﺮﻓﻬﺎ ﻫﺆﻻﺀ ﺍﻟﺬﻳﻦ ﻳﺰﻋﻤﻮﻥ ﺑﺄﻥ ﺇﺧﺮﺍﺝ ﺍﻟﻘﻴﻤﺔ ﺃﻓﻀﻞ».

واتە:
کاتێك کەسێك یەت وئەڵێت: نا!! سەرفترە بەپارە دەربکەین چاکترێکە بۆ فەقیر..

ئەم قسەیە دووجار هەڵەیە:

جاری یەکەم: لەبەر ئەوەی پێچەوانەی دەقی فەرموودەیە، وبابەتەکەش پەرستشە -چۆن فەرمانت پێ کراوە پێویستە وا پەرستش بکەیت تیایدا- ئەمە کەمترین شتە بوترێت.

بەڵام لەڕوانگەی دوەمەوە مەترسیدارە زۆر، لەبەر ئەوەی مانای وایە کەوا شەرعدانەری حەکیم کەپەروەردگاری جیهانیانە کاتێك وەحی ناردووە بۆ پێغەمبەرە بەڕێزەکەی -صلی الله علیە وسلم- کەفەڕزی بکات لەسەر ئووممەتەکەی دەرکردنی صاعێك لەم خواردنانە مەسڵەحەتی فەقیرو هەژاری نەزانیوە وەك ئەوکەسانەی واگومانەبەن دەرکردنی بەپارە چاکترێك بێت».

سەرچاوە:
[ﺳﻠﺴﻠﺔ ﺍﻟﻬﺪﻯ ﻭﺍﻟﻨﻮﺭ/ ﺷﺮﻳﻂ: ٢٧٤ د ١٨ ثا ١٢)].

༺═─────────────═༻

کەناڵێك بۆ:
«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
لەتیلیگرام.
https://hottg.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/4181
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
5⃣ -بەشی کۆتایی-

پرسیار/ زەکاتی سەرفترە دەدرێت بەکێ؟
وەڵام/ زەکاتی سەرفترە هاوشێوەی زەکاتی ماڵ نیە بدرێت بە هەشت جۆر لەخەڵکی بەڵکو تەنها دەدرێت بەهەژاران.

بەبەڵگەی فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ کە فەرموویەتی:
 «طُعمَةً لِلمَسَاكِينِ».
واتە: خواردنێکە بۆ هەژاران.
أخرجه أبو داود (1609)، وابن ماجه (1827)، وحسنه الألباني في صحيح سنن أبي داود.

فەرموودەناسی سەردەم پێشەوا ئیمامی ئەلبانی بەڕەحمەت بێت لە ((تَمَام المِنَّة)) دا بەرپەرچی "سیدسابق" دەداتەوە لەسەر ئەو وتەیەی کەدەڵێت:
زەکاتی سەرفترە دابەش دەکرێت بەسەر ئەو هەشت جۆرە کەسەی کەوا باسکراون لەئایەتەکەدا:
 ﴿إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء﴾ [التوبة:60]... ».

پێشەوا ئەلبانی لەوەڵامدا دەفەرموێت:
لەسونەتی کردەوەیی دا شتی وانەهاتوە کەوا شایەت بێ بۆ ئەم دابەشکردنە -بدرێت بەهەشت جۆر کەس- بەڵکو وتەی پێغەمبەری خوا ﷺ لەفەرموودەی ابن عباس [خواردنێکە بۆ هەژاران] لێرەدا حصری دەکا وتەنها لەهەژاراندا کورتی دەکاتەوە.
وەئەو ئایەتە تەنها بۆ زەکاتی ماڵە نەك زەکاتی سەرفترە، بەبەڵگەی پێش خۆی کەوتەی خوای گەورەیە کە فەرموویەتی:

﴿وَمِنْهُم مَّن يَلْمِزُكَ فِي الصَّدَقَاتِ فَإِنْ أُعْطُواْ مِنْهَا رَضُواْ﴾ [التوبة:58].

بەخشینی سەرفترەش تەنها بەهەژاران هەڵبژاردەشە لای شێخی ئیسلام ابن تەیمیە وەهەروەها ئیمامی شەوکانی.

وەلەبەر ئەوەش ئیمامی ئیبن القیم لە کتێبی [زاد المعاد] فەرموویەتی:

(وَكَانَ مِن هَدْيه -ﷺ- تَخْصِيصُ المَسَاكِينِ بِهَذِهِ الصَّدَقَةِ).

واتە: لە هەدی وسونەتی پێغەمبەری خوایە ﷺ کەوا ئەم زەکاتە تایبەت کراوە بەهەژاران.

دەرکردنی زەکاتی سەرفترە ودابەش کردنی:
باشتر وایە لەدەرکردنی دا کەوا کەسی دەرکەر خۆی دابەشی بکات وبیدات بەهەژارەکە چونکە بەوکارە دڵی نەرم دەبێت ونزیکیش دەبێتەوە لەهەژارەکە، وەدروستیشە کەسێك لەشوێنی خۆی کەجێی متمانە بێت بکاتە وەکیل تابیبات بۆ هەژارەکە، خۆگەر لەشوێنێکیش کۆدەکرایەوە ودواتر دەبەخشرایە هەژاران دروستە بەویستی خوا.

شوێنی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە:
لەپێشترە کەوا بدرێت بەهەژارانی شارەکەی خۆت جا یەکسانە شوێنی مانەوە بێت یان نا، خۆگەر شارەکە کەسێکی تیانەبوو موحتاج بێت یاخود کەسی مستەحەق نەئەناسرا  وکەس نەیدەزانی کێ مستەحەقە وپێویستیەتی لەوشارەدا ئەوا گەر بیباتە دەرەوەی شاری خۆیشی دروستە، والله ٲعلم.

لێرەدا هاتینە کۆتایی داواکارم لەخوای میهرەبان لێمی وەربگرێت وبیکاتە مایەی سوود بۆموسوڵمانان، آمین.

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە وسلم.

ئامادەکردنی: محمد کامیل سەنگاوی.
----------------------------
تێبینی: بۆ زیاتر سوودبینین وشارەزا بوون لەم بابەتە بگەڕێنەوە سەر نووسراوێکی شێخ نزار بن هاشم العباس سودانی خوابیپارێزێت بەناونیشانی:
تَنْبِيهُ أَهْلِ الإِسْلاَمِ عَلَى مَا فِي زَكَاةِ الفِطْرِ مِنْ أَحْكَام (إِعْلاَمُ البَرِيَّةِ بِأَنَّ زَكَاةَ الفِطْرِ بِالإِطْعَامِ وَلاَ تُجْزِيءُ مَالَاً نَقْدِيَّاً وَلاَ لِبَاسَاً وَلاَ قِيمَةً)
اللهم اجعَلنَا مِن عُتقاءِ شَهر رَمَضان، آمین.
قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمە الله:
(وَالِاسْتِغْفَارِ مِنْ أَكْبَرِ الْحَسَنَاتِ وَبَابُهُ وَاسِعٌ. فَمَنْ أَحَسَّ بِتَقْصِيرِ فِي قَوْلِهِ أَوْ عَمَلِهِ أَوْ حَالِهِ أَوْ رِزْقِهِ أَوْ تَقَلُّبِ قَلْبٍ: فَعَلَيْهِ بِالتَّوْحِيدِ وَالِاسْتِغْفَارِ فَفِيهِمَا الشِّفَاءُ إذَا كَانَا بِصِدْقِ وَإِخْلَاصٍ)
مجموع الفتاوى ١١/ ٦٩٨
ئیمامی ئیبن ڕەجەب بەڕەحمەت بێت فەرموویەتی:

«كيف لا تجري للمؤمن على فراق رمضان دموعُ وهو لا يدري هل بقي له في عمره إليه رُجوع !»

واتە:
چۆن فرمێسکەکانی کەسی ئیماندار ڕێ ناکات لەجیابونەوەی لەمانگی ڕەمەزان لەکاتێکدا نازانێت ئاخۆ تەمەنی ئەوەنە ماوە بگاتەوە بە ڕەمەزانێکی تر یان نا!

(لطائف المعارف / ٢١٧) .

ڪەناڵی
" ئاشنابوون بەسەلەفیەت "
لەتیلیگرام.
https://hottg.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/4984
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (گۆران خضر)
شێوازی نوێژی جەژن بە کورتی :ـ

بە دڵ نەک بەزمان نیەتی دوو ڕکاتی نوێژی جەژنی ڕەمەزان دەهێنیت و اللە أكبر دەکەیت پاش اللە أكبری چونە ناو نوێژەکە حەوت جار اللە أكبر دەکەیت پێش فاتیحە خوێندن،

پاشان سوڕەتی فاتیحە دەخوێنیت و سوڕەتێکی تر دەخوێنیت سوننەتە سوڕەتی الأعلى (سبح اسم ربك الأعلى...) لە ڕکاتی یەکەم بخوێنرێت ئەگەر نەتتوانی هەر سوڕەتێکی تر بخوێنرێت دەبێت،

وە لە ڕکاتی دووەم دوای اللە أكبری هەڵسانەوە پێنج جار اللە أكبر دەکەیت، پاشان سوڕەتی فاتیحە و سوڕەتێکی تر دەخوێنرێت وە سوننەتە سوڕەتی الغاشية (هل أتاك حديث الغاشية) بخوێنرێت ئەگەر نەتتوانی هەر سوڕەتێکی تر،
وە بە هەمان شێوە وەکو نوێژە دوو ڕکاتیەکان تەواوی دەکەیت،

وە کاتەکەشی وەکو نوێژی چێشتەنگاو (الضحى) دوای بە نزیکەیی چارەگێک خۆر هەڵاتن دەکرێت وە کاتەکەی دەمێنێت تاوەکو پێش زەوال ئەویش بە نزیکەیی چارەگێک پێش نوێژی نیوەڕۆ.

وە ئەم دروشم و خێرە گەورەیە کە نوێژی جەژنە لە کیس خۆتانی مەدەن و زیندووی بکەنەوەو ئەنجامی بدەن ئەگەر نەتتوانی بە جەماعەت لە مزگەوت بیکەیت لە ماڵەوە بیکە .

خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانمان لێ وەربگرێت و ئەم نەخۆشی و ناخۆشیانە لەسەر موسوڵمانان بەگشتی لابدات بە ڕەحم و بەزەیی خۆی آمین.
واللە أعلم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (گۆران خضر)
بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.


*سونەتەکانی جەژن*

*یەکەم: خۆ جوان کردن - لەبەر کردنی جوانترین پۆشاکت لە ڕۆژی جەژندا:*

ابن عباس - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە ڕۆژی جەژندا پۆشاکێکی سووری لەبەر دەکرد.

ــــــــــــــ ــــــــــــ
* مەبەست لە سوری پۆشاکەکە - خەتی سوری تێدا بوو.

زاد المعاد لابن القيم (٥٥٤/۱)
ـــــــــــــــ ـــــــــــــــ

سلسلة الصحيحة: ۱۲۷۹


*دووەم: خۆشۆردن لە ڕۆژی جەژندا پێش چونت بۆ نوێژی جەژن*

نافع دەفەرمووێت: عبدالله كوڕی عمر - خوا لێیان ڕازیبێت - لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا پێش ئەوەی بچێت بۆ شوێنی نوێژ کردن - المصلی - خۆی دەشۆرد.
ــــــــــــــ ـــــــــــــ

موطٲ: ۳۸٤ وصححه الٲلباني في الٳرواء


*سێیەم: خواردنی چەند خورمایەك بەشێوەی تاك پێش ڕۆیشتنت بۆ نوێژی جەژن - تایبەتە بە جەژنی ڕەمەزانەوە*

ٲنس كوڕی مالك - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - نەدەچوو بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان هەتاوەکو چەند دەنکە خورمایەکی نەخواردایە، بەشێوەی تاك دەیخوارد.
ــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــ

البخاري: ۹٥۳


*چوارەم: بە پیادە ڕۆیشتن بۆ شوێنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن - المصلی*

عبدالله كوڕی عمر - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - دەچوو بۆ نوێژی جەژن بە پیادە، وە دەگەڕایەوە بە پیادە.
ـــــــــــــــ ــــــــــــــ

سنن ابن ماجه: ۱۰۷۸ وحسنه الٲلباني


*پێنجەم: ڕۆیشتن بۆ نوێژی جەژن لە ڕێگەیەکەوە وە* *گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگەیەکی ترەوە - مخالفة الطريق.*

جابر کوڕی عبدالله - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

لە ڕۆژی جەژندا پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە ڕێگەیەکەوە بڕۆیشتایە بۆ شوێنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە ڕێگەیەکی ترەوە دەگەڕایەوە.
ــــــــــــــ ــــــــــــــ

البخاري: ۹۸٦


*شەشەم: تەکبير كردن لە جەژندا لە کاتی لە ماڵ دەرچون هەتاوەکو ئەنجامدانی نوێژی جەژن*

الزهري: دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا هەتاوەکو دەگەیشتە - المصلی - تەکبيری دەکرد،

وە هەتاوەکو نوێژی تەواو دەکرد، کە نوێژەکەی تەواو بکردایە تەکبیری نەدەکرد.

*شێوازی تەکبیر کردن:*

الله أکبر ، الله أکبر ، لا إله إلا الله ، والله أکبر ، الله ٲكبر ، ولله الحمد
ـــــــــــــ ـــــــــــ

السلسلة الصحيحة: ۱۷۱


*حەوتەم: ئەنجامدانی نوێژی* *جەژن لە - المصلی - لە شوێنێکی چۆڵ دا*

عبدالله كوڕی عمر - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - دەچوو بۆ شوێنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن - المصلی - لە ڕۆژی جەژندا،

وە یەکێك لە هاوەڵان العنزة: ئەندازەی نیوەی ڕمێكە کەمێك گەورەتری پێبوو، کاتێك گەیشتە - المصلی - لە بەردەمیدا چەقاندی - سوترەی نوێژەکەی بوو،

لە کاتی نوێژ کردندا لە بەردەمیدا بوو،

لەبەر ئەوەی - المصلی - شوێنێکی دەشتایی بوو هیچ شتێکی لێ نەبوو بیکەنە - سوترە.
ــــــــــــ ـــــــــــــ

سنن ابن ماجه: ۱۰۸٤ وصححه الٲلباني

شێخی الباني - ڕەحمەتی خوای لێبێت - دەفەرمووێت:

ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە - المصلی - دا سونەتە،

وە پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - فەزڵی نوێژ كردنی جەژنی لە - المصلی - دا
داوە بەسەر نوێژ کردنی جەژن لە مزگەوتەکەیدا.


*هەشتەم: گوێڕاگرتن لە وتاری جەژن*

عبدالله ابن السائب - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خوادا - صلی الله عليه وسلم - نوێژی جەژنی لەگەڵ ئەنجامداین

پاشان فەرمووی: نوێژەکەمان ئەنجامدا هەر کەسێك پێی خۆشە دابنیشێت بۆ گوێڕاگرتن لە وتاری جەژن با دابنیشێت وە هەر کەسێك پێی خۆشە بڕوات با بڕوات.
ـــــــــــ ــــــــــــ

صحيح الجامع للٲلباني: ٤۳۷٦


*نۆیەم: جەژنە پیرۆزە لە یەکتر کردن*

جبير كوڕی نفير - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

هاوەڵانی پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - کاتێك بە یەك بگەیشتنایە لە ڕۆژی جەژندا هەندێکیان بە هەندێکیان دەفەرموو:

خوای گەورە لە ئێمە و ئێوەی قەبوڵ بکات.
ـــــــــــــــ ـــــــــــــــ

تمام المنة للٲلباني: ۳٥٤


*دەیەم: ئەنجامدانی دوو رکعات نوێژ پاش گەڕانەوە لە نوێژی جەژن*

ٲبي سعيد الخدري - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە پێش نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی نەدەکرد کاتێك دەگەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی دوو رکعات نوێژی دەکرد.
ـــــــــــــ ـــــــــــــ

صحيح سنن ابن ماجه: ۱۰۷٦ وحسنه الٲلباني

وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.
ـــــــــــــ ـــــــــــــ
وەرگێڕانی: دیاری حمە صديق
تقبل الله منا ومنکم..
پڕ بەدڵ وبەگەرمی جەژنی هەموولایەکتان پیرۆز بێت هەمیشە لەجەژن وخۆشی وشادیەکدا بن پلەتانی پێ بەرز ببێتەوە لای خوای میهرەبان.

خوای میهرەبان بەڕەحم وگەورەیی وبەخشندەی خۆی پەرستش وعیباداتەکانی لێ قبووڵ کردبین، بەئیخلاص ودڵسۆزی کارەکانمانی پێ عەتا کردبین، بەلێخۆشبوونی زۆری خۆی عەفوی کردبین، لەلێخۆشبوانی مانگی ڕەمەزان حسابی کردبین، لەلێوەرگیراوان خەڵاتی کردبین، آمین.
لێکچونێکی ڕافیضە بە جولەکەکان......

‏شێخ موقبیل الوادعي رحمه الله دەفەرموێت:

《 وە یەکێک لە لێکچون و موشابەهەی ڕافیضە،شیعە بە جولەکەکان ئەوەیە کە:
جولەکەکان تۆمەتی داوێن پیسیان دایە پاڵ مەریەم عليها السلام!!،

وە ڕافیضەکان تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ عائیشە رضي الله عنها!! 》.

سەرچاوە: [ الإلحاد الخميني في بلاد الحرمين (٢٢٨) ].

ــــــــــــــــــــــــــــ

‏قال الإمام الوادعي رحمه الله:
《 ومن مشابهة الرافضة لليهود أن اليهود رموا مريم عليها السلام بالفاحشة،والرافضة رمت عائشة رضي الله عنها بالفاحشة 》.
[ الإلحاد الخميني في بلاد الحرمين (٢٢٨) ].
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👈 خوای پەروەردگار لە شەڕی ڕافضە بمانپاریزێ

🔖قال اﺑﻦ ﺗﻴﻤﻴﺔ رحمه الله :"فلينظر كل عاقل فيما يحدث في زمانه...من الفتن والشرور والفساد...فإنه يجد معظم ذلك من قبل الرافضة".

📌منهاج السنة (6/ 249).

شیخ الاسلام ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت : -

با سەیربکەن هەموو خاوەن ئەقڵەکان لەوەی روودەدات لە سەردەمی خۆیدا ، لە فیتنە و شەر و خراپ بوون ،
ئەوە بۆی دەردەکەیت زۆربەی ئەوانەی ڕوودەدات ( لە فیتنە و شەر و فەساد ) ئەوا لەلایان رافضەیە ( شیعة )

📌منهاج السنة (6/ 249).

* شیخ الاسلام ابن تیمیة لە سەردەمی خۆی ئەم قسەیەی کرد ، ئەوەی ئەمرۆ دەبینین هەمان قسەی ئیمامی ابن تیمیة هاتۆتە جێ کە دەبینین بە چاوی خۆمان هەموو شەڕ و فەساد وخراپەکاری زۆربەی لەلایان رافضەیە ( شیعە )
ڕەحمەتی خوات لێبێت شێخ و الاسلام قسەکانت چەند بە فائیدەو گرینگن بۆ موسلمانان ،
بەڵام بەداخەوە زۆربەی موسڵمانان ئەمرۆ هەم و غەمیان بۆتە مالی دونیا ، لەکاتێکدا ڕافضە رۆژ لە دوای رۆژ پەرە بە مەذهبە خبیثەکەی دەدا خوای پەروەردگار بمانپارێزێ لە شەڕیان.

وەرگیراوە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

「 جديد 」

↲ •| مجالس العلماء |•

• مجـلس عـلمي مفيد في زيارتنا لشيخنا العلامة عبد الرحـمن بن عـوف كـوني حفظه الله.

لشيخنا د. عرفات بن حسن المحمدي حفظه الله.

وكانت هذه الزيارة ليلة الأحد ليلة ٢٩ من شعبان ١٤٤٥ه‍

http://hottg.com/arafatbinhassan
مەجلیس ودانیشتنی دوو زاناو کەڵەپیاوی ئووممەت لەئێستادا شەیخی بەڕێزو زانای ڕێزداری نەحەوی وئوصوڵی ولوغەوی شیخنا الوالد عبدالرحمن بن عوف كوني، لەگەڵ شەیخی فەقیهـ ونازدارمان شێخ عرفات خوا بیان پارێزێت لەسەردانێکی شێخ عرفات بۆلای شەیخی کونی دا، بەگوێبیست بوونت ئەوسا تێ ئەگەیت مەجالیسی ئەهلی عیلم چۆناییە، ومەجالیسی ئەوانەشی خۆیان بەئەهلی عیلم ئەزانن چۆناییە، جێی خۆیەتی کەسی موسوڵمانی سوننی گرنگی بدات بەوەرگرتنی زانستی شەرعی لەمەنبەع وکانیاوی ڕەسەنی خۆیەوە نەوەك لەو کەسانەی ناوی گەورە گەورە ئەدرێتە پاڵیان ودووریشن لەنەهجی ئەهلی عیلم وئەدەب وڕێبازیانەوە.
حكم صناعة مربعات خشبية على هيئة سترة توضع داخل المساجد عبيد الجابري
كبار العلماء
دانانی تەختە چوارگۆشەکان لەمزگەوتەکاندا بۆ سوترە بیدعەیە

زانای ڕێزدار شێخ عبید الجابري غەرقی ڕەحمەت بێت وگۆڕی پڕ نوور بێت.
HTML Embed Code:
2024/04/26 15:49:43
Back to Top